ویلیام زابکا
ویلیام زابکا (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی[١] ١٩٦٥)[٢] ھەروەھا ناسراو بە بیڵی زابکا، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵی جۆنی لۆرێنس لە مناڵی کاراتێ (١٩٨٤) و کۆبرا کای (٢٠١٨–ئێستا) ناسراوە.[٣] لە ٢٠٠٤دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار بۆ نووسین و بەرھەمھێنانی کورتە فیلمی Most.
ویلیام زابکا | |
---|---|
لەدایکبوون | نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٨٣–ئێستا |
ھاوسەر | ستەیسی زابکا (ھاوسەرگیری ٢٠٠٨) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ژیانی سەرەتایی و تایبەتی
دەستکاریزابکا لە نیویۆرک سیتی لەدایکبووە، کوڕی نانسی زابکا، کە پەیوەندیکاری بازرگانی و بەرھەمھێنەر و یاریدەدەری بەرھەمھێنان، و ستان زابکا، کە دەرھێنەر و نووسەر و مۆسیقادانەرە.[٤] برایەک و خوشکێکی ھەیە. باوکی، دەرھێنەری یاریدەدەری The Tonight Show Starring Johnny Carson بووە لە دوو ساڵی سەرەتای بەرنامەکەدا، و وەک بەڕێوەبەری بەرھەمھێنەر لە چەندان وێنەی جووڵاودا کاری کردووە، لەوانە فیلمی Forced Vengeance (١٩٨٢)ی چاک نۆریسە.[٥] لە ٢٠٠٨دا، ھاوسەرگیری لەگەڵ ستەیسی زابکادا کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[٦]زابکا مەسیحییە.[٧]
پیشە
دەستکاریزابکا بەھۆی یەکەم فیلمیەوە، کە مناڵی کاراتێ (١٩٨٤) بوو، بەناوبانگبوو. ڕۆڵی جۆنی لۆرێنسی دەگێڕا کە دوژمنی سەرەکیی پاڵەوانی چیرۆکەکە، لە ڕۆڵگێڕانی ڕاڵف ماچیۆ، بوو. ھیچ مەشقێکی کاراتێی نەکردووە لە کاتی ھەڵبژاردنی بۆ ڕۆڵەکە، تەنھا زۆرانباز بووە.[٨] بەشداریکردنی لە فیلمەکەدا وای لێکرد دواتر فێری ھونەری جەنگیی تانگ سوو دۆ ببێت و دواتر پشتێنی سەوزی پلەی دووەمی وەگرت.[٣]
لە ١٩٨٠کاندا، زابکا دەرکەوت لە فیلمە کۆمێدییەکانی Just One of the Guys (١٩٨٥) و Back to School (١٩٨٦)دا. زابکا ھەروەھا ئەستێرەی ھاوبەشی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی The Equalizerی سی بی ئێس بوو لە ڕۆڵی کوڕی کەسایەتییە سەرەکییەکە (١٩٨٦–٨٩). ھەروەھا ڕۆڵی جاکیشی گێڕا، کە خۆشەویستی ئۆدرییە، لە National Lampoon's Europian Vacation (١٩٨٥).دواتر ھەوڵیدا دوورکەوێتەوە لە ڕۆڵگێڕانی کەسانی ملھوڕیکەر. لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی داوە کە خەڵک ھەندێکجار ھەراسانیان کردووە بەھۆی ئەو کەسایەتییە خراپەکارانەی کە ڕۆڵی گێڕاون.[٩][١٠]
لە ١٩٩٠کان و ٢٠٠٠کاندا، بەزۆری لە فیلمە ئازادەکاندا ڕۆڵی دەگێڕا و فیلمسازی دەخوێند. لە ٢٠٠٣دا، کورتە فیلمی Mostی نووسی و بەرھەمھێنا، و لە کۆماری چیک و پۆڵەندادا وێنەگیرا. یەکەم پەخشی Most لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠٠٣دا بوو و چەندان خەڵاتی بردەوە لە چەندان فێستیڤاڵی جیاجیا، لەوانە خەڵاتی باشترینی فێستیڤاڵ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمەکانی پام سپرینگ لە ٢٠٠٣. لە ٢٠٠٤دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار بۆ Most لە پۆلی کورتە فیلمی ڵایڤ ئاکشن.[٩][١٠][١١]
لە ٢٠٠٧دا، زابکا موزیک ڤیدیۆیەکی باندی نەو مۆر کینگس بە ناوی «Sweep the Leg»ی دەرھێنا و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. ڤیدیۆکە لە نواندنی زابکایە لە ڕۆڵی کاریکاتێرێکی خۆی، کە لە کەرەڤانێک لە بیاباندا دەژیێت و ئالودەی ڕۆڵەکەی لە مناڵی کاراتێدا بووە. ڤیدیۆکە کامیۆی چەندان بەشداربووانی مناڵی کاراتێی تێدایە، لەوانە مارتن کۆڤ و ڕاڵف ماچیۆ.[١٢][١٣] لە ٢٠١٠دا، زابکا کاری دەرھێنانی بۆ موزیک ڤیدیۆی گۆرانیی «Why Wait»ی ڕاسکاڵ فلاتس کرد و دواتر کاری دەرھێنانی بۆ «Yours If You Want It»ی ھەمان باند کرد. ھەروەھا لە ٢٠١٠دا، زابکا دەرکەوتنێکی کامیۆی ھەبوو لە فیلمی کۆمێدیی Hot Tub Time Machineدا دەرکەوت. لە ٢٠١٣دا، زابکا، لەگەڵ ماچیۆ، وەک میوان لە ئەڵقەی «The Bro Mitzvah»ی چۆن دایکتانم بینیدا دەرکەوتن. زابکا لە چەندان ئەڵقەی وەرزی نۆیەمی سیتکەمەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا زابکا کاری دەرھێنانی بۆ ڕئکلامەکانی بریکارەکانی وەک لیتڵ تایکس و ڤێرایزن کرد لە ھێرسی لە ڤێنیس، کالیفۆرنیا.[١٤]
لە ٤ی ئابی ٢٠١٧دا، ڕاگەیەندرا کە زابکا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی جۆنی لۆرێنس لە زنجیرەیەکی دە ئەڵقەیی پاشکۆی مناڵی کاراتێ بۆ یوتیووب پریمیەم بە ناوی کۆبرا کای کە لە ٢٠١٨دا پەخشکرا. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ھاوبەشی زنجیرەکەیە لەگەڵ ڕاڵف ماچیۆدا. زنجیرەکە باسی ٣٤ ساڵ دوای پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵ گالیی ١٩٨٤ە و چیرۆکەکە لە دەوری جۆنی لۆرێنس (زابکا) دەسوڕێتەوە کە – بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانی، و تۆڵەسەندنەوە لە پێشبڕکێکەی ١٩٨٤ – دۆجۆی کۆبرا کای دووبارە دەکاتەوە. ئەمە دوژمنایەتییەکەیان لەگەڵ لاروسۆ، کە ئێستا سەرکەوتووە، گەرم دەکاتەوە و لاروسۆش ھەوڵدەدات ھاوسەنگیی ژیانی بھێڵێتەوە بێ ڕێنماییەکانی بەڕێز میاگی، کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە[١٥][١٦]
فیلمۆگرافی
دەستکاریفیلم | |||
---|---|---|---|
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
١٩٨٤ | مناڵی کاراتێ | جۆنی لۆرێنس | |
١٩٨٥ | Just One of the Guys | گرێگ تۆلان | |
National Lampoon's European Vacation | جاک | ||
1986 | Back to School | چاس ئۆزبۆرن | |
The Karate Kid Part II | جۆنی لۆرێنس | کامیۆ | |
١٩٨٨ | A Tiger's Tale | ڕاندی | |
١٩٨٩ | The Karate Kid Part III | جۆنی لۆرێنس | ڤیدیۆی ئەرشیڤ |
١٩٩١ | For Parents Only | تێد | ناوی جێگرەوە: Mean Parents Suck |
١٩٩٢ | Shootfighter: Fight to the Death | ڕوبێن | ناوی جێگرەقە: Shootfighter |
١٩٩٤ | Unlawful Passage | ھاوی | |
١٩٩٥ | Shootfighter II | ڕوبێن | |
The Power Within | ڕەیمۆند ڤان | ناوی جێگرەوە: Power Man | |
١٩٩٧ | High Voltage | بوڵدۆگ | |
١٩٩٩ | Interceptors | دەیڤ | ناوە جێگرەوەلان: Interceptor Force Predator 3: Intercepters The Last Line of Defence |
٢٠٠٠ | Falcon Down | بەرگریکەر جلن | |
٢٠٠١ | Ablaze | کێرت پیتەرس | |
Mindstorm | ڕۆجاک | ناوە جێگرەوەکان: Artificial Telepathy Project: Human Weapon | |
٢٠٠٢ | Gale Force | ڕانس | |
Hyper Sonic | جێبەجێکارەکە | ||
Landspeed | بۆب بەیڵی | ||
Dark Descent | ماڕتی (تەنھا لە سەرەتای فیلمەکەدا) | ناوی جێگرەوە: Descent Into Darkness | |
Antibody | ئۆتۆ ئێمریک | ||
٢٠٠٣ | Most | ناوی جێگرەوە: The Bridge، نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠٠٤ | Roomies | سلیک ستیڵمەن | ناوی جێگرەوە: Wild Roomies |
٢٠٠٧ | Smiley Face | پاسەوانی زیندان | |
Cake: A Wedding Story | سام | ناوی جێگرەوە: Cake: A Wedding Comedy | |
Starting from Scratch | بیڵ بۆومەن | ||
٢٠١٠ | Hot Tub Time Machine | ڕیک ستیڵمەن | |
Mean Parents Suck | لێکۆڵەر تێد کلێمێنت | ||
٢٠١٤ | Where Hope Grows | میڵتن ماڵکۆڵم | |
٢٠١٥ | The Dog Who Saved Summer | ئەفسەر جۆنی | |
٢٠١٦ | The Man in the Silo | کێڤن | |
تەلەڤیزیۆن | |||
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
١٩٨٣ | The Greatest American Hero | کلارێنس مۆرتنەر جونیەر | ١ ئەڵقە |
١٩٨٤ | Gimme a Break! | جێفری | ١ ئەڵقە |
CBS Schoolbreak Special | ڕیک پیتەرسن | ١ ئەڵقە | |
١٩٨٤–١٩٨٥ | E/R | درەگی کید/دز | ١ ئەڵقە |
١٩٨٥–١٩٨٩ | The Equalizer | سکۆت مەککۆڵ | ٩ ئەڵقە |
١٩٩٦ | To the Ends of Time | ئەلێکساندەر | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٠٠ | Epoch | جۆو | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
Python | گرێگ لارسن | فیلمی تەلەڤیزیۆنی | |
٢٠٠٢ | Python II | گرێگ لارسن | فیلمی تەلەڤیزیۆنی، بە بیڵی زابکا ئاماژەدراوە |
٢٠١٣ | Robot Chicken | جۆنی لۆرێنس، کۆلۆنێڵ ستیڤن شەی، وێروۆڵف (دەنگ) | میوان، ئەڵقە: "Caffeine-Induced Aneurysm" |
٢٠١٣–٢٠١٤ | چۆن دایکتانم بینی | گاڵتەجاڕ/خۆی | میوان (وەرزی ٨)، ڕۆڵی پاڵپشت (وەرزی ٩) |
٢٠١٤ | Psych | ڕاھێنەر باگ | میوان (وەرزی ٨) |
٢٠١٥ | Gortimer Gibbon's Life on Normal Street | سێنسێی جێف | میوان، ئەڵقە: "Stanley and the Tattoo of Tall Tales" |
٢٠١٨–ئێستا | کۆبرا کای | جۆنی لۆرێنس | ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
پاڵاوتنەکان
دەستکاریساڵ | خەڵات | پۆل | فیلم | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
١٩٨٥ | خەڵاتەکانی ھونەرمەندە لاوەکان | باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لاو لە وێنەی جووڵاوی موزیکاڵ، کۆمێدی، سەرکێشی یان دراما | مناڵی کاراتێ | پاڵێوراو |
٢٠٠٤ | خەڵاتەکانی ئۆسکار | باشترین کورتە فیلم، ڵایڤ ئاکشن | Most (بە ھاوبەشی لەگەڵ بۆبی گارابیدیان) |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Zabka, William». Contemporary Theatre, Film and Television. Cengage Gale. 1989. p. 467. ISBN 9780810320703.
Born October 20 in New York, NY; son of Stan Zabka (assistant director); mother, a production assistant
- ^ Hornik، Susan (April 11, 2019). «How Karate Training Helped Cobra Kai's William Zabka Get Back in Fighting Shape at 53». Men's Health. لە April 14, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 9, 2020 ھێنراوە.
...at age 53 [as of April 2019]
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Sweep the Leg! Interview with the real Johnny, William Zabka». Kung Fu Magazine. لە November 12, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 26, 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|archivedate=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|archiveurl=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «William Zabka Biography (1965-)». Filmreference.com. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «A Little About Us...». Zabka.com. ٣١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Stacie Zabka – Inside The Life Of William Zabka's Wife». Naibuzz. Julian. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Gregg، Dawn (١٠ی ئایاری ٢٠١٥). «Co-stars McKaley Miller & Billy Zabka Talk 'Where Hope Grows' & Favorite Memories». Sonoma Chritian Home. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ O'Neal، Sean (2010-06-08). «William Zabka». The A.V. Club. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-11-10 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ ئ ا Fretts، Bruce (March 31, 2014). «Billy Zabka on How I Met Your Mother, the Zabkatage, and Sweeping the Leg». Vulture.com. لە March 16, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Sellers، John (June 23, 2011). «And the Number One Dick Is...Zabka!». GQ. لە March 16, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Goldberg، Lesley (August 4, 2017). «'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە March 16, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Frye, Cory (١٠ی ئازاری ٢٠١٨). «Of Being and Johnny Lawrence (Sweep the Leg)». Albany Democrat-Herald. Corvallis Gazette-Times. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Strauss, Chris (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «'Karate Kid' villain Billy Zabka is still best friends with the Cobra Kais». USA Today. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Weldon، Sarah (August 4, 2017). «The Karate Kid: Where Are They Now?». Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە March 17, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red». MSN. Microsoft. ٤ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Topel، Fred (٢٧ی نیسانی ٢٠١٩). «'Cobra Kai' Season 2: About That 'Karate Kid' Reunion in Episode 6…». /Film. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلیام زابکا تێدایە. |