ڕاڵف ماچیۆ

ئەکتەری ئەمریکی

ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر (/ˈmɑːi/، ئیتاڵی: [ˈmakkjo] ما-کیۆ؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کە بەھۆی ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە سێ فیلمی منداڵە کاراتییەکەدا و کۆبرا کای، کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاشکۆی سێ فیلمەکەیە، باشتر ناسراوە. ھەروەھا ناسراویشە بە ڕۆڵی جۆنی کەید لە The Outsiders، جێرێمی ئاندرێتی لە Eight Is Enough، بیڵ گامبینی لە My Cousin Vinny، یووجین مارتۆن لە Crossroads، ئارچی ڕۆدریگێز لە Ugly Betty، و ڕۆڵی پاڵپشتی ئەفسەر ھادیکس لە The Decue.

ڕاڵف ماچیۆ

Ralph Macchio 2018.jpg
ماچیۆ لە کۆمیکۆنی ڕاڵێیی ٢٠١٨
لەدایکبوون
ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر

(١٩٦١-١١-0٤) ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ (تەمەن ٦٠ )[١]
ھەنتینگتن، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٧٩–ئێستا
ھاوسەرفیلیس فیێرۆ (ھاوسەرگیری ١٩٨٧)
مناڵ(ەکان)٢

ژیانی سەرەتاییدەستکاری

ماچیۆ لە ھەنتینگتن، نیویۆرک لەدایکبووە.[١] کوڕی ڕۆزالی (née دێسانتیس) و ڕاڵف ماچیۆ سینیەرە، کە خاوەنی لەوەڕگایەک بوو.[٢][٣] باوکی لە ڕەچەڵەکی نیوە ئیتالیایی و نیوە یۆنانییە،[٤] و دایکیشی لە ڕەچەڵەکی ئیتالیاییە.[٥] لە تاقیکردنەوەیەکی سەر شاشەی ١٩٨٠دا، ماچیۆ ئاماژەی داوە کە خێزانەکەی خەڵکی ناپۆلین.[٦]

پیشەدەستکاری

 
ماچیۆ لە پێشانگای شانۆی چیلەر لە نیو جێرسی، تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

ماچیۆ دەستیکرد بە فێربوونی سەمای نووکی پەنجە لە تەمەنی ٣ ساڵیدا و دۆزیەوە کە ١٦ ساڵ بوو.[١] کاستکرا بۆ ڕۆڵی جێرێمی ئاندرێتی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Eight Is Enough.[١] دوای تەواوبوونی Eight Is Enough، ڕۆڵی جۆنی کەیدی لە فیلمی The Outsidersی ساڵی ١٩٨٣دا بردەوە.[١] بەھۆی ئەو ڕۆڵەوە ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە فیلمی ١٩٨٤ی مناڵی کاراتێ و دوو بەشەکانی تری، The Karate Kid II و The Karate Kid Part III.[١] ماچیۆ دەرکەوت لە فیلمی Crossroadsی ١٩٨٦، بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی یووجین مارتۆنی قوتابیی مۆسیقا. ھەروەھا لە ١٩٦٨دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە Cuba and His Teddy Bear l، شان بە شانی ڕۆبێرت دێ نیرۆ.[١][٧] لە ١٩٩٢دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا بەرامبەر جۆ پێشی و مارسا تۆمەی لە فیلمی بەناوبانگی کۆمێدیی My Cousin Vinny، بە ڕۆڵگێڕانی بیڵی گامبینی، کە بە ھەڵە تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتن کاتێک دەچێتە شارۆچکەیەکی ئەلاباما.[١] لە ١٩٩٦دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکیی جەی. پێرێپۆنت فینچی نمایشکرد لە موزیکاڵی ١٩٦٢ی How to Succeed in Business Without Really Tryingی براوەی خەڵاتی تۆنیدا، و ستایش کرا. لە ئاماژەدانی نمایشەکەی وەک ئامادەبوویەک لە بەرھەمھێنانی فیلمیی ھەمان موزیکاڵدا، ماچیۆ وتی، «من بە 'منداڵە سەماکەرەکە' ناسراوبووم، وا نا کە زۆر شارەزا بووبم. بەڵام لە تەمەنی سێ ساڵییەوە سەمام دەکرد، و وانەم وەردەگرت لە قوتابخانەی سەمای جون کلەیر لە بابیلۆن، لۆنگ ئایلەند.»[٨][٩]

