پێڕستی کەشتیوانانی ئاسمانیی ئەپۆلۆ
ئەمە پێڕستی کەشتیوانانی ئاسمانیی سەر بە دەزگای ناسا، بەشداربووان لە ئەرکی ئەپۆلۆیە، و بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:
- ٣٨ کەشتیوانی ئاسمانی گەشتیان بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە لەسەر کەشتی ئەپۆلۆ.
- ٢٩ لە کەشتیوانەکان بەشدارییان لە ئەرکی ئەپۆلۆ کردووە، وە ئەوانی تر بەرنامەی سکایلاب و ئەپۆلۆ-سۆیوز بەشدارییان کردووە.
- ٢٤ لە کەشتیوانەکان زەویان بەجێھێشتووە و گەشتیان بۆ مانگ کردووە (ئەرکی ئەپۆلۆ ٧ و ئەپۆلۆ ٩ لە خولگەی زەوی دەرنەچوون).
- ١٢ لە کەشتیوانە ئاسمانییەکان لەسەر ڕووی مانگ نیشتوونەتەوە، وە ٦یان ڕۆڤەریان لەسەر ڕووی مانگ لێخوڕیوە.
- ھەموو ئەرکەکانی ئەپۆلۆ بۆ مانگ لە نێوان کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ ئەپۆلۆ ٨ - کانوونی یەکەم ١٩٧٢ ئەپۆلۆ ١٧،
لەگەڵ ئەوەی ٢٤ کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی گەشتیان بۆ مانگ کردووە، ھیچ مرۆڤێکی تر لە خولگەی زەوی دەرنەچووە، ئەوان تاکە کەسن کە لە زەوی دوورکەوتونەتەوە، تاکە مرۆڤن لەنزیکەوە ڕووی مانگیان بینیوە.
ئەو ١٢ کەشتیوانییە کە لەسەر ڕووی مانگ ڕۆشتوون، تاکە کەسن کە پێیان لەسەر ڕووی تەنێکی دیکە ناوە بێجگە لە زەوی
ئەو کەشتیوانییە ئاسمانیانەی کەلەسەر ڕووی مانگ ڕۆشتوون
دەستکاری- نیل ئارمسترانگ ---> ئەپۆلۆ ١١
- باز ئاڵدرین----> ئەپۆلۆ ١١
- پیت کۆنڕاد ---->ئەپۆلۆ ١٢
- ئالان بین ----> ئەپۆلۆ ١٢
- ئالان شپەرت ----> ئەپۆلۆ ١٤
- ئێدگار میتچل ----> ئەپۆلۆ ١٤
- دەیڤد سکۆت ----> ئەپۆلۆ ١٥
- جەیمس ئاروین ---> ئەپۆلۆ ١٥
- جۆن یونگ ----> ئەپۆلۆ ١٦
- چارڵز دیوک ----> ئەپۆلۆ ١٦
- یوجین سیرنان ----> ئەپۆلۆ ١٧
- ھاریسۆن شمێت ----> ئەپۆلۆ ١٧
ئەو کەشتیوانە ئاسمانییانەی گەشتییان بۆ مانگ کردووە بەبێ ئەوەی بنیشنەوە لەسەری
دەستکاریلەکاتی گەشتەکان بۆ مانگ یەکێک لە کەشتیوانییە ئاسمانییەکان لە کەشتییەکە ئەمایەوە و ئەسوڕایەوە بەدەوری مانگدا لەکاتێکدا ھاوڕێکانیان دەچوونە سەر ڕووی مانگ لەسەر کەشتی مانگی lunar model. گەشتەکانی ئەپۆلۆ ٨، ئەپۆلۆ ١٠ و ئەپۆلۆ ١٣ سوڕانەوە بوو بەدەوری مانگ زیاتر لەچەند جارێک بەبێ ئەوەی بنیشنەوە لەسەر ڕووی مانگ (بێجگە لە گەشتی ئەپۆلۆ ١٣ نیوسوڕانەوە بوو بەذەوری مانگ پاشان ڕاستەوخۆ گەڕانەوە بۆ زەوی).
- فڕانک بۆرمن ----> ئەپۆلۆ ٨
- جیم ڵۆڤڵ ----> ئەپۆلۆ ٨، ئەپۆلۆ ١٣
- ویلیام ئەندرێس ----> ئەپۆلۆ ٨
- تۆماس ستافۆرد ----> ئەپۆلۆ ١٠
- جۆن یونگ ----> ئەپۆلۆ ١٠، ئەپۆلۆ ١٦
- یوجین سیرنان ----> ئەپۆلۆ ١٠، ئەپۆلۆ ١٧
- مایکڵ کۆڵێنز ----> ئەپۆلۆ ١١
- ڕیتچارد جۆردن ---->ئەپۆلۆ ١٢
- جاک سوایگرت ----> ئەپۆلۆ ١٣
- فرێد ھەیس ----> ئەپۆلۆ ١٣
- ستیوارت ڕۆزا ----> ئەپۆلۆ ١٤، ئەپۆلۆ ١٢
- ئەلفرێد وۆردن ----> ئەپۆلۆ ١٥
- کین ماتنگڵی ----> ئەپۆلۆ ١٦
- ڕۆناڵد ئێڤنس ----> ئەپۆلۆ ١٧
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «قائمة رواد فضاء أبولو»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠.
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |