ڕەنگی پان ئەفریقی (ناوی فەرمی: پان ئەفریقاییزم) زاراوەیەکە کە ئاماژە بە دوو کۆمەڵە ڕەنگی جیاواز دەکات بۆ کۆمەڵگای ئەفریقییەکان:

  • سەوز، زەرد و سوور: لە ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتیۆپیاوە ھاتوون، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئایدیۆلۆژیای پان ئەفریقی بەھۆی مێژووی وڵاتەکە، کە بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکە. ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا ڕەنگەکانیان بۆ ئاڵای نەتەوەیی خۆیان وەرگرتووە و بە ھەمان شێوە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە پان ئەفریقییەکان و بزووتنەوەکان وەک ھێمایەک بەکاردەھێنرێن.
  • سوور، ڕەش و سەوز: کە بۆ یەکەمجار لەلایەن مارکوس گارڤەی لە ساڵی ١٩٢٠ ناسێندران، بۆ نوێنەرایەتی کردنیی پان ئەفریقایزم، و لەسەر ئاڵای پان ئەفریقا نیشان دراون. ئەم ڕەنگانەش لەسەر ئاڵای نەتەوەیی وڵاتان جێگیرکراون و ھەندێک جار بۆ نوێنەرایەتیکردنی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکان بەکارھێنراون، نەک بۆ پان ئەفریقایزم.[١]
سێ ڕەنگی قاڵبیی ئاڵای ئیتیۆپیا کە ڕەنگەکانی لەلایەن چەندین گرووپی پان ئەفریقییەوە وەرگیراوە و دووبارە دروست کراوەتەوە.
ئاڵای بەکارھێنراوی ئەفریقییەکان، کە بە ئاڵای پان ئەفریقاییزم ناسراوە

بەکارھێنانی ڕەنگەکان دەستکاری

ئاڵای وڵاتەکانی ئێستا بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم دەستکاری

ئەم پێرستەی خوارەوە، ئەو وڵات و ناوچانە دیاری دەکات، کە یەکێک یان ھەردوو کۆمەڵە ڕەنگی پان ئەفریقایزم لە ئاڵای فەرمی خۆیاندا بەکاردەھێنن:

ئاڵای نانیشتیمانی دەستکاری

ئاڵا پێشووەکان بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم دەستکاری

ئاڵا نا پان‒ئەفریقییەکان بە ڕەنگی پان ئەفریقایزم دەستکاری

ھەرچەندە ئەم ئاڵایانەی خوارەوە ڕەنگێکی پان ئەفریقییان تێدایە، بەڵام بە فەرمی بۆ ھێمای پان ئەفریقایی دیزاین نەکراون. ڕەنگە دیزاینەکان کاریگەری ڕەنگەکانی پان ئەفریقییان لەسەر بێت یاخود نەیبێت.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shelby, Tommie (October 2003). "Two Conceptions of Black Nationalism". Political Theory. 31 (5): 664–692. doi:10.1177/0090591703252826. ISSN 0090-5917.