ڕەزان غەززاوی (بە عەرەبی: رزان غزاوي‎; لەدایکبووی ١٩٨٠) بلۆگەری ئەمریکی-سووری، کەمپەینساز و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە. ڕەزان لەئێستادا تووێژینەوە بۆ بەدەستھێنانی دکتۆرا دەکات لەزانکۆی ساسکس لە ئینگلتەڕا.[١] ناوبراو بەشێوەیەکی چڕ پەیوەندیدارببوو بە ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا. ھەروەھا ڕەزان بەدیاریکراوی زیاتر باسی لە چالاکییەکانی گرتن و تووندووتیژییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەکرد کە لەلایەن حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد ئەنجام دەدران.[٢][٣] ڕەزان لەلایەن ئاژانسی تەلەگراف وەک «ئایکۆنی بلۆگەر و پێشەوای چالاکوانی» ناوی ھێنراوە.[٤] جیلیان یۆرک (کە یەکێکە لەکەسە چالاکوانەکانی بواری کۆنتڕۆڵکردنی ئینتەرنێت و سانسۆرکردن)، لەبارەی غەززاوی دەڵێت «ئەو یەکێکە لە پاڵەوانەکانی من».[٥][١]

ڕەزان غەززاوی
رزان غزاوی

ڕەزان غەززاوی لە کۆنفڕانسێک لە وڵاتی لوبنان ساڵی ٢٠٠٨
لەدایکبوون١٩٨٠ (تەمەن ٤٣–٤٤)
نەتەوەسووری - ئەمریکی[١]
خوێندنگەزانکۆی دیمەشق، زانکۆی بالاماند
پیشەوەرگێڕ; بەڕێوبەری میدیا؛ بلۆگەر
وێبگەrazanghazzawi.org

خوێندن و کارکردن دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٣، ڕەزان غەززاوی بڕواننامەی دبلۆمی لە وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ٢٠١١، لە زانکۆی بالاماند، بڕواننامەی ماستەر لە ئەدەبی بەراوردکاری بەدەستھێناوە. دەستپێکی کارەکانی غەززاوی کاری وەرگێڕان و وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەواڵەکان بوو بۆ وەزارەتی کارووباری دەرەوەی سووریا. دواتر لەسەنتەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای گەیاندی ئێم تی ئێن کاری کردووە، بەڵام دەستی لەکارکێشایەوە کاتێک زانی کۆمپانیاکەی گەندەڵە. دواتر دەبێتە بەڕێوبەری بەشی میدیا لە سەنتەری سوریای سەربەخۆ بۆ میدیا و ئازادی ڕادەربڕین (CMFE) لە جیھانی عەرەبی.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٧، دەستیکرد بەخوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی ساسکس.[٧]

چالاکییەکان و گیران دەستکاری

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، ڕەزان لەلایەن حکوومەتی سوریاوە دەستگیردەکرێت، ئەمەش لەوکاتەی بەڕێگاوە بوو بچێتە ئەردەن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێک لەبارەی ئازادی ڕاگەیاندن. دوای حەفتەیەک، دەبردرێتە دادگا بەتۆمەتی دەمارگیری تائیفی، بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووست بۆ لاوازکردنی وڵات، بەقسەی چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ ئەوا دەسەڵاتی ئەسەد ئەو تۆمەتە بەکاردێنێت لەدژی ئەو کەسانەی کە لەدژی پێشلکارییەکانی حکوومەت دەوەستنەوە.[٨][٩]

دەستگیرکردنی ڕەزان ناڕەزایی لەسەر ئینتەرنێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلەی بۆکرا.[١٠] لە فەیسبووک کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی درووستکرا.[١١] ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەستگیرکردنی ڕەزان بۆ بیروورای جیاواز لێکدایەوە.[١٢] بەرلەوەی دەستگیر بکرێت ئەوا ڕەزان لەسەر بلۆگەکەی نووسیبووی "ئێوە تێدەگەن، من دەترسام کە ناڕەزایی دەرببڕم، بەڵام ئایا من چیتر دەترسم؟"[١٣] ھەروەھا نووسیبووی «ئەگەر ھەر شتێک بەسەر مندا بێت، بزانن کە ڕژێم لە زیندانییەکان ناترسێت بەڵکوو لەوانە دەترسێت کە ئەو لەبیر ناکەن».[٢]

