بەرنامەی لونا (بە ڕووسی: Луна بە واتای «مانگ» دێ)، ئەو پڕۆژەیە زنجیرەیەک بوو لە ئەرکی بۆشایی ئاسمان کە تایبەت بوو بە تەنی گەردوونی مانگ، لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە نێوانی ساڵانی ١٩٥٩ ھەتا ١٩٧٦ بە ئامانجی لیکۆڵینەوە لەسەر مانگ لە ھەموو ڕووێک وەک (لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە کیمایییەکەی و ھێزی کێشکردن و پلەی گەرمی تیشکییەکان) ئەو پرۆژەیە ڕاگەیندرا، لەو پڕۆژەیە ٢٤ ئامێر ڕەوانی دەرێی زەوی کران لە ناوەندی بۆشاییی بایکۆنور لە وڵاتی کازاخستان، ئەو پڕۆژەیە نێزیکەی ٤٫٥ میلیارد دۆلاری ئەمریکی تێدا خەرجکرا.

ناوچەی ئەرکەکانی لونا لەسەر مانگ

دەستکەوتەکان دەستکاری

  • لونا ١ بە باشترین ڕێچکە ڕۆیشت و بوو بە یەکەم کەشتی ئاسمانی کە چووە خولگە لەگەڵ خۆر
  • لونا ٢ پێکدادان ڕوویدا لەگەڵ مانگ و بوو بە یەکەمین دەستکردی مرۆڤ کە بگاتە ئەو تەنە.
  • لونا ٣ بو بە یەکەم کەشتی ئاسمانی کە تانی وێنەی ڕوی نادیاری مانگ بنێرتەوە بۆ مرۆڤایەتی.
  • لونا ٩ بوو بە یەکەمین ئامێری مرۆڤایەتی لەسەر مانگ بنیشێتەوە، وە تانی ٥ وێنەی ڕووی مانگ بنێرتەوە سەر زەوی.
  • لونا ١٠ بوو بە یەکەمین مانگی دەستکردی مرۆڤ لە دەوری مانگ بخوولێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری