پەیماننامەی سەعداباد

پەیماننامەی سەعداباد (بە فارسی: پیمان سعدآباد‎، بە کوردیی باکووری: Peymana Seedabadê) ناوی پەیماننامەیەکە کە لە ساڵی ١٩٣٧ لە نێوان ئێران، عێراق، تورکیا و ئەفغانستان لە کۆشکی سەعدابادی تاران بەسەرپەرشتی بەریتانیا بە مەبەستی دۆستایەتی و دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر خاکی یەکتر و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری کۆمۆنیزم مۆرکرا. لە دەخاڵ پێک ھاتبوو ناوەرۆکی ئەم پەیماننامەیە ھاورای و پشتیوانی ئەم وڵاتانەبووە لە ھەڵوێستە سیاسییەکان -یەکگرتنیان لە کاتی مەترسی و شەڕدا. بەپێ* ئەم پەیماننامەیە بەلێنیان بەیەکتر دا بوو ھێرش نەکەنە سەر یەک و دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی یەکتر وەرنەدەن و سنورەکانی یەکتر نەبەزێنن. تا سالی ١٩٧٩ کارا بوو.

پەیماننامەی سەعداباد و کاریگەری لەسەر کورد دەستکاری

ئەم پەیماننامەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەبوو لەسەر کوردەکان بەھۆی ئەوەی لە زۆربەی ئەم وڵاتانە کوردەکان لە تێکۆشان بوون بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانیان بەتایبەت دوای دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت چەندین بزوتنەو و شۆرش دژی ئەم دەوڵەتانە ئەنجامدرا سەرسنورەکان شوینی نیشتەجێ بوون و مانەوەیان بوو بەپێی بەندی دووەم لەم پەیماننامەیە ئەو وڵاتانە پاپەندن بە پاراستنی سنورەکانیان وە بە پێی بەندی حەوتەمی ئەم ڕێکەوتنامەیە " دەوڵەتە ھاوپەیمانەکان لە بەرامبەر یەکدا بەرپرسن کە لە سنورەکان ڕێگە لە سازبوونی ڕێکخراوی چەکداری و چالای ئەوان بگرن کە خوازیاری ئەوە ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ئێستا لە نێو بەرن و چالاکی ئەنجام دەدەن " لەم دووبەندە ھەرچەنە بە شێوەیکی ڕاستەخۆ باسی کورد و بزوتنەوەکانی نەکراوە بەڵام بەپێی ئەوەی کە سنوری ئەم وڵاتانە کەوتبووە ناو خاکی کوردستان لە دژی کورد نوسراون.

سەرچاوەکان دەستکاری