ڕەنگەکانی پان-سلاڤی (شین، سپی و سوور) لە کۆنگرەی سلاڤیکی لە پڕاگ، ساڵی ١٨٤٨ وەک سێ ڕەنگی پان-سلاڤی پەسەند کران، لەسەر بنەمای ھێماسازی ڕەنگەکانی ئاڵای ڕووسیا، کە لە کۆتایی سەدەی حەڤدە ناسێندرا. لە ڕووی مێژوویییەوە زۆرێک لە نەتەوە و وڵاتانی سلاڤی ئاڵا و ھێما نەتەوەیییەکانی دیکەیان بەکارھێنا کە ھەندێک تێکەڵەی ئەو سێ ڕەنگەیان بەکارھێنابوو. وڵاتانی سلاڤی کە ڕەنگەکان بەکاردەھێنن یان بەکاریان ھێناوە بریتین لە: ڕووسیا، یووگۆسلاڤیا،[١] چێکۆسلۆڤاکیا،[٢] کۆماری چیک،[٢] مۆنتینیگرۆ، سلۆڤاکیا،[٣] کرواتیا،[٣] سڕبیا[٣] و سلۆڤێنیا.[٣] لە لایەکی دیکەوە، بیلاڕووس، بولگاریا، مەقدوونیای باکوور، پۆڵەندا[ئ] و ئوکراینا کە لە بنەچەدا سلاڤین، ھەرگیز ھەموو ڕەنگەکانیان بەکار نەھێناوە.

سێ ڕەنگی شین، سپی، سوور پان-سلاڤی کە لە کۆنگرەی سلاڤیکی پراگ، ساڵی ١٨٤٨ پەسەند کرا. ھەروەھا پێشتر لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٤٥ ئاڵای یووگۆسلاڤیا بووە.
وێناکردنی کاروانی ھاوسەرگیری سیگسیمۆندی سێیەمی ڤاسا لە کڕاکۆف.

یووگۆسلاڤیا، بە ھەردوو (شانشینی یووگۆسلاڤیا، ١٩١٨–١٩٤٣) و (کۆماری یووگۆسلاڤیا، ١٩٤٣–١٩٩٢)ەوە، زۆرینەی نەتەوەکانی ڕەچەڵەکیان سلاڤی بوو، و ھەربۆیە نەک تەنھا ڕەنگەکانی پان سلاڤییان بەکارھێنا، بەڵکو بەتەواوی ئاڵای پان-سلاڤییان بەکار ھێنایەوە وەک خۆی (دواتریش ئەستێرەیەکی سووریان بۆ زیاد کرد). دوای جیابوونەوەی سەرەتایی یووگۆسلاڤیا لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، دوو لە کۆمارەکانی یووگۆسلاڤیا کە مابوونەوە (مۆنتینیگرۆ و سربیا) لە ساڵی ١٩٩٢ وەک کۆماری فیدراڵی یووگۆسلاڤیا و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک یەکێتی وڵاتەکانی سربیا و مۆنتینیگرۆ بەردەوام بوون، و ئاڵای پان-سلاڤییان بەکارھێنایەوە تا کاتی ھەڵوەشاندنەوەی، کاتێک مۆنتینیگرۆ لە ساڵی ٢٠٠٦ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. ئێستاش سربیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی ئاڵایەکە بە ھەر سێ ڕەنگی پان سلاڤی، لەگەڵ ھاوکۆمارەکانی تری، کرواتیا و سلۆڤینیا.

زۆربەی ئەو ئاڵایانەی کە ڕەنگی پان سلاڤییان ھەیە، لەلایەن گەلانی سلاڤیکەوە ناسێنراون و بەکارھێنراون دوای یەکەم کۆنگرەی سلاڤی لە ساڵی ١٨٤٨، سەرەتا سربیا سێ ڕەنگی (سوور، شین، سپی) لە ساڵی ١٨٣٥دا پەسەند کرد، دواتر ئاڵای نەتەوەیی سۆربەکان کە پێشتریش ھەر ئەو سێ ڕەنگە بوو لە ساڵی ١٨٤٢، بەڵام دووبارە دیزاین کرایەوە. مۆراوییەکانی چیک ھەر لە کۆنگرەکەدا ئاڵاکەیان بە (سپی، سوور، شین) ڕاگەیاند. لە ساڵی ١٨٤٨، جێگری پاشای کرواتیا جۆسێپ جێلاچیچ بۆ یەکەمجار ئاڵای کرواتیای بە سێ ڕەنگی مۆدێرنی (سوور، سپی، شین) بۆ شانشینی سێیەمی ئەوکاتە دیزاین کرد و وەک ئاڵای فەرمی ناسێندرا. کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و چالاکوانی سلۆڤینی لە ڤییەنا، نەمسا ئاڵای سلۆڤینیایان دروست کرد بە سێ ڕەنگی (سپی، شین، سوور). یەکەم ئاڵای سلۆڤاکیا (بە شێوازی پێچەوانەی (سوور، شین، سپی) لەلایەن شۆڕشگێڕانی سلۆڤاکیا ناسێندرا و ھەڵدرا.[٤] ئاڵای کۆماری چیک لە ساڵی ١٩٢٠ لەگەڵ دامەزراندنی چێکۆسلۆڤاکیا سێ ڕەنگی نیشتمانی سلاڤی بۆ داندرا و دواتریش کرا بە ئاڵای فەرمی.

نموونەی ئاڵاکان بە سێ ڕەنگی پان-سلاڤی دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ ئاڵای پۆڵەندا سوور و سپییە، بەڵام ڕەنگەکان جیاوازی ھەیە لەگەڵ پان-سلاڤی و پێش ڕەنگەکانی پان-سلاڤی دروست کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب The Encyclopedia Americana, Volume 11. Americana Corporation. 1972. p. 357. ISBN 978-0-7172-0104-4. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Yugoslavia» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ ئ ا ب Flag Wars and Stone Saints: How the Bohemian Lands Became Czech. Harvard University Press. 2007. p. 135. ISBN 978-0-674-02582-0. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Czech» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Shelley, Fred M. (2013). Nation Shapes: The Story behind the World's Borders. ABC-CLIO. pp. xvi. ISBN 978-1-61069-106-2. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Shelley» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. ^ Вилинбахов, Георгий Вадимович (2003). "Государственная геральдика в России: Теория и практика" (بە ڕووسی). Retrieved 2 June 2021.
  5. ^ ئ ا Crampton, William G (1997). Flags. Dorling Kindersley Publishing, DK Publishing. ISBN 0-7894-4224-8. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «flags» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. ^ Kamath, Anjali. Flag Book. Popular Prakashan. p. 27. ISBN 9788179915127.