 
ماچیۆ لە ٢٠١٥

لە ٢٠٠٥دا، ماچیۆ ڕۆڵی خۆی گێڕا لە زنجیرەی Entourageی ئێچ بی ئۆدا.[١] ئەو دەرکەوت لە موزیک ڤیدیۆکەی ٢٠٠٧ بۆ گۆرانیی «Sweep the Leg» لەلایەن No More Kings لە ڕۆڵی کاریکاتێرێکی خۆی و دانیەڵی مناڵی کاراتییەکەدا.[١٠][١١] لە ٢٠٠٨دا، لە ڕێکلامێکی ڤیتامین‌واتەردا دەرکەوت لەگەڵ کارڵ ئێدواردسی شۆفێری ناسکاردا. ماچیۆ وەک «ڕاوێژکاری ڕۆحی»ی ئێدواردسدا دەردەکەوێت و جلەکانی ناو مناڵی کاراتێی لەبەردایە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ەوە، لە چەندان ئەڵقەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Ugly Bettyی ABCدا لە ڕۆڵی ئارچی ڕۆدریگێز، سیاسەتوانێکی ناوخۆیی، دەرکەوتووە لەگەڵ ڕۆڵێکی نیوە ئاساییی خۆشەویستی ھیلدا لە بەرنامەکەدا. بەپێی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، ماچیۆ پلەی ٨٠ی ھەیە لە ١٠٠ مەزنترین ئەستێرە ھەرزەکارەکانی VH1دا.[١٢]

لە حوزەیرانی ٢٠١٠دا، ماچیۆ لە کورتەی سەرھێڵی «Wax On, F*ck Off»ی Funny or Dieدا دەرکەوت، کە تێیدا ھاوڕێکانی دەیانەوێت ئەستێرە منداڵەکەی پێشوو لە پیاوێکی خێزانیی باشەوە بکەنە کەسێکی ئالوودە و تاوانبار، تاوەکو کەمێک بەناوبانگ بێت. لە ڤیدیۆکەدا ماچیۆ پۆستەری ڕیمەیکی ٢٠١٠ی مناڵی کاراتێ دەبینێت.[١٣] یەکێک لە گاڵتەکانی کورتەکە ئەوەیە کە ماچیۆ وەک ھەرزەکارێک سەیردەکرێت. کورتەکە دەستخۆشی لێکرا لەلایەن بروس فرێتزی TV Guideەوە، کە ڤیدیۆکەی بە «سەرگەرمکەر» و «ئاڵتوونی کۆمێدی» وەسفکرد.[١٤] لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠دا، ماچیۆ ڕۆڵی کارڵ مۆرێڵیی پێگەیشتووی گێڕا لە خوێندنەوەی شانۆیی شانۆنامەی A Room of My Ownی نووسراوی چارڵز مێنیسا، کە لەلایەن کۆمپانیای شانۆی بلیکەر ستریتەوە پێشکەشکرا.[١٥] لە شوباتی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا کە پێشبڕکێ دەکات لە Dancing with the Starsی ABCدا. لە پێشفیناڵەکاندا دەرکرا، و بووە پلەی چوارەم لە گشتیی پێشبڕکێکەدا.[١٦] ماچیۆ لە موزیک ڤیدیۆکانی «Had Enough» و «I Think Bad Thoughts»ی دانکۆ جۆنزدا دەەکەوتووە، لەگەڵ ئیلایجا وود و جێنا مالۆندا.[١٧]

