پاککردنەوە (بە ئینگلیزی: The Purge) فیلمێکی ٢٠١٣ی ئەمەریکی ترسناک - زانستی/خەیاڵی - ھەستبزوێنە لەلایەن جەیمس دیمۆناکۆ نووسراوە و دەرھێنراوە. ئەکتەران ئێثان ھاوک، لینا ھێدی، ئادێلەید کەین ڕۆڵیان گێڕاوە لە فیلمەکە. فیلمەکە بەوە دیاریکرا کە خاوەنی کەمترین داھاتە و گەیشتۆتە سەرەوەی بۆکس ئۆفیس، کە تێچوونی فیلمەکە تەنیا ٣ میلیۆن دۆلارە و داھاتیشی ٨٩٫٣ میلیۆن دۆلارە.

پاککردنەوە
دەرھێنەرجەیمس دیمۆناکۆ
نووسینجەیمس دیمۆناکۆ
کاستئێثان ھاوک
لینا ھێدی
ئادێلەید کەین
ڕایس وێکفیلد
مۆسیقاناثان وایتھێد
وێنەگری سینەماییجاککیس کۆفرێت
دەستکاریپیتەر ڤۆزداس
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ماوەی فیلم٨٥ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣ میلیۆن دۆلار
داھات٨٩٫٣ میلیۆن دۆلار

چیڕۆکی فیلم دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٢٢، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بارودۆخ جێگیر و باشە و ھیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. بەڵام لەو کاتانەدا شەوی پاککردنەوە دێت، ئەو شەوەی کە حکومەت دایناوە ھەموو تاوانێک ڕێگە پێدراو دەبێت لە شەوەوە تاوەکو ٧ی بەیانی، بەم شەوەش دەڵێن شەوی پاک بوونەوەی رۆحەکان. جەیمس ساندن بازرگانێکە کە سیستەمی پارێزگاری دەفرۆشێت بە خەڵکی بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخۆیان بکەن. شەو دادێت و پاککردنەوە دەست پێ دەکات. خانەوادەی ساندن لە ماڵی خۆیان سیستەمی پارێزگاری بەکاردەخەن و چاوەڕێ دەکەن بەیانی دابێت و ڕزگاریان ببێت، بەڵام ڕووداوەکان دەگۆڕێت پاش ئەوەی کوڕە ١٤ ساڵەکەیان چارلی لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە کەسێک دەبینێت کە داوای یارمەتی دەکات، سیستەمی پارێزگارییەکە لەکاردەخات و کەسەکە دەھێنێتەوە ماڵەوە. لە ھەمان کاتدا دۆستی کچەکە ١٧ ساڵەکەیان (زