غوڵامڕەزا ڕەسایی ناسراو بە ڕەزا ڕەسایی (٢٤ی شوباتی ١٩٨٩ لە سەحنە – ٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە کرماشان)[١] بەندکراوێکی سیاسیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بوو.[٢] ئەو لە شارستانی سەحنە لە پارێزگای کرماشان لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران دەستبەسەر کرا و بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٤ لەسێدارە درا.[٣]

ڕەزا ڕەسایی

لەدایکبوون٢٤ی شوباتی ١٩٨٩
(٥ی ڕەشەمەی ١٣٦٧ی ھەتاوی)
مەرگ٦ی ئابی ٢٠٢٤
(١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی ھەتاوی)
(٣٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگلەسێدارەدان
شوێنی گۆڕگۆڕستانی میناباد
نەتەوەکورد
پیشەھەنگەوانی و فرۆشتنی ھەنگوین
ئایینیارسان
تۆمەتی تاوانباریکوشتنی سەرۆکی ھەواڵگریی سپای پاسدارانی سەحنە
سزای تاوانباریلەسێدارەدان
دۆخی دادوەریئەنجام دراوە

دەستبەسەرکردن

دەستکاری

ڕەزا ڕەسایی لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی ھەتاوی) بەھۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی و بەتۆمەتی بەشداریکردن لە پێکدادان و کوشتنی بە ئەنقەستی نادر بەیرامی، سەرۆکی ھەواڵگریی سپای پاسدارانی شارستانی سەحنە، لەگەڵ ١٠ کەسی تر دەستبەسەر کرا. ڕەسایی دواتر ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردنەوە.[٤]

بەیرامی، سەرۆکی ھەواڵگریی سپای پاسدارانی سەحنە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ی ھ) لە بۆنەی ساڵرۆژی کوژرانی سەید خەلیل عالینەژاد (لە ڕێبەرانی پێشووی کۆمەڵگای یارسان) لە شارستانی سەحنە کە بووە ھۆی گرژی و تێکھەڵچوون، کوژرا.

یەکێک لەو کەسانەی پێشتر لەگەڵ ڕەزا ڕەسایی بەند کرابوو بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاند کە ڕەسایی بەوتەی خۆی، لەژێر ئەشکەنجە ناچار کرا خۆی وەک بکوژی بەیرامی بناسێنێت.[٥]

لەسێدارەدان

دەستکاری

سەرچاوەکانی نزیک بە بنەماڵەی ڕەسایی بە بی بی سییان ڕاگەیاند کە ئەو بەرەبەیانی ٦ی ئابی ٢٠٢٤ (١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی ھ) لەسێدارە دراوە. تەرمەکەی لە بارودۆخێکی ئەمنی و لە کاتێکدا کە تەنیا دایک، خوشک و براکەی ڕێگەیان پێدرابوو لە ناشتنەکەیدا بەشداری بکەن، لە گۆڕستانی میناباد نێژرا.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕای گەیاند کە ڕەسایی «بەبێ زانیاریی خێزان و پارێزەرەکەی و مافی کۆتا چاوپێکەوتن» لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لەسێدارە درا.[٢]

کاردانەوەکان

دەستکاری

لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی لەلایەن ژمارەیەک لە کەسایەتی، ڕێکخراوە و حیزبەکانەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەرکۆنەی ئەو سزایەیان کردووە. ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی،[٦] حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران[٦] و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان[٧] لەو ڕێکخراوە و حیزبانە بوون کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ ڕەسایی شەرمەزار کرد.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «گزارش ویژه؛ رضا رسایی جوان پیرو آیین یارسان محکوم به اعدام: این چه عدالتی است؟!» (بە فارسی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «رضا رسایی، زندانی سیاسی کرد اعدام شد» (بە فارسی). BBC News فارسی. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «رضا رسایی، متهم در پرونده کشته شدن یک مقام سپاه، اعدام شد» (بە فارسی). رادیو فردا. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «رضا رسایی، معترض بازداشت شده در خیزش انقلابی اعدام شد» (بە فارسی). ایران اینترنشنال. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «رضا رسایی، متهم در پرونده کشته شدن یک مقام سپاه، اعدام شد». رادیو فردا. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا «کاردانەوەکان بە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی». کوردستان میدیا. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «مەجلیسی پەژاک لەسێدارەدانی رەزا رەسایی بە توندی شەرمەزار دەکات». ئاژانسی ھەواڵی فرات. ٦ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.