لە نیسانی ٢٠١٢دا، ماچیۆ ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی Hitchcock، کە لە کتێبی Alfred Hitchcock and the Making of Psychoوە وەرگیراوە، لەگەڵ بەشداریی ئەکتەران ئەنتۆنی ھۆپکینس، ھێلێن میرن، سکارلێت جۆھانسن، جێسیکا بیێل و تۆنی کۆلێت، و لە دەرھێانی ساشا جێرڤازی بوو. ماچیۆ ڕۆڵی جۆزێف ستێفانۆ، سیناریۆنووسی Psychoی گێڕا.[١٨] لە ٢٠١٣دا، لە چۆن دایکتانم بینیدا دەرکەوت. کەسایەتیی سەرەکی، بارنی ستینسن، نکۆڵی دەکات کە کەسایەتییە سەرەکییەکەی ماچیۆ، دانیەڵ لاروسۆ، لە مناڵی کاراتێدا مناڵە کاراتێیە ڕاستەقینەکە نییە؛ بەڵکو جۆنی لۆرێنسە، کە دوژمنی دانیەڵە لە فیلمەکەدا. لە ئەڵقەی The Bro Mitzvahی وەرزی ھەشتەمدا، ماچیۆ بانگھێشت کراوە بۆ ئاھەنگی بەکەلۆریی بارنی، ھەرچەندە بارنی لە سوپرایزەکە بێتاقەتە، چونکە پێشبینیی ویلیام زابکا، «مناڵی کاراتێیە ڕاستەقینەکە»ی کردبوو. بۆ درێژکردنەوەی ئەڵقەکە، کەسایەتییەکان ھەست بە لێکچوونی بارنی و ماچیۆ دەکەن، کە وا لە بارنی دەکات قێزبکاتەوە. لە کۆتایی شەوەکەدا، گاڵتەجارێک بە کرێ دەھێنرێت بۆ کات بەسەربردنی ئاھەنگەکە و دەردەکەوێت کە زابکایە.[١٩] لە شوبات تا مارسی ٢٠١٦، ماچیۆ بە ھاوبەشی ڕۆڵی سەرەکیی لەگەڵ ماریۆ کارتۆن لە A Room of My Ownی بەرھەمھێنانی ئۆف-برۆدوەیدا دەگێڕا،[٢٠] دوای خوێندنەوەی شانۆکە لە ٢٠١٠[١٥] و ٢٠١٤.[٢١]

ماچیۆ لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە کۆبرا کایدا، کە زنجیرەیەکی ئەکشن و کۆمێدی-درامیی یووتیووب پریمیەمە کە لە گێڕانەوەی ئەڵقەییدا پەخشدەکرێت، و لە ٢٠١٨دا دەستیپێکردووە. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ھاوبەشی زنجیرەکەیە، لەگەڵ ویلیام زابکا. زنجیرەکە باسی ٣٤ ساڵ دوای پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵ گالیی ١٩٨٤ە و چیرۆکەکە لە دەوری جۆنی لۆرێنس (زابکا) دەسوڕێتەوە کە – بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانی، و تۆڵەسەندنەوە لە پێشبڕکێکەی ١٩٨٤ – دۆجۆی کۆبرا کای دووبارە دەکاتەوە. ئەمە دوژمنایەتییەکەیان لەگەڵ لاروسۆ، کە ئێستا سەرکەوتووە، گەرم دەکاتەوە و لاروسۆش ھەوڵدەدات ھاوسەنگیی ژیانی بھێڵێتەوە بێ ڕێنماییەکانی بەڕێز میاگی، کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە.[١][٢٢]

ژیانی تایبەتیدەستکاری

ماچیۆ لە ڕێی نەنکییەوە ھاوسەرەکەی، فیلیس فیێرۆی، ناسیوە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا.[٢٣] لە ٥ی نیسانی ١٩٨٧دا ھاوسەرگیرییان کرد، و دوو منداڵیان ھەیە، جولیا (لەدایکبووی ١٩٩٢) و دانیەڵ (لەدایکبووی ١٩٩٦). فیێرۆ پەرستارە.[٢٣][٢٤][٢٥]

لە یادی ٣٠ ساڵەی مناڵی کاراتێ لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ژاپۆنی ئەمریکی لە ٢٠١٤دا، ماچیۆ وتی کە ئۆتۆمبێلە فۆردە ١٩٤٧ەکەی کە لە فیلمەکەدا لە میاگیی وەردەگرێت لە فیلمی یەکەمدا ھێشتا لە گەراجەکەیدایە.[٢٥]

فیلمۆگرافیدەستکاری

فیلمدەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٨٠ Up the Academy کووچ بامبالازی
١٩٨٢ High Powder ئێدی فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٨٢ Dangerous Company دێنی برۆدی فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٨٣ The Outsiders جۆنی کەید
١٩٨٤ منداڵە کاراتییەکە دانیەڵ لاروسۆ
١٩٨٤ Teachers ئێدی پیلیکیەن
١٩٨٤ The Three Wishes of Billy Grier بیڵی گرایر فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٨٦ Crossroads یووجین مارتۆن
١٩٨٦ The Karate Kid Part II دانیەڵ لاروسۆ
١٩٨٨ Distant Thunder جاک لامبێرت
١٩٨٩ The Karate Kid Part III دانیەڵ لارۆسۆ
١٩٩٠ Too Much Sun فرانک جونیەر
١٩٩٢ The Last P.O.W.: The Bobby Garwood Story ڕۆبێرت گاروود فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٩٢ My Cousin Vinny بیڵ گامبینی
١٩٩٣ Naked in New York کریس
١٩٩٨ Dizzyland N/A کورتە فیلم
1998 The Secret of NIMH 2: Timmy to the Rescue تینی بریسبی (دەنگ)
٢٠٠٠ The Office Party شۆن کورتە فیلم
٢٠٠٠ Can't Be Heaven ھەبی دارلینگ
٢٠٠١ Popcorn Shrimp پۆلیسی دووەم کورتە فیلم
٢٠٠٣ A Good Night to Die دۆنی
٢٠٠٦ Beer League ماز
٢٠٠٩ Rosencrantz and Guildenstern Are Undead بۆبی بیانچی
٢٠١٠ Wax On, F*ck Off[٢٦] خۆی کورتە فیلم
٢٠١٢ Hitchcock جۆزێف ستێفانۆ
٢٠١٢ Holiday Spin ڕوبن فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٣ He's Way More Famous Than You خۆی
٢٠١٤ A Little Game تۆم
٢٠١٥ Lost Cat Corona دۆمینیک
٢٠١٧ Psych: The Movie نیک کۆنفۆرت فیپمی تەلەڤیزیۆنی
TBA A Dog and Pony Show ئارۆن دوای بەرھەمھێنان

تەلەڤیزیۆندەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٨٠–١٩٨١ Eight Is Enough جێرێمی ئاندرێتی ڕۆڵی پاڵپشت (١٩ ئەڵقە)
١٩٨٣ CBS Afternoon Playhouse تۆنی بارنێت ئەڵقە: «Journey to Survival»
١٩٩٩ The Outer Limits دکتۆر نیڵ ئێبەرھارد ئەڵقە: «The Other Side»
٢٠٠٠ Chicken Soup for the Soul ماکس ئەڵقە: «Letters to Suzie»
٢٠٠٠ Twice in a Lifetime ئەفسەر دان پایێلۆ/فیلیپ باربۆسا ئەڵقە: «My Blue Heaven»
٢٠٠٥ Entourage خۆی ئەڵقە: «Aquamansion»
٢٠٠٧ Head Case خۆی ئەڵقە: «Ralph Macchio and Liz Phair»
٢٠٠٨–٢٠٠٩ Ugly Betty ئارچی ڕۆدریگێز ڕۆڵی پاڵپشت (١١ ئەڵقە)
٢٠١٠ Law & Order: Criminal Intent لویس مارکیانۆ ئەڵقە: «Inhumane Society»
٢٠١٠ Psych نیک کۆنفۆرت ئەڵقە: «We'd Like to Thank the Academy»
٢٠١١ The Whole Truth فرانکی بێرلیتۆ ئەڵقە: «Lost in Translation»
٢٠١١ Dancing with the Stars خۆی (بەشداربوو) پلەی چوارەم (١٧ ئەڵقە)
٢٠١٢ Happily Divorced فرانکی ئەڵقە: «Two Guys, a Girl and a Pizza Place» (بەشەکانی ١ و ٢)
٢٠١٣ Robot Chicken دانیەڵ لاروسۆ، گیبی، پاککەرەوە (دەنگ) ئەڵقە: «Caffeine-Induced Aneurysm»
٢٠١٣ چۆن دایکتانم بینی خۆی ئەڵقە: «The Bro Mitzvah»
2014 Psych لۆگان فێڵپس ئەڵقە: «Remake A.K.A. Cloudy... With a Chance of Improvement»
٢٠١٦ Comedy Central Roast of Rob Lowe خۆی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٧–٢٠١٩ The Deuce ئەفسەر ھادیکس ڕۆڵی پاڵپشت (١٧ ئەڵقە)
2017 Whose Line Is It Anyway? خۆی میوانی تایبەت (وەرزی ١٠، ئەڵقەی ٨)
٢٠١٨ Kevin Can Wait ئالڤیتی[٢٧] ٢ ئەڵقە: «The Smoking Bun» و «Phat Monkey»
٢٠١٨ Conan خۆی ئەڵقە: «Conan Without Borders: Japan»؛ پارچە ڤیدیۆیەکی ناڕاستەوخۆ[٢٨]
٢٠١٨−ئێستا Cobra Kai دانیەڵ لاروسۆ پاشکۆی زنجیرە فیلمی منداڵە کاراتییەکە

شانۆدەستکاری

ساڵ شانۆگەری ڕۆڵ ھۆڵی شانۆ
١٩٨٦ Cuba and His Teddy Bear تێدی The Public Theater
١٩٩٦–١٩٩٧ How to Succeed in Business Without Really Trying جەی. پێریپۆنت فینچ US national tour[٢٩][٣٠]

موزیک ڤیدیۆدەستکاری

موزیک ڤیدیۆکان
ساڵ ناو گۆرانیبێژ ڕۆڵ
٢٠٠٧ Sweep the Leg نەو مۆر کینگس خۆی
٢٠١٠ «Had Enough» دانکۆ جۆنز دکتۆر لی دۆریان
٢٠١١ «I Think Bad Thoughts» دانکۆ جۆنز دکتۆر لی دۆریان
٢٠١٢ «The Ballad of Danko Jones» دانکۆ جۆنز دکتۆر لی دۆریان

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د "Ralph Macchio". Biography (TV program). 2019-08-16. Retrieved 2019-11-13.
  2. ^ J3158-2009 – NY Senate Open Legislation – Congratulating Mr. and Mrs. Ralph Macchio upon the occasion of their 50th Anniversary .New York State Senate.
  3. ^ "Wild West's Failure a Lesson, Investor Says". The Wichita Eagle. October 5, 2007. p. 1A. Archived from the original on October 4, 2013 – via NewsBank. Ralph Macchio Sr., father of the actor best known for his recurring role as Daniel LaRusso in three Karate Kid movies... Macchio operated a Western entertainment park – the Wild West Ranch and Western Town in Lake George, NY – until closing it this year after a land ownership
  4. ^ "American Gypsies: Q&A With Executive Producer Ralph Macchio". National Geographic Society. Archived from the original on October 3, 2013. Retrieved October 4, 2013. Actually, I have a little Greek in the bloodstream as well (my Dad is half Greek).
  5. ^ Q&A With Executive Producer Ralph Macchio Archived August 19, 2012, لە وەیبەک مەشین.. National Geographic Channel.
  6. ^ "Ralph Macchio and Phil Hartman screen test". Youtube. Retrieved October 10, 2014.
  7. ^ Gussow, Mel (19 May 1986). "Theater: 'Cuba and His Teddy Bear'". The New York Times. Retrieved 25 April 2019.
  8. ^ "How Ralph Macchio Succeeds". Playbill. April 24, 1996. Archived from the original on September 8, 2012. Retrieved March 23, 2011.
  9. ^ Rousuck, J. Wynn (May 31, 1996). "A cheery revival for 'How to Succeed' Review: Grown-up Ralph Macchio charms as this updated '61 Pulitzer Prize musical opens a national tour here". The Baltimore Sun. Retrieved March 23, 2011.
  10. ^ Frye, Cory (March 10, 2018). "Of Being and Johnny Lawrence (Sweep the Leg)". Albany Democrat-Herald. Corvallis Gazette-Times. Retrieved October 21, 2018.
  11. ^ Strauss, Chris (October 9, 2014). "'Karate Kid' villain Billy Zabka is still best friends with the Cobra Kais". USA Today. Retrieved October 21, 2018.
  12. ^ "100 Greatest Teen Stars #'s 80-61". vh1devas2000live.com. MTV Networks. Archived from the original on December 6, 2008. Retrieved November 15, 2008. Archived ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین.
  13. ^ "Wax On, F*ck Off with Ralph Macchio" Funny or Die; 2010
  14. ^ Fretts, Bruce. "Cheers & Jeers"; TV Guide; July 5, 2010; Page 92
  15. ^ ئ ا Lenzi, Linda (September 21, 2010). "Photo Coverage: Cantone, Macchio et al. in A ROOM OF MY OWN". BroadwayWorld.com.
  16. ^ Chen, Joyce (May 18, 2011). "'Dancing with the Stars' semi-finals recap: Ralph Macchio, Karina Smirnoff knocked out of the running". Daily News. New York. Archived from the original on ٢١ی ئایاری ٢٠١١. Retrieved May 18, 2011. Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) Archived ٢١ی ئایاری ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  17. ^ "Ralph Macchio, Elijah Wood Think Bad Thoughts in Indie Music Clip". The Wrap. March 28, 2011. Retrieved March 28, 2011.
  18. ^ "Ralph Macchio Plays 'Psycho' Scribe Joe Stefano In 'Hitchcock'". Deadline Hollywood. April 17, 2012. Retrieved April 19, 2012.
  19. ^ Gonzalez, Sandra (April 29, 2013). "'How I Met Your Mother' recap: The Barney". Entertainment Weekly. Retrieved October 27, 2015.
  20. ^ Piepenburg, Erik (February 12, 2016). "It's O.K. With Ralph Macchio if You Call Him the Karate Kid". Theater. The New York Times. Retrieved February 20, 2016.
  21. ^ Gans, Andrew (March 7, 2014). "Ralph Macchio and Mario Cantone Will Take Part in Reading of New Comedy A Room of My Own". Playbill. Retrieved February 20, 2016.
  22. ^ Goldberg, Lesley (August 4, 2017). "'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red". The Hollywood Reporter. Retrieved February 9, 2018.
  23. ^ ئ ا "Ralph Macchio's 50th Birthday: From Karate Kid To Dancing Star". Huffington Post. January 4, 2012. slide 6. Retrieved March 29, 2015.
  24. ^ Valle, Jocelyn (June 25, 2010). "Whatever happened to Ralph Macchio?". Philippine Daily Inquirer. Archived from the original on June 28, 2010. Retrieved December 5, 2010.
  25. ^ ئ ا Chi, Paul (June 1, 2009). "'The Karate Kid' All Grown Up". People. Retrieved May 4, 2018.
  26. ^ Bierly, Mandi (June 11, 2010). "Ralph Macchio Q&A: The story behind 'Wax On, F*ck Off'". Entertainment Weekly. Retrieved April 23, 2018.
  27. ^ Bubbeo, Daniel (February 9, 2018). "Ralph Macchio to guest star on 'Kevin Can Wait'". Newsday. Retrieved April 17, 2018. Macchio will guest star on two episodes ... Macchio will play 'Alviti,' the head of a company turning Long Island properties into parking lots
  28. ^ Maglio, Tony (November 30, 2018). "Watch 'Conan' Producer Jordan Schlansky Get Totally Owned by Childhood Hero Ralph Macchio (Video)". The Wrap. Retrieved December 2, 2018.
  29. ^ Rousuck, J. Wynn (May 31, 1996). "A cheery revival for 'How to Succeed' Review: Grown-up Ralph Macchio charms as this updated '61 Pulitzer Prize musical opens a national tour here'". The Baltimore Sun.
  30. ^ Berson, Misha (October 10, 1996). "'How To Succeed' In Show Business... – Since His 'Karate Kid' Days, Ralph Macchio Has Matured – In Age And Talent". The Seattle Times.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری