لونا ١ یەکەم کەشتی ئاسمانییە کە گەیشتە دەوروبەری مانگی زەوی، یەکەم کەشتی ئاسمانییە کە گەیشتە خولگەی خۆریی. کەشتییە ئاسمانییەکە وەکوو پشکنەرێک لە چوارچێوەی پڕۆژەی لونای سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٩ دیزاین کراوە، تێکچوونی سیستەمی کۆنترۆڵی زەمینی بووە هۆی هەڵەیەک لە کاتی سووتانی قۆناغی سەرەوەدا، بەو هۆیەوەکەشتیەکە ٥٩٠٠ کم (زیاتر لە سێ هێندەی تیژڕەوی مانگ) لە مانگەوە دوور کەوتەوە، لونا ١ بووە یەکەم تەنی دروستکراوی مرۆڤ کە دەگاتە خولگەی خۆر و ناوی هەسارەی دەستکردی یەکەمی لێنراوە، هەروەها بە هۆکاری خێراییی ھەڵھاتنی لە زەوی بە یەکەم کەشتی گەردوونی ناوزەد کرا.[١]

وێستگەی نێوان هەسارەکان لونا ١ لە کۆشکی "کۆسمۆس"ی پێشانگای دەستکەوتەکانی ئابووری نیشتمانی یەکێتی سۆڤیەت (VDNKh) نمایشکرا.

تێڕوانینێکی گشتی دەستکاری

 
قۆناغی سەرەوەی لونا ١ و بارە هەڵگرەکەی.

لونا ١ چوارەم و کۆتا کەشتی ئاسمانییە لە زنجیرەی (YE-1) سێ کەشتی ئاسمانی پێشوو بەهۆی ئەو گرفتانەی کە لە کاتی هەڵدانی هەر موشەکێکدا ڕوویان دابوو نەگەیشتنە خولگە.[٢]

کەشتی ئاسمانی دەستکاری

ڕۆژنامەنوسانی یەکێتی سۆڤیەت ناویان لە مانگی دەستکرد و ئەو مووشەکەی کە لونا ١ی هەڵگرتبوو بە مووشەکی بۆشایی یەکێتی سۆڤیەتەوە ناوزەد دەکرد[٣]، لەکاتێکدا هاوڵاتیانی مۆسکۆ ناویان لە کەشتیەکە ناوە لونیک، کە تێکەڵەیەک لە لونا بە واتای مانگ و سپۆتنیک، پێش ئەوەی ناوەکەی لە ساڵی ١٩٦٣ بگۆڕدرێت بۆ لونا ١.[٤]

ناردن دەستکاری

لە ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٩، کاتژمێر ١٦:٤١ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (٢٢:٤١ بە کاتی ناوخۆیی ڕووسیا) لەناوەندی بۆشاییی بایکۆنور، وێستگەی گاگارین، کەشتی ئاسمانی لونا ١ لە ڕێگەی موشەکێکی لونا ٨K٧٢ەوە هەڵدرا، سێ قۆناغی یەکەمی موشەکەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کاریان دەکرد، ئەندازیارانی سۆڤیەت متمانەیان بە سیستەمی ئۆتۆماتیکی نەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی کارکردنی بزوێنەر، بۆیە بڕیاریاندا لە ڕێگەی ڕادیۆوە پەیوەندی لەگەڵ موشەکەکەدا بکەن، سیگناڵی ناردنەکە لە قۆناغی (ئی) زۆر درەنگ گەیشتە وەستان، ئەمەش بووە هۆی زیادکردنی ١٧٥ مەتر لە چرکەیەک بۆ ڕێڕەوی سەرەکی لونا ١.

بۆیە لونا ١ بە دووری ٥،٩٩٥ کم (٣،٧٢٥ میل) ئامانجەکەی لەدەستدا، لە ٥ی کانونی دووەمی ١٩٥٩ پاتری لونا ١ لە دووری ٥٩٧ هەزار کم (٣٧١ هەزار میل) لە ڕووی زەویەوە کۆتایی هات، ئەم مەودایە لە شوێنپێهەڵگرتنی کەشتییەک نزیکە بێت لە مەحاڵ.[٥]

پاترییەکانی کەشتیەکە بە شێوەیەک دروستکراون کە ماوەی کارکردنیان لە ٤٠ کاتژمێر کەمتر نەبێت. ئەمەش سەرکەوتوو بوو و بۆ ماوەی ٦٢ کاتژمێر بەردەوام بوو.

لونا ١ بووە یەکەم تەنی دەستکرد کە بگاتە خێرایی خێراییی ھەڵھاتن یان تێپەڕێت.

ئەرکەکانی دواتر دەستکاری

لونا ٢ کە دووەم کەشتی ئاسمانی زنجیرەی (Ye-1A) بوو، لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٩ ئەرکەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری