20°11′27″N 30°46′18″E / 20.19080°N 30.77168°E / 20.19080; 30.77168داڕێژە:رحلة فضائية

ئەپۆلۆ ١٧ یانزەیەمین گەشتبوو کە تێیدا مرۆڤ لەژێر بەرنامەی ئەپۆلۆدا چووە سەر مانگ و هێشتا ئەم گەشتە دواهەمیین گەشتی مرۆڤە بۆ سەر مانگ. ئەم ئەرکە بە سامانێکی زۆری زانیاری زانستی و کۆکردنەوەی نزیکەی ١١٠ کیلۆگرام لە خاک و بەردی مانگ تەرخان کرابوو ، تاوەکو یارمەتی زانایان بدا لە تێگەیشتنیان لە سروشتی مانگ لە ڕووی بنەچەیی و پەیوەندی بە زەوییەوە. ئەم فڕینەی ئەپۆلۆ ١٧ چەندین چاڵاکی ناوازەی تۆمارکرد وەک : درێژترین ڕێکردنی مانگ بە درێژایی ٢٣ کیلۆمەتر، گەورەترین بەکارهێنانی چڕی گالیسکەی مانگی و بەکارهێنانی لە جوڵەدا لەسەر مانگ بۆ کۆکردنەوەی نموونە و ناردنی بۆ زەوی لە ڕێگەی سێ گەشتی مانگی دەستکردەوە، گەڕانەوە بە گەورەترین بڕی نمونەی خاک و بەردی مانگ بە نزیکەی ٥٠ کیلۆگرام و درێژترین مانەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ[١].

دەستەی ئەپۆلۆ ١٧ دەستکاری

 
دیمەنی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە کە لەلایەن ئەپۆلۆ ١٧ەوە گیراوە لەکاتی چوونیان بۆسەر مانگ ،ئەم وێنەیە بە «کەلا شینەکە» ناسراوە .

لە ١٣ ی ئابی ١٩٧١ دا پاش ماوەیەکی کورت لە کۆتایی هاتنی گەشتی ئەپۆلۆ ١٥ ، ناسا ئەندامانی گەشتی ١٧ ی ئەپۆلۆی ناساند . بەپێی سیستەمی هەڵبژاردنی دەستەی فڕینی ئەپۆلۆی ناسا، وا بڕیار درا دەستەی پشتیوانی ئەپۆلۆ ١٤، گەشتی ئەپۆلۆ ١٧ ئەنجام بدەن، هاریسۆن شمیت، کاپتنی تاقمی ئەپۆلۆ ١٥، بە کاپتنی کەشتی ئاسمانی مانگی ( شاللینگەر ) دادەنرا . شمیت یەکێک بوو لە ئاسمانییە هەڵبژاردراوەکانی ناسا لە ساڵی ١٩٦٥ دا ، کە هیچ کام لەو کەسانەی تا ئەو کاتە بەشداری گەشتە ئاسمانیەکانی ئەپۆلۆیان نەکردبوو . زانایانی ناسا جەختیان لەوە کردەوە کە شمیت یاوەری دوایین گەشتی ئەپۆلۆ دەکات لە جیاتی ئەنگل بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدات بە توێژینەوەی زانستی بۆ دۆزینەوە و خوێندنی پێکهاتە و بنەچەی مانگ[٢].

دەستەی یەدەگ دەستکاری

  • ستیوارت ڕۆزا - گەورەی کەشتی سەرەکی
  • چارڵز دیۆک - گەورەی مانگی دەستکرد
  • جۆن یۆنگ - سەرکردە

ئەوان ئەندامی گەشتی ١٦ ی ئەپۆلۆن لە جیاتی ئەندامانی ئەپۆلۆ ١٥ بەهۆی ئابڕووچوونێک کە پێی دەگوترێت " ئابڕووچوونی پولی دارایی " کە ناسا پێی داون و ناوبانگیانی تێکدا .

دەستەی پاڵپشتی دەستکاری

 
نیشانە سەوزەکان شوێنی نیشتنەوەی ئەرکەکانی ئەپۆلۆ١٧ لەسەر مانگ نیشان دەدەن
  • رۆبێرت بارکەر : زانا لەدەستەی پاڵپشتیکارانی زانستی .
  • گۆردن فۆلەرتن ئاسمانەوانی هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا .
  • رۆبێرت ئاوفرمایەر:سەرهەنگی ئاسمانی لە هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا.

ئامادەکاری بۆ گەشت دەستکاری

لە نێوان ئۆکتۆبەری ١٩٧٠ تا حوزەیرانی ١٩٧١ ، مووشەکی ساتۆن ٥ لە کارگەکانیەوە گەیشتە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کەنەدی . کۆماندۆمۆدی CSM - 114 ، بە ناوی ئەمەریکا ، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ گالیسکەی مانگی - ١٢ گەیشتە سەنتەرەکە بە ناوی Challenger .

لە ٢٨ ی ئابی ١٩٧٢، ساتۆڕن ٥ لەسەر ئەو ئاسنە زەبەلاحەی کە وەک داڕێژە بۆی سازکرابوو دامەزرا

دەستەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەلایەن ناوەندی کاپکۆم بۆ بۆشایی ئاسمانی لەگەڵ ئاسمانەوانەکان دەستنیشانکرا، لەکاتی فڕیندا سێ کەشتیوانی بەئەزموون یۆنگ و دیۆک و ڕۆزا لەگەڵ هاوڕێیانی دەستەی یەدەگ کە پێک هاتبوون لە ، پارکەر ، فولەرتۆن و ئۆفەر مایەری تیمی پشتگیری . هەروەها ئالان شپاردی ئەپۆلۆ ١٤، کین ماتینگلی لە ئەپۆلۆی ١٦ و جۆزێف ئالانی دەستەی پاڵپشتی زانستی دەستنیشان کران[٣].

گەشتەکە دەستکاری

 
دەرچوونی ئەپۆلۆ ١٧ لە شەوی ٧ ی کانونی یەکەمی ١٩٧٢ .

دەرچوون لە ناوەندی کەنەدی بۆ بۆشایی ئاسمانی دەستکاری

لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢ کاتژمێر ٥:٣٣ خولەک . یو تی سی، مووشەکی ساتۆڕن ٥ بە هاوەڵی ئاسمانیناسان یوجین سێرنان، ڕۆناڵد ئیڤانس و هاریسۆن شمیت دەستی پێکرد .بەپێی پلانەکە، وابڕیار بوو کە ساتۆڕن ٥ گەشتی ئەپۆلۆ١٧ لە کاتژمێر ٢:٥٣ UTC دەست پێ بکات، بەڵام ژماردنەوەکە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ڕاگیرا پێش ئەوەی کار بکات بەهۆی کارپێنەکەری کۆمپیوتەر ،کە دەبوایە فشارەکانی ناو تانکی سووتەمەنی شللەی قۆناغی سێیەمی مووشەکەکەی بەرز بکردبایەوە ئەمەش بۆ چاککردنەوەی زیانەکان دوو کاتژمێر و نیو لە کارپێکردنی ئەو کارە دواخرا. دواتر ساتۆرن ٥ گەشتەکەی بۆ سەر مانگ دەستپێکرد، ئەم گەشتە یەکەم گەشت بوو کە لە کاتی گەشتەکانی ئەپۆلۆدا دەست پێکردنی دوا بکەوێت.

پەرینەوە بەرەو مانگ دەستکاری

لە ماوەی گەشتی ساتۆرن ٥ بۆ سەر مانگ، ئاسمانەوانەکان وێنەی بەناوبانگی زەوییان ((کەلا شینەکە)) گرت، کە نزیکەی هەموو کیشوەری ئەفریقا و سەری جەمسەرەکانی زەوی پیشان دا.

نیشتنەوە لەسەر مانگ دەستکاری

 
زەویناس شمیدت نمونەی بەردێکی گەورە لەسەر مانگ وەردەگرێت

کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای سیریتیای سەر مانگ وەک شوێنی نیشتنەوەی تایبەت بۆ گالیسکەی مانگی هەڵبژێردرا، نزیک بوو لە مۆنتێس تاوروس لە باشووری خۆرئاوا . کە نیشاندەری پەڵەیەکی ڕەنگ تاریکە لە نێوان سێ چیای بەرز ، بەردە وەرگیراوەکان لە ناوچەیەک دا پێی دەڵێن تاوروس-لێترۆ گەشتەکانی پێشوو وێنەی وردی ئەو ناوچە تایبەتەیان پیشان دا و بەردی نزیک ئەو چیایانەی پیشان دا و زانایانی ناسا دەیانویست نموونە وەرگرن کە بتوانن پێکهاتە جیۆلۆجییەکانی ئەو شاخە مانگییانە ئاشکرا بکەن . هەروەها کەندەڵانێکی تاریک هەیە کە باوەڕ وابوو گرکانێک بێت .

گالیسکەی مانگی دەستکاری

 
گالیسکەی مانگی ١٧ ی ئەپۆلۆ هێشتا لەسەر مانگدایە.

گەشتی ئەپۆلۆ ١٧ گەشتێکی مانگی ی -J-class ە واتە کەشتییە ئاسمانیەکان یارمەتیان دەدەن بە شێوەیەکی ئازادانەتر لەسەر مانگ بجوڵێن و یارمەتیان بدەن لە هەڵگرتنی ئامێرە قورسەکان و پاشکۆکانیان، هەروەها گەشتی دوورتر لەوەی کە کەشتییە ئاسمانیەکان دەتوانن بە پێ ئەنجامی بدەن ئەرکەکە توانی سێ ئەرکی گەڕان لەسەر مانگ تەواو بکات کە ٧.٢ و ٧.٦ و ٧.٣ کاتژمێری خایاند و ئەرکی ئەپۆلۆ ١٧ نموونەی خاکی مانگی بە بڕی ١١٠.٥ کیلۆیی هێنایەوە بۆ سەر زەوی.

شمیدت و سێرنان لە ماوەی سێ هەڵمەتیاندا نزیکەی ٥٠ کیلۆ لە نموونەی خاک و بەردی مانگیان کۆکردەوە و لە ناوچەی دۆڵی تاوروس- لێترو و لە ٣٤ کم لە ئۆتۆمبێلی مانگیی خۆیان دوورکەوتنەوە و خۆڵی پرتەقاڵییان دۆزییەوە ،هاوکات ئەو ئەرکە بە ئامێری گەورەی زانستی لەسەر مانگ جێبەجێ کرا وەک گالیسکەی مانگی کە تاوەکو ئێستا لەسەر مانگ ماوەتەوە. ئەپۆلۆ ١٧ دوا گەشتی مرۆڤ بوو بۆ سەر مانگ، وەبەرهێنانێک لە ئەنجامی چوار گەشتی کۆتایی ئەپۆلۆ و سێ گەشتەکەی سکایلاب ، هەروەها ئەرکی تاقیکردنەوەی زانستیی ASTP ی ساڵی ١٩٧٥ بوو.

گەڕانەوە دەستکاری

سێرنان تا ئێستا دوایین مرۆڤە کە لەسەر مانگ پیاسەی کردووە سێرنان و شمیت تابلۆیەکیان بە جێهێشت بۆ یادگاری کە لەسەر نوسرابوو : «ئێستا مرۆڤ یەکەم گەڕانی مانگی ئەنجام دا. دیسەمبەری ١٩٧٢ ئەو ڕۆحە ئاشتیەی کە هێناومانن بۆ ئێرە لە هەموو خەڵکی جیهاندا ڕەنگ دەداتەوە".

نیشتنەوە لەسەر زەریای هێمن دەستکاری

ئەپۆلۆ ١٧ وەک باقی فرۆکەکانی ئەپۆلۆی ١٠ی پێشوو، ئەپۆلۆ ١٢، ئەپۆلۆ ١٣ و ئەپۆلۆ ١٤ لە ئۆقیانووسی هێمن لە نزیک دوورگەی سۆمۆوە نیشتەوە . بە هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا هەڵگیرانەوە و گەیێندرانە کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس تیکۆندێرۆگا، پاشان بۆ فڕۆکەخانەی تاڤۆنا لە دوورگەی سۆموا، لەوێ پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا پاشان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گواسترانەوە و گەیاندرانەوە بۆ هۆنۆلولو و پاشان بۆ هیوستن سێرنان ئاڵای چیکۆسلۆڤاکیای لەگەڵ خۆی برد بۆ سەر مانگ کە باوباپیرانی لە بنەڕەتدا خەڵکی چیکۆسلۆڤاکیا بوون و دوای گەڕانەوەی ئەو ئاڵایەی دا بە پەیمانگای فەلەکناسی لە شاری ئۆندرۆڤ کە لە ئێستادا سەر بە کۆماری چیکە .

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Apollo 17 Lunar Surface Journal : Mission Overview". www.hq.nasa.gov. Retrieved 2021-04-23.
  2. ^ "Apollo 17 Landing Site Overview". www.lpi.usra.edu. Retrieved 2021-04-23.
  3. ^ "Extravehicular Activity". web.archive.org. 2004-11-18. Retrieved 2021-04-23.