کەلا شینەکە یان هەڵماتە شینەکە (بە ئینگلیزی: The Blue Marble) وێنەیەکی زەوییە کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢ گیراوە. وێنەکە لە مەودای نزیکەی ٢٩ ھەزار کیلۆمەترییەوە (١٨ ھەزار میل) لەلایەن دەستەی کەشتیی ئاسمانی ئەپۆلۆ ١٧ەوە گیراوە لە کاتی گەشتەکەیاندا بەرەو مانگ. وێنەکە یەکێکە لە وێنە ھەرە دووبارە بەرھەمھێنراوەکانی مێژوو.[١]

کەلای شین لەلایەن دەستەی ئەپۆلۆ ١٧ (١٩٧٢)

بەشێوەیەکی سەرەکی زەوی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ جەمسەری باشوور نیشان دەدات. ئەمە یەکەم جار بوو کە وێنەی «کڵاوی سەھۆڵی جەمسەری» بگیرێت، سەرەڕای ئەوەی کە نیوەگۆی باشوور بە لێڵی دەردەکەوێت، بەھۆی ئەوەی بە ھەور داپۆشراوە. جگە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی و ماداگاسکار، نزیکەی تەواوی کەنارەکانی ئەفریقا بە ڕوونی دیارە.[٢] بڕوانە سەرەکی ئاسیا کە لە ئاسۆدایە.

ناسا ھەروەھا ئەو ناوەی بۆ زنجیرەیەک وێنەی ساڵی ٢٠١٢ بەکارھێناوە کە ھەموو گۆی زەوی بە شێوەیەکی ڕوون نیشان دەدات.[٣] ئەمانە بە سەیرکردنی وێنەی سەتەلایت (مانگی دەستکرد) دروست بوون کە لە کاتی خۆیدا گیراون بۆ دۆزینەوەی چەندین وێنەی بێ ھەور کە بتوانن لە کۆتا وێنەکاندا بەکاری بھێنن.

وێنەکە دەستکاری

وێنەکە، لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢ چرکێندراوە، کاتژمێر ٠٥:٣٩. ئێم ئێس تی (١٠:٣٩ UTC) یەکێکە لە وێنە فۆتۆگرافییە بەربڵاوەکان لە جیھاندا. وێنەکە یەکێکە لەو وێنە دەگمەنانەی کە زەوییەکی تەواو ڕۆشن پیشان بدات. ئەم وێنەیە کاتێک گیراوە کە ئاسمانەوانەکان خۆریان لەپشتبوو، کاتێک وێنەکەیان گرت تێبینییان کرد زەوی کەمێک جیا دەرکەوتووە و شێوەکەی وەک قەبارەی کەلایێکی شووشەیییە.[٤]

مێژوو دەستکاری

وێنەکە نزیکەی ٥ کاتژمێر و ٦ خولەک دوای دەستپێکردنی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٧ گیراوە و نزیکەی ١ کاتژمێر و ٥٤ خولەک دوای ئەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لە دەوری زەوی سووڕانەوەی وەستانی خۆی جێھێشت، بۆ ئەوەی دەست بە ڕۆیشتنی خۆی بکات بۆ سەر مانگ. کاتی دەستپێکردنی ئەپۆلۆ ١٧، کاتژمێر ١٢:٣٣ بەیانی، واتای ئەوە بوو کە ئەفریقا لە کاتی کاتژمێرە سەرەتایییەکانی گەشتی کەشتیی ئاسمانیدا لە ڕووناکیی ڕۆژدایە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەفربارینی جەمسەرەکان، جەمسەریش ڕووناک دەرکەوتووە.[٥]

سایکلۆنیای تامیل نادو لە بەشی خوارەوەی لای چەپی وێنەکەدا دەبینرێت ئەم زریانە ڕۆژی ٥ ی کانوونی یەکەم، دوو ڕۆژ بەر لە وێنەگرتنی وێنەکە، لافاو و بای بەرزی بۆ ویلایەتی تامیل نادوی ھیندی ھێنا.

وێنەکە بە فەرمی بەناوی AS17-148-22727. NASA بڵاوکرایەوە، ھەروەھا وەک وێنەی خڕ زەوی بەکار ھاتووە. وەشانەکانی بە فراوانی بڵاوکراونەتەوە کە بڕدران و بە شێوەیەکی کرۆماتیکی لە وێنە ڕەسەنەکان دروست کراون.[٦]

وێنەگر کامێرایەکی ٧٠ میلیمەتری ھاسڵبلادی بە هاوێنە (لێنز)ی ٨٠ میلیمەتری زایسی بەکارھێنا. ناسا ئەو وێنەیەی کردە دیاری بۆ تەواوی دەستەی ئەپۆلۆ ١٧ کە جین سێرنان و ڕۆناڵد ئیڤانس و ھاریسۆن شمیت، ھەموویان لە کاتی ئەرکەکە لەگەڵ ھاسڵبلاد لە ناو کەشتیدا وێنەیان گرت، ھەرچەندە بەڵگەکان دوای ئەوەی ئەرکەکە تاقیکراوەتەوە وا نیشان دەدات کە شمیت وێنەگر بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.hq.nasa.gov/alsj/a17/AS17_PAO.PDF
  2. ^ "The Blue Marble from Apollo 17". visibleearth.nasa.gov (بە ئینگلیزی). 2001-01-31. Retrieved 2021-04-22.
  3. ^ SVS, NASA's (2003-01-23). "SVS: Apollo 17 30th Anniversary: Antarctica Zoom-out". svs.gsfc.nasa.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-22. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Apollo 17: The Blue Marble". web.archive.org. 2008-01-09. Retrieved 2021-04-22.
  5. ^ Reinert, Al (2011-04-12). "The Blue Marble Shot: Our First Complete Photograph of Earth". The Atlantic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-22.
  6. ^ "Apollo 17 Image Library". history.nasa.gov. Retrieved 2021-04-22.