زانکۆی تێکساس لە ئۆستن

زانکۆی تێکساس لە ئاوستن (بە ئینگلیزی: University of Texas at Austin)یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و جیھان و ئەندامی گشتی ئایڤی لیگ و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکایە، زیاتر لە ٤٩٬٠٠٠ خوێندکاری ھەیە. ئەم زانکۆیە زانکۆیەکی ویلایەتییە لە ویلایەتی تەکساس و پێنجەم گەورەترین زانکۆیە لە ئەمریکا.[١] ئەم دامەزراوەیە تا ئێستا ٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی لە خزمەتدا بووە[٢] و لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریدا لە پلەی ١٠ی جیھاندایە.

زانکۆی تێکساس لە ئۆستن
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٣
ناو بە زمانی فەرمیUniversity of Texas at Austin
دروشمDisciplina praesidium civitatis, « What starts here changes the world »
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیئۆستن، تێکساس
پۆتانی شوێن٣٠°١٧′١٠″N ٩٧°٤٤′٢٢″W
بەشێکە لە کۆمپانیایUniversity of Texas System
شوێنی بارەگاکانئۆستن، تێکساس
زمانەکانزمانی ئینگلیزی
ڕووداوە بەرچاوەکانmixed-sex education
خەڵاتەکانSilver Anvil Award
IPv4 routing prefix128.83.0.0/16
ناونیشانی شەقام110 Inner Campus Drive, Austin, TX, 78712
کۆدی پۆستە78712
وێبگەhttps://www.utexas.edu/
Academic calendar typesemester
Athletics programTexas Longhorns
بەستەری ئەی پی ئایhttps://idp.its.utexas.edu/idp/shibboleth
Map

ئەم زانکۆیە زیاتر لە ٤٥٠ ھەزار دەرچووی بەرھەمھێناوە و ئەمڕۆ زیاتر لە ٩٠٠ کۆمەڵە و ڕێکخراوی خوێندکاری ھەیە. ئەم زانکۆیە دەکەوێتە باکووری ناوەندی شاری ئۆستن و تەنھا چەند خولەکێک بە پێ لە پایتەختی ویلایەتی تەکساسەوە دوورە. کۆنترین زانکۆیە لە ویلایەتی تەکساس لە دوای زانکۆی تەکساس ئەی ئێم. ئەم زانکۆیە لە دامەزراندنییەوە، ژنانیشی وەرگرتووە[٣] کە لە سەردەمی خۆیدا بە ڕێکخستنێکی پێشەنگ دادەنرا. لە ساڵی ١٩٣٧ بینای ناوەندی زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دروست کرا کە بەرزییەکەی ٩٤ مەتر بوو. لە یەکەمی ئابی ساڵی ١٩٦٦ چارڵز ویتمان توانی بە دەمانچەیەکی دوور مەودا لە لووتکەی ئەم تاوەرەوە ١٤ کەس بکوژێت.

تایبەتمەندیییەکان

دەستکاری

ئەم دامەزراوەیە تا ئێستا ٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ھەبووە،[٢] و لە ڕیزبەندی ١٠ی جیھانیدایە لە وێبۆمێتریدا.[٤]

ئەم زانکۆیە بە گشتی ١٧ کتێبخانەی ھەیە کە پێداویستی ١٦ فاکەڵتی لەم زانکۆیە دابین دەکات. کتێبخانەی پێری کاستانێدا لە زانکۆی تەکساس لە ١٠ گەورەترین کتێبخانەی ئەکادیمی ئەمریکایە و بە ٩ ملیۆن کتێب لە پلەی پێنجەمدایە.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_largest_United_States_universities_by_enrollment
  2. ^ ئ ا http://en.wikipedia.org/wiki/Nobel_Prize_laureates_by_university_affiliation
  3. ^ «University of Texas System - Put office name here». لە ڕەسەنەکە لە ۱ مارس ۲۰۰۹ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۲ آوریل ۲۰۰۹ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  4. ^ World Universities' ranking on the Web: Top USA & Canada
  5. ^ About the Libraries