چیای ئوحود
چیای ئوحود (بە عەرەبی: جَبَل أُحُد) شاخێکە لە باکووری شاری مەدینە لە ناوچەی حیجاز لە سعوودیە. ١٬٠٧٧ مەتر (٣٬٥٣٣ پێ) بەرزە و ٧٫٥ kiloمەتر (٤٫٧ mi) درێژە. شوێنی شەڕی دووەمی نێوان پێغەمبەر محەممەد و موشریکانی ھۆزی قوڕەیشی بوو. شەڕی ئوحود لە ١٩ی ئازاری ساڵی ٦٢٥ی زایینی (ساڵی ٣ی کۆچی) لە نێوان ھێزێک لە کۆمەڵگەی بچووکی موسڵمانانی مەدینە و ھێزێکی مەککە، لە باکووری ڕۆژاوای عەرەبستان ئەنجامدرا.[١][٢][٣][٤]
شەڕی ئوحود
دەستکاریشەڕەکە لە ١٩ی ئازاری ساڵی ٦٢٥ی زایینی (٣ شەوال ساڵی ٣ ی کۆچی) لە دۆڵێک کە دەکەوێتە بەردەم چیای ئوحود، لە ناوچەیەکی ئێستا باکووری ڕۆژاوای عەرەبستان ئەنجامدرا.[٥] لە نێوان ھێزێک لە کۆمەڵگەی موسڵمانی مەدینە بە سەرۆکایەتی پێغەمبەر و ھێزێک بە سەرۆکایەتی ئەبوو سوفیان کوڕی حەرب لە مەککە ڕوویدا، ئەو شارۆچکەیەی کە پێشتر زۆرێک لە موسڵمانەکان کۆچیان کردبوو. شەڕی ئوحود دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بوو لە نێوان مەککەیییەکان و موسڵماناندا، پێشتر لە شەڕی بەدر لە ساڵی ٦٢٤دا، کە سوپایەکی بچووکی موسڵمانان لەشکری زۆر گەورەتری مەککەیان تێکشکاندبوو، لە ١١ی ئازاری ساڵی ٦٢٥دا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، مەکییەکان ئارەزووی تۆڵەی زیانەکانیان لە بەدر بکەنەوە. موسڵمانان ھەر زوو دوای ئەوە خۆیان بۆ شەڕ ئامادە کرد و ھەردوو سوپاکە لە بناری و دەشتەکانی چیای ئوحود شەڕیان کرد.
لەکاتێکدا ژمارەی موشریکانی قوڕەیش زۆر زیاتر بوو، موسڵمانان سەرکەوتنی سەرەتایییان بەدەستھێنا و ھێڵەکانی مەککەیان ناچار کرد بگەڕێنەوە، بەم شێوەیە بەشێکی زۆری ئۆردوگای ھێزەکانی قوڕەیش بێ پاراستن مایەوە. کاتێک شەڕەکە تەنھا ھەنگاوێک دوور بوو لە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی موسڵمانان، ھەڵەیەکی جددی لەلایەن بەشێک لە سوپای موسڵمانانەوە ئەنجامدرا، ئەمەش دەرئەنجامی شەڕەکەی گۆڕی. پێشێلکردنی فەرمانەکانی محەممەد لەلایەن تیرھاوێژە موسڵمانەکانەوە کە شوێنی دیاریکراویان بەجێھێشت بۆ تاڵانکردنی ئۆردوگای مەککە،[٦] ڕێگەی بە ھێرشێکی لەناکاو دا لەلایەن سوارەی مەککە، بە سەرۆکایەتیی خالید کوڕی وەلید کە ھێرشی بۆ ڕیزەکانی موسڵمان ھێنا. زۆرێک لە موسڵمانان کوژران، لەنێویاندا حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب مامی پێغەمبەر، ھەروەھا پێغەمبەر خۆشی برینداربوو. موسڵمانان ناچار بوون بەرەو سەرەوەی بناری ئوحود بکشێنەوە. مەکییەکان زیاتر بەدوای موسڵماناندا نەڕۆیشتن، بەڵکو بەڕێکەوتنەوە بۆ مەککە و سەرکەوتنیان ڕاگەیاند. ئەو دوو سوپایە لە ساڵی ٦٢٧ لە شەڕی خەندەقدا جارێکی دیکە یەکتریان بینییەوە.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «جبل أحد». Islamweb إسلام ويب (بە عەرەبی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ثقافي / جبل أحد بالمدينة المنورة / تقرير». spa.gov.sa (بە عەرەبی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «جبل أحد والحب المتبادل بينه وبين الرسول صلى الله عليه وسلم - د. تنيضب الفايدي». www.al-jazirah.com. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «هل صحيح أن شكل جبل أحد على ڕسم اسم النبي محمد صلى الله عليه وسلم؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Watt (1974) p. 136
- ^ «جبل الرماة». Islamweb إسلام ويب (بە عەرەبی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Cambridge History of Islam 1A (1977) pp. 47-48
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیای ئوحود تێدایە. |