جۆ پێشی

ئەکتەرێکی ئەمریکی

جۆسێف فڕانک پێشی (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٤٣) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بە بەرجەستەکردنی کەسایەتیە تووڕە و ھەڵچووەکانی ناسراوە و لەگڵ کارەکانی لەگەڵ ئەکتەر ڕۆبێرت دی نیرۆ و دەرھێنەر ماڕتن سکۆرسێزی لە ھەریەک لە فیلمەکانی Raging Bull (١٩٨٠), ھاوڕێ چاکەکان (١٩٩٠), Casino (١٩٩٥) و ئێرلەندیەکە (٢٠١٩). ھەروەھا لە فیلمەکانی Once Upon a Time in America (١٩٨٤)، Moonwalker (١٩٨٨), JFK (١٩٩١), A Bronx Tale (١٩٩٣) و The Good Shepherd (٢٠٠٦)یشدا ڕۆڵی ھەبووە. ڕۆڵە کۆمێدیاکانی لە ھەریەک لە فیلمەکانی Home Alone (١٩٩٠)، My Cousin Vinny (١٩٩٢)، Home Alone 2: Lost in New York (١٩٩٢) و زنجیرە فیلمەکانی Lethal Weapon (١٩٨٩–١٩٩٨) بوونە.[١][١]

جۆ پێشی

پێشی لە ٢٠٠٩
لەدایکبوون
جۆسێف فڕانک پێشی

(١٩٤٣-٠٢-٠٩) ٩ی شوباتی ١٩٤٣ (تەمەن ٨١ ساڵ)
نیواڕک، نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٦١ - تا ئێستا
ھاوسەرکلۆدیا ھارۆ (ھاوسەرگیری ١٩٨٨؛ جیابوونەوە ١٩٩٢)
یارئانجی ئێڤەرھارت (٢٠٠٠–٢٠٠٨)
مناڵ(ەکان)١

پێشی توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بباتەوە بۆ ڕۆڵی تۆمی دێڤیتۆ کەوا چەتەیەکی سەرشێت بووە لە فیلمی Goodfellasدا؛ پێشتریش بۆ ھەمان خەڵاتی پاڵێوراو کرابوو بۆ فیلمی Raging Bull. لەساڵی ١٩٩٩ وازھێنانی خۆی لە نواندن ھێنا تاکو تەرکیز بکاتە سەر کاری ھونەری، بەڵام بەھۆی شکستھێنانیەوە، وردە وردە بە ڕۆڵی بچووک دەردەکەوت تاکو بۆ فیلمی The Irishman گەڕایەوە کەوا پێشوازیەکی گەرمی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "The 63rd Academy Awards Memorable Moments". Academy of Motion Picture Arts and Sciences. 2015. Archived from the original on November 2, 2015. Retrieved October 21, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری