پەیکەری فەرھاد ڕۆمانێک لە نووسینی عەبباس مەعرووفی نووسەری خەڵکی ئێرانە کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

روبەرگی ڕۆمانی «پەیکەری فەرھاد» چاپی یەکەم ٢٠١١

ڕۆمانی پەیکەری فەرھاد، ڕۆمانێک پڕ لە نەھێنی و شاراوەیی و وەک «عەبباس مەعرووفی» بۆ خۆی دەڵێ: «یەکێکە لە تکنیکی ترین کارەکانی تەمەنی خۆی» کە پێشتر نووسیونی. ڕووداوێکی زۆر لەم ڕۆمانەدا کۆ دەبنەووە و ڕۆمانی پەیکەری فەرھاد دەخوڵقێنن.

سادق ھیدایەت یەکێکە لە ئەکتەرە بەرچاوەکانی ئەم ڕۆمانەو ژنی ناو ڕۆمانی کوندەپەپووی کوێری ھیدایەت لە پەیکەری فەرھاددا دێتە قسەو ھیدایەت لە بەرابەر ئەو ژنە جوان و زیرەکەدا تێک دەڕوخێ و لەت و پەتی دەکاو دەیخاتە ناو چەمەدانەوە یا بە پێچەوانەوە ئەوە ھیدایەتە خۆکوژی کردوەو چووەتە ناو چەمەدانی ژنەکەوە، کە مەعرووفی بۆ خۆی ئەمە ناو لێدەنێ ئەوین و شکست و ھەر ئەویندارێک جەستەی ئەویندارەکەی خۆی دەخاتە ناو چەمەدان و بە کۆڵی دادەوەشێنێ و لە تونێلی تاریکی ژیان دا بەرەو پێشەوەی دەبات.
ژیانی ھیدایەت بۆ نووسەری پەیکەری فەرھاد گرینگی تایبەتی ھەیەو ژیانی ئەو لە ناو ڕۆمانی پەیکەری فەرھاد دا ڕەنگ دەداتەوە. ھەڵبەت ئەوە لێرەدا بەو مانایە نایەت کە ئەوانەی بەرھەمەکانی پێشووتری مەعرووفی یا بەرھەمەکانی ھیدایەتی نەخوێندبێتەوە ناتوانێ چێژی ئەدەبی لە ڕۆمانی پەیکەری فەرھاد وەرگرێ، بەڵکو پەیکەری فەرھاد تابلۆیەکی تایبەتە کە ھەرکەس بە خوێندنەوەی نەتەنیا جارێک بەڵکوو چەند جارە چێژی ئەدەبی خۆی لێوەردەگرێ. ھەڵبەت ئەگەر کەسانێک پێشتر خوێندنەوەیان لەسەر بەرھەمەکانی خودی مەعرووفی و سادق ھیدایەت ھەبووبێ، خوێندنەوەی ڕۆمانی پەیکەری فەرھاد چێژی ئەدەبی زیاتری دەبێ و باشتر ڕووداوەکانی ناو ئەم ژانرە ئەدەبییەیان بۆ دەردەکەوێ.

وەرگێڕان بۆ کوردی دەستکاری

ئەم ڕۏمانە تا بە ئێستاکە دوو جار وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. توانا ئەمین وەریگێڕاندووە سەر کوردیی سۆرانی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ھەولێردا لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ھەروەھا کەریم قادرپوور وەریگێڕاندووەتە سەر کوردیی سۆرانی کە یانەی قەڵەم لە ساڵی ٢٠١١ لە سلێمانیدا چاپی کردووە.

چەند بابەتی تر لە وەرگێڕی ئەم کتێبەوە چاپ کراون:

سەرچاوەکان دەستکاری

  • پەیکەری فەرھاد، عەبباس مەعرووفی، و. کەریم قادرپوور، یانەی قەڵەم، سلێمانی ٢٠١١.