ڕوانگەکانی گەپجاڕێک

ڕوانگەکانی گەپجاڕێک (بە ئەڵمانی: Ansichten eines Clownsڕۆمانێکە لەلایەن ھاینریش بۆل نووسەری ئاڵمانی لە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. ھاینریش بۆل بەھۆی نووسینی ئەم کتێبەوە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی لە ساڵی ١٩٧٢ پێ بەخشرا.[١] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن وویکش یاسنی دەرھێنەرێکی کۆماری چیک فیلمێک دەرچوو بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە.[٢]

ڕوانگەکانی گەپجاڕێک
پەڕگە:The Clown.jpg
First edition
نووسەرھاینریش بۆل
وڵاتئاڵمان
زمانئاڵمانی
بڵاوکەرەوەKiepenheuer & Witsch
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٦٣
جۆری کتێبPrint (Paperback)
لاپەڕەکان303 pp

چیرۆکەکە لە زمانی گەپجاڕێک بە ناوی ھانس دەگێڕدرێتەوە کە خۆشەویستەکەی کە ناوی مارییە، بەھۆی ئایینیەوە لێی جیا بۆتەوە و دەیھەوێت لەگەڵ پیاوێکی کاتۆلیکی بەناوی ھێربێرت زۆپفینێر ھاوسەرگیری بکات. بەم ھۆیەوە ھانس تووشی خەمۆکی بووە. ھانس ناتوانیت ماری لەبیر بکات، و بۆ لەبیربردنەوەی زامەکانی پەنای ھێناوە بۆ خواردنەوەی ئەلکۆڵ و پێی وایە تەنیا دوو شت دەرمانی زامەکانیەتی، ماری و ئەڵکۆڵ.

کاردانەوەکان

دەستکاری

پاش بڵاوبوونەوەی کتێبەکە لە ساڵی ١٩٦٣، بەھۆی ڕوانگەی نەرێنی ڕۆمانەکە بەرامبەر کلێسای کاتۆلیک لەنێوان ڕۆژنامەوانان و چاپەمەنییەکان مشتومڕێک دروست بوو. ڕوانگەی ئازادیخوازانەی بۆل سەبارەت بە ئایین و پێشھاتە کۆمەڵایەتییەکان بووە ھۆی تووڕەیی پارێزکاران لە ئاڵمانیا.[٣] تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٢، ڕۆژنامەوانە پارێزکارەکان ھێرشیان کردە سەر خەڵاتی نۆبێلی بۆل و وتیان ئەم خەڵاتە تەنیا بە ڕادیکالە چەپەکان و ئازادیخوازان بەخشراوە. [٣]

پەڕاوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ https://www.thoughtco.com/nobel-prize-in-literature-winners-4084778
  2. ^ https://www.imdb.com/title/tt0072650/
  3. ^ ئ ا 1. ^ Jump up to: a b Frank N. Magill (2013) The 20th Century A-GI: Dictionary of World Biography, Volume 7, p.350

سەرچاوەکان

دەستکاری

[١]

  1. ^ فرانک ن.ماگیل (٢٠١٣) سەدەی بیستەم: فەرهەنگی ژیاننامەی جیهان، بەرگی ٧، ل٣٥٠