عەباس مەعرووفی
عەبباس مەعروفی لە دایکبووی ٢٧ی گوڵانی ١٣٣٦ی کۆچی هەتاوی لە تاران ، نووسەر، شانۆنامە نووس، رۆژنامەنووسی هاوچەرخی ئێرانییە کە لە ئاڵمان ئەژی .[١] ئەو چالاکیە ئەدەبیەکانی خۆی لە ژێر چاودێری نووسەری بەناو بانگی ئێرانی هووشەنگ گوڵشیری دەسپێکرد و لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی دا لەبەر رەخنە گرتن لە حکوومەت و سیاسەتەکانی دەسەڵات کەوتە ژێر فشار و ناچار بە تەرک و بەجێ هێشتنی وڵات و رۆشتن بۆ ئاڵمان کرا.
عەبباس مەعروفی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣٣٦ی کۆچی ههتاوی |
نیشتەجێی | بێرلین - ئاڵمان |
نەتەوە | سەنگەسەری (سمەنی) |
پیشە | نووسەر، چیرۆک و رۆمان، شانۆنامە نووس، رۆژنامە نووس |
وێبگە | http://maroufi.malakut.org |
ژیاننامە
دەستکاریعەبباس مەعروفی لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە تاران لە دایک بوو. خوێندنی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی تاران لە بواری هونەرە دڕاماتیکیەکان دا وەرگرتووە و ماوەی ١١ ساڵ لە خوێندنگا دواناوەندیەکانی تاران دا وانەی "ئەدەبیات"ی وتۆتەوە .
یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بە ناوی بەرامبەر بە هەتاو لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دا لە تاران چاپ کرد. پێس تر و دواتریش چیرۆکەکانی لە بڵاوکراوەکان دا چاپ کراون، بەڵام لەگەڵ چاپی سەمفۆنیای مردووەکان بوو کە ناوی وەک نووسەرێکی باش بڵاو بۆوە. لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی گۆڤاری ئەدەبی گەردوونی دایە دەر و بە تەواوی و زۆر چالاکانە دەستی کردە کار کردن لەو بڵاوکراوە ئەدەبیەدا. ستایل و شێوازی ئەو لەم گۆڤارەدا لەگەڵ بەرژەوەندیەکان و دڵخاوزەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران دا هاوسەنگی و تەبایی نەبوو بۆیە کەوتە ژێر فشاری بەردەوام و سەرەنجام دادگایی کرا و گۆڤارەکە داخرا.[٢]
مەعروفی لە دوای داخرانی گۆڤاری گەردوون ناچار وڵاتی بە جێ هێشت . بۆ ئاڵمان رۆشت و کەڵکی لە بورسی ماڵی هاینریش بێل وەرگرت. لە دوای ئەوە بۆ بەڕیوە بردنی ژیانی دەستی دایە کارگەلێکی تر وەکوو بەڕێوەبەری هۆتێل و دواتر کردنەوەی ماڵی هوونەر و ئەدەبیاتی هیدایەت لە شەقامی کانتی بێرلین ، کە کتێب فرۆشیەکی گەورە بوو لەوێ دەستی کردە فرۆشتنی کتێب و هەر لەوێش خولی فێرکاری چیرۆک نووسی دامەزراند و ئێستاش بەردەوامە.
بەرهەمەکان
دەستکاریرۆمان
دەستکاری- سەمفۆنیای مردوەکان (۱۳۶۸)
- ساڵی ئاژاوە (۱۳۷۱)
- پەیکەری فەرھاد
- فەرەیدوون سێ کوڕی بوو (۱۳۸۲)
- تواوە (۱۳۸۸)
- تەواو تایبەتی (۱۳۸۹)
کۆمەڵە چیرۆک
دەستکاری- لە بەرامبەر هەتاودا (۱۳۵۹)
- دوایین باشترین بەرەی (۱۳۶۵)
- عەتری یاس (۱۳۷۱)
- دەریا رۆیوەکانی دوورگەی شین تر (۱۳۸۲)
- ئەو شەست هەزارە، ئەو شەست کەسە
شانۆنامە
دەستکاری- تا کوێ لەگەڵمای (۶۲-۱۳۶۱)
- وەرەگ (۱۳۶۵)
- دلی بای و کارمامز (۱۳۶۶)
- مەندۆڵی بیرەوەریەکانی ئێمە (سێ شانۆنامە) (۱۳۸۲)
گۆڤار
دەستکاریخەڵاتەکان
دەستکاری- خەڵاتی «بنکەی چاپەمەنی، ئەدەبی -فەلسەفی سوور کامپ»، ۲۰۰۱[٢]
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ ماڵپەڕی "سخن" ٣٠ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا رادوێ زەمانە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- وتاری "عباس معروفی " لە ویکیپێدیای فارسی
- ژیاننامەی عەبباس معروفی لە ماڵپەڕی بی بی سی
- ماڵپەڕی عەبباس مەعروفی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی نووسین
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی ئێران
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەباس مەعرووفی تێدایە. |