ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک

بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی

ڕێمی (بە ژاپۆنی: 家なき子) زنجیرە ئەنیمێیە لەلایەن تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمەند بەرھەم ھێندراوە، لە ساڵی ١٩٧٧ بڵاوکراوەتەوە، ٥١ ئەڵقەی تێدایە، ھەر ئەڵقەیەک ٢٥ خولەکە.[١] [٢] [٣] زنجیرەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی « بێ خێزان» لەلایەن نووسەری فەڕەنسی ھیکتۆر مالۆوە دامەزراوە. فیلمێکی ٩٦ خولەکی لە لایەن ھەمان ستۆدیۆ و دەرھێنەرەوە بەرھەم ھێندرا و لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە.

ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک
سەرناوRemi, el niño de nadie
لەسەر بنچینەیبێ خێزان
چەشنئەنیمێ و مانگای درامایی، ئەنیمێ و مانگا سەرکێشییەکان، زنجیرەیەکی وەرگیراو لە ڕۆمان
وڵاتی بنەڕەتمەکسیک، ژاپۆن
زمانی سەرەکیژاپۆنی
زمانژاپۆنی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨
دەرھێنەرئوسامو دێزاکی
وێبگەhttp://www.tms-e.com/library/old/tv/data/t_remi.html

لە ساڵی ١٩٩٦ نیپۆن ئەنیمەیشن زنجیرەیەکی بچووکی نوێی لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە بەرھەمھێنا، بە ناوی «ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک».

چیرۆک دەستکاری

ڕێمی لەگەڵ دایکی لە گوندێکی فەڕەنسا دەژی و باوکی بەناوی باربێرین لە پاریسی پایتەخت کاردەکات. کاتێک باربێرین دەگەڕێتەوە گوندەکە، ڕێمی بۆی دەردەکەوێت کە دایکی و باوکی دایک و باوکی ڕاستەقینەی نین، دواتر باوکی (بەخێوکەرەکەی) بڕیار دەدات بیفرۆشێت بە خاوەن گالیسکەیەک بەناوی ڤیتالیس کە نمایش لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەکات.

ڕێمی بەژداری لە تیپی ڤیتاڵزەوە دەکات و دواتر بە چەند ڕووداوێکی پڕ لە ئازاردا تێدەپەڕێت لە چیرۆکەکەدا تا ئەو کاتەی دایکی ڕاستەقینە و براکەی دەدۆزێتەوە.

ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک دەستکاری

زنجیرەی «ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک» لە زۆر شتدا جیاوازە لەگەڵ ئەم زنجیرەیەدا، و لەگەڵ ڕۆمانەکەدا جیاوازە بۆ نموونە کەسایەتی ڕۆمانەکە کوڕە بەڵام لە ڕێمی کچی ھیچ کەسێک کەسایەتییەکی کچە لەگەڵ جیاوازی دیکە. زنجیرەی ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ستۆدیۆی وێنەی جووڵاوی نیپۆن بەرھەم ھێنراوە و ٢٦ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن ناوەندی زووھرە دۆبلاژکراوە بۆ زمانی عەرەبی و لە کەناڵی سپەیستوون نمایشکراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی ssl.ofdb.de". ssl.ofdb.de. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی movie.douban.com". movie.douban.com.
  3. ^ "زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی allocine.fr". allocine.fr.