ڕێنێ کاتلین زێلوگر[١][٢] (لە دایکبووی ٢٥ی نیسانی ١٩٦٥) ئەو لەماوەی کارکردنیدا، چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠٠٧، ناوی وەک یەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان ھات.[٣]

ڕێنێ زێلوگر
بە ئینگلیزی: Renée Zellweger
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
Katy، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونRenée Kathleen Zellweiger
ھاوسەرکێنی چێسنی
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)جیم کاری، Doyle Bramhall II، Ant Anstead، Jack White، بڕادلی کووپەر
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری دۆبلێر، بەرهەمهێنەر
پەروەردەزانکۆی تێکساس لە ئاوستن، Katy High School
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٩٢
بەشداربووە لەIce Bucket Challenge
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ڕێنێ لە تێکساس لە دایک بووە، بەشی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن تەواو کردووە. لە سەرەتادا نیازی ئەوەی ھەبوو ببێتە ڕۆژنامەنووس، بەڵام دواتر پەلکێشی ناو بواری نواندن بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Dazed and Confused) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٤، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Texas Chainsaw Massacre: The Next Generation) بەشداری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی پەرستیار بێتی، یەکەمین خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێنا.

ڕێنێ لە ساڵی ٢٠٠٠، لە فیلمی چیای سارد بەشداری کرد، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی ژیاننامەیی جودی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەشەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٥، ناوی ڕێنێ لە مەرمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود لە شێوەی ئەستێرە نووسرا.[٤][٥]

ژیانی کەسی دەستکاری

ڕێنێ لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ مارەبڕی جیم کاری بوو.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پەیوەندییەکی کورت بوو لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی جاک وایت.[٧] لە ئایاری ٢٠٠٤، ڕێنێ ھاوسەرگیری لەگەڵ کینی چیزنی ئەنجامدا. دوای چوار مانگ ھاوسەرگیرییەکەیان ڕەت کردەوە.[٨] لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١، پەیوەندی خۆشەویستی ھەبوو لەگەڵ برادلی کووپەر.[٩][١٠][١١] لە ماوەی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٩، لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ مۆسیقار دۆیل براھماڵی دووەم.[١٢][١٣][١٤]

لە ساڵی ٢٠١٥، ڕێنێ لە کەمپەینێک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز بەشداری کرد.[١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Magazine, Editors of Time (November 27, 2007). Time: Almanac 2008. ISBN 978-1-933821-21-4. {{cite book}}: |first1= has generic name (help)
  2. ^ https://www.familysearch.org/ark:/61903/1:1:VDR9-CXB
  3. ^ "Witherspoon Tops Rich List". San Francisco Chronicle Daily dish blog November 30, 2007.
  4. ^ "Renee Zellweger - RENEE ZELLWEGER receives Star on the 'Walk of Fame' Hollywood, Ca (1442656)". buddytv.com. Archived from the original on June 23, 2015. Retrieved June 23, 2015. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "BBC NEWS - Entertainment - Walk of Fame star for Zellweger". BBC.
  6. ^ "Jim Carrey opens up about ex Renee Zellweger: 'She was special to me'". Today.com. July 15, 2020. Retrieved July 28, 2020.
  7. ^ Warrick, Pamela (December 27, 2004). "Renée Zellweger and Rocker Boyfriend Split". People. Retrieved December 19, 2014. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Zellweger Opens Up About Rumors Surrounding Chesney Divorce". ABC News. September 9, 2016.
  9. ^ "Why Bradley Cooper, Renee Zellweger Called It Quits". US Magazine. March 23, 2011.
  10. ^ "Renee Zellweger, Bradley Cooper Split: People.com". People.
  11. ^ "Bradley Cooper, Suki Waterhouse reportedly split up". Los Angeles Times. March 19, 2015.
  12. ^ "Renée Zellweger Opens Up About Boyfriend". ABC News.
  13. ^ "Renee Zellweger: My Boyfriend Is 'a Very Special Person'". June 2, 2017.
  14. ^ Jonathan Van Meter. "Renée Zellweger's Lost Decade". Vulture.
  15. ^ "Swiss Government AIDs campaign" April 30, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (Flash: click "Campaign", then choose "2005")