مایکڵ دۆگلاس
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مایکڵ کیرک دۆگلاس (لەدایکبووی ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤٤) ئەکتەرێکی و بەرھەمھێنەری ئەمریکیە.فیلمەکانی مایکڵ چەندەھا داھاتی باشیان ھەبووە لە بۆکس ئۆفیسدا.
داوی ئەوەی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لەبەشی شانۆ دەردەچێ، مایکڵ ھەنگاو دەنێ بەرەو کاری سەر تیڤی و بەشدار دەبێ لە زنجیرەی (The Streets of San Francisco)دا. لەساڵی ١٩٧٥ مایکڵ وەک بەرھەمھێنەری فیلمی (One Flew Over The Cuckoo's Nest) کاری کرد، کە دواتر بووە ھۆی ئەوەی خەڵاتی ئۆسکاری وەک بەرھەمھێنەر پێ بدرێ کە بووە یەکەمین خەڵاتی ئۆسکاری مایکڵ وەک بەرھەھێنەر. مایکڵ لەساڵی ١٩٨٧ بۆ فیلمی (Wall Street) دووەمین خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا، بەڵام ئەمجارەیان وەک ئەکتەر.
بەشدارییەکانی دەستکاری
فیلمە بەرچاوەکانی تری مایکڵ بریتین لە:
- The War of the Roses (١٩٨٩).
- Basic Instinct (١٩٩٢).
- The American President (١٩٩٥).
- The Game (١٩٩٧).
- Traffic and Wonder Boys (٢٠٠٠).
- Solitary Man (٢٠٠٩).
- لەساڵی ٢٠١٣ بەشداربوو لە فیلمی ژیاننامەیی (Behind The Candelabra) کە دواتر بەو ڕۆڵەوە ھەردوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئێمی بردەوە.
- لەساڵی ٢٠١٥ مایکڵ بەشداربوو لە فیلمەکانی (Beyond The Reach) و ھەروەھا فیلمی پاڵەوانی (Ant-Man).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایکڵ دۆگلاس تێدایە. |