پیاوی مێروولە (فیلم)

فیلمێکی سوپەرهیرۆیە بەرهەمهێنەری مارڤێڵە

پیاوی مێروولە (بە ئینگلیزی: Ant-Man) فیلمێکی ئەمریکییە، لە کۆمیکەکانی ماڕڤڵەوە وەرگیراوە تایبەت بە کارەکتەری پیاوی مێروولە. فیلمەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤلەوە بەرهەم هێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاو کراوتەوە.ئەم فیلمە دوازدەمین فیلمە لە گەردوو سینەمایی ماڕڤڵە، و لە دەرهێنانی پێتن ڕیدە و لەنووسینی ئێدگار ڕایت، جۆ کۆڕنیش ئادەم مکەی و پۆڵ ڕودە. فیلمەکە لەنواندی ئەکتەران پۆڵ ڕوود،کۆرێی ستۆڵ،مایکڵ دۆگلاس،مایکڵ پێنیا، تیپ هاریس،ئەنتۆنی ماکی و بۆبی کەنەڤالە.

Ant-Man
پیاوی مێروولە
نووسینئێدگار ڕایت
جۆ کۆڕنیش
ئادەم مکەی
پۆڵ ڕود
سەرچاوەی چیڕۆکپیاوی مێروولە لە درووستکردنی ستان لی
چەشنی فیلمفیلمی جوڵە، و فیلمی خەیاڵی زانستی، و فیلمی سوپەر پاڵەوان، و فیلمی دزی
کاستپۆڵ روود
مایکڵ دۆگلاس
کۆرێی ستۆڵ
مایکل پێنیا
ئەنتۆنی ماکس
تیپ هاریس
مۆسیقاکریستۆف بێک
دەستکاریدان لبێنتاڵ
ستۆدیۆ(کان)کۆمیکەکانی ماڕڤل
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەواڵت دیزنی پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٧ی تەمووزی ٢٠١٥
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١١٧ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیهانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ۱۲)
تێچوون١٣٠ ملیۆن دۆلار


چیڕۆک دەستکاری

فیلمەکە باس لە زانا دکتۆر هانک پیم (مایکڵ دۆگلاس) دەکات کە بەهۆی بچوککردنەوەی مرۆڤەوە چاکەتێکی پاڵەوانی دروست دەکات و دواتر بەهۆی پیربوونی دەیدات بە سکۆت لانگ (پۆل روود) بۆ ئەوەی دزیەکی گەورە ئەنجام بدات ئەویش بریتیە لە دزنی چاکەتی دووەم کە کە کەسێکی خراپەکار درووستی کردۆتەوە لەسەر هەمانشێوەی دکتۆر پیم، بەڵام دەیەوێ بۆ مەبەستی خراپ بەکاریبێنێ. بۆیە پیم و سکۆت هەوڵەکان چردەکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی جیهان لەو مەترسیە گەورەیە.

 
ڕود لە نماشی جیهانی فیلمەکە، هۆڵیود

تەواوکەری فیلم دەستکاری

بەشی دووەمی فیلمەکە لەژێر ناوی (Ant-Man & the Wasp) کە باسی چیڕۆکی هاوسەرەکەی دکتۆر پیم دەکات لە ٦ی تەمووزی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە، ڕووداوەکانی چیڕۆکەکە کاریگەریەکی گەورەیان بەسەر ڕووداوەکانی تۆڵەسێنەکان:جەنگی بێ کۆتا و تۆڵەسێنەکان: کۆتا یاری هەبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری