ڕەمەزان شکور

بانگخوازێکی کۆچکردوو

ڕەمەزان شکور حوسێن محەممەد لەدایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٧٦ لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی، ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی جەباری، ڕەمەزان شوکر کەسایەتی بانگخواز و وتاربێژی ئیسلامییە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکرا.



باوکی زوبێر
ناو: باوکی زوبێر
ناوی تەواو: ڕەمەزان شکور حسێن محەممەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ۱٨ی ئابی ۱۹۷٦
شوێنی لەدایکبوون: کوردستان
ڕێکەوتی مردن: ۲۹ کانوونی دووەمی ۲۰۱۳
شوێنی مردن: ڕێگای سەرەکی سلێمانیکەرکووک
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی شەرعی

پەروەردە و گەشەکردن دەستکاری

لە خێزانێکی ھەژار و ڕەنجەبەردا چاوی بە دونیا ھەڵھێنا، خێزانێکی موسڵمان و کاسب، لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی شۆرجە گەورە بوو تێیدا تاوەکو دەستی داری گرت، ئەویش وەک برایانی تری شانیدا بە کرێکاری کردن بۆ پەیداکردنی پارووی ژیان.

سیفاتی لاشەیی دەستکاری

پیاوێکی باڵابەرز بوو، دەنگێکی زوڵاڵی ھەبوو، ڕیشێ چڕو پڕێ ڕەشی ھەبوو.

تێکۆشان و زەحمەتکێشانی بۆ دابین کردنی ژیانی دەستکاری

خەریکی کرێکاریبوو، وەک بلۆک بارکردن و حەماڵی و کاری بیناسازی. ھەردەم بە جوانی کارەکانی خۆی ئەنجام ئەدا.

خێزان دەستکاری

مامۆستا دایک و باوکی ماوە و پێنج براو چوار خوشکی ھەیە، ھەروەھا سێ ژنی ھێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ ھێشتبوو، لەگەڵ شەش منداڵ کە چواریان کوڕن (زوبێر، عەبدوللەتیف، داود و موسا) ئەوانی تر کچن (خەدیجە و زەھرا).

ھەوڵ و کۆششی بۆ بە دەستھێنانی زانستی شەرعی دەستکاری

مامۆستا خاوەنی ھیمەتێکی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا. لە سەرەتادا ھەوڵی تەرخان کردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز، تاوەکو شارەزایەکی باشی پەیدا کرد. ھەروەھا ھەندێک زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت). ھەروەھا شارەزای دیاردە شیرکی و بیدعەکان بوو، کە لە ناوخەڵکیدا بەربڵاوبوون.

مامۆستاکانی:

  • مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای تەپەلو، قورئانی لا خوێند.
  • مامۆستا ئیبراھیم مەلا عومەر (عەقیدە، فیقھـ، لەبەرکردنی قورئان، فەرائض، نحو) لا خوێند.
  • مامۆستا مەلا جومعە عەلی (فیقھـ، نحو، اصول الفقه، عەقیدە، اصول الحديث و الصرف).
  • مامۆستا دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد، ھەندێک لە پەرتووکی (المسند الصحيح مما ليس في الصحيحين).
  • مامۆستا مۆفەق باوکی ھەمزە ھەندێک لە پەرتووکی (زاد المعاد).
  • مامۆستا سەعدون زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان.
  • مامۆستا ئیبراھیم محەممەد حەسەن، (البلاغەوالمنطق).
  • مامۆستا ڕێبوار محەممەد ئەحمەد (علوم القران).

لە گەڵ ئەوەی کە خوێنکار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) ھەروەھا وتار خوێن و پێش نوێژ و خاوەنی مۆڵەتی زانستی بوو.

قوتابییەکان دەستکاری

مامۆستا قوتابییەکی زۆری ھەبوو کە ناژمێردرێن لە ڕێگای وتار و دەرس و ئامۆژگارییەکانیدا، ھەروەھا کۆمەڵێک لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان لای دەخوێند.

بانگەواز دەستکاری

دەرس و وتارەکانی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بڵاوبۆوە، کە بوو بەھۆی ھیدایەتی خەڵکانێکی زۆر.

مردن دەستکاری

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، لە ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو لە کاتی گەڕانەوەیدا لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) لە (چیمەن) لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانیکەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکان دەستکاری