ئەدەبی بەراوردکاری

ئەدەبی بەراوردکاری (بە ئینگلیزی: Comparative literature)، بەشێکی نوێیە لە ئەدەب کە سەرھەڵدانی ئەم ئەدەبە، بە شێوەیەکی پراکتیی و زانستی بۆ نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەم دەگەڕێتەوە. ئەم ئەدەبە، بە شێوەیەکی گشتی، پەیوەندی و بیچمی لێکچووی نێوان ئەدەبی نەتەوەکان شی دەکاتەوە و لێیان دەکۆڵێتەوە، لەوێشەوە بە دوای کاریگەریی تێکستەکانی ئەدەبی نەتەوەیەکی دیاریکراو بەسەر ئەدەبی نەتەوەکانی دیدا دەگەڕێت؛ سا ئەمە پێوەندیی بەکارتێکردن و کاریگەرییەوە ھەبێت، یان بە کارلێکی سروشتیی نێوان ئەدەبی نەتەوەکان. ئەم چەشنە ئەدەبە لە ئەورووپادا سەری ھەڵداوە، بە شێوەیەکی بەرچاوتر لە فەڕەنسادا بڕەوی پی دراوە و گەشەی کردووە. بەڵام دواتر لە ئەمریکا و سۆڤیەتی جاران و وڵاتانی دیکەش بڕەوی پەیدا کردووە.

بەم پێیە سێ قوتابخانەی سەرەکی ئەدەبی بەراوردکاری بریتین لە:

  • قوتابخانەی فەڕەنسی
  • قوتابخانەی ئەمریکی
  • قوتابخانەی ڕووسی

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ئەحمەد ئەسوەد، نەوزاد(٢٠١٥)، فەرھەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دەزگای ناوەندی غەزەلنووس.