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ناوبراو ئازادکراوە،[١٤] وە فەرمانبەرەکانی لە سەنتەری سوریای سەربەخۆ بۆ میدیا و ئازادی ڕادەربڕین ئەوەیان پشتڕاستکردەوە.[١٥] ڕەزان یەکێکە لە بلۆگەرە بوێرەکانی سووریا کە لەژێر ناوی ڕاستەقینەی خۆی دەینووسی، تەنانەت دوای دەستگیرکردنیشی.[١٠]

لە ١٦ی شووباتی ٢٠١٢، بۆ جارێکی دیکە دەستگیر دەکرێتەوە لە ھێرشێکی حکوومەتی سووریا بۆ سەنتەری سوریای سەربەخۆ بۆ میدیا و ئازادی ڕادەربڕین لە دیمەشق، لەوێ ڕەزان لەگەڵ سێزدە لە ھاوکارەکانی دەستگیرکران، لەنیویشیاندا بەڕێوبەری سەنتەرەکە مازن دەروێش وە ژنەکەی یارا بەدر.[١٠] لە ١٨ی شووباتی ٢٠١٢، ئازادکرایەوە بەڵام ڕێگای پێنەدرا کە وڵات جێبھێڵێت. غەززاوی فرمانی ئەوەشی لەسەر دەرچوو کەدەبێت ڕۆژانە ڕاپۆرت بە پۆلیس بدات بۆئەوەی لەژێر چاودێری بمێنێتەوە.[١٦]

خەڵاتەکان دەستکاری

ڕەزان غەززاوی لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢، خەڵاتی بەرگریکردن لەمافەکانی مرۆڤی لە مەترسیدا پێدرا لە دوبلین لەلایەن ڕێکخراوی بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە.[١٧] لەبەرئەوەی نەیدەتوانی گەشتی دەرەوە بکات لەبەر ڕێکارەکانی حکوومەت، ئەوا ھاوڕێکەی دڵشاد عوسمان کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە سوریا دەرچووبوو ئەوا بەناوی ئەو خەڵاتەکەی وەرگرت.[١٨][١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب York, Jillian C (5 December 2011). "Why Syria's arrested blogger, Razan Ghazzawi, is one of my heroes". The Guardian. London. Retrieved 9 June 2012.
  2. ^ ئ ا Libre, Electron (6 December 2011). "Syrian blogger Razan Ghazzawi arrested". France24. Archived from the original on 23 May 2012. Retrieved 9 June 2012.
  3. ^ al Shaar, Omar (19 December 2011). "Syrian Authorities released Blogger Razan Ghazawi". Day Press. Archived from the original on 12ی Juneی 2018. Retrieved 9 June 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Syria 'arrests iconic blogger Razan Ghazzawi and leading activists'". The Telegraph, 16 Feb 2012.
  5. ^ Town, Your (April 28, 2011). "Blogger Seeks Out the World From Cambridge". The Boston Globe.
  6. ^ Razan Ghazzawi LinkedIn. Retrieved 12 May 2012.
  7. ^ Decolonising Syria's so-called 'queer liberation' by Razan Ghazzawi 5 Aug 2017
  8. ^ "Razan Ghazzawi Live Blog" ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Al Jazeera.
  9. ^ "Detained Syrian American blogger faces criminal charges". Los Angeles Times. 3 December 2011. Retrieved 9 June 2012.
  10. ^ ئ ا ب Hisham Almiraat (18 February 2012) "Syria: Razan Ghazzawi arrested … again" 2012-05-02 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Prince Arthur Herald.
  11. ^ "Security Check Required".
  12. ^ "Syrian blogger arrested as crackdown continues". Amnesty International. 6 December 2011. Retrieved 9 June 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ""It's True, I was Made for You"". 14 October 2011.
  14. ^ "Straight from Twitter: Syrian Blogger Finally to be Set Free". Albawaba. 19 December 2011. Retrieved 9 June 2012.
  15. ^ "Syrian authorities release US-born blogger Razan Ghazzawi". The Guardian. London. Associated Press. 19 December 2012. Retrieved 9 June 2012.
  16. ^ "Syrian activist Razan Ghazzawi is freed by authorities for a second time" 2012-05-10 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Al Arabiya, 20 February 2012.
  17. ^ "Syrian woman blogger gets human rights award". Gulf News. AFP. June 8, 2012. Retrieved June 9, 2012.
  18. ^ "Syrian blogger Razan Ghazzawi wins human rights award". Herald Sun. AFP. 8 June 2012. Retrieved 9 June 2012.
  19. ^ Fitzgerald, Mary (9 June 2012). "Blogger and symbol of Syria uprising wins Front Line human rights award". Irish Times. Retrieved 9 June 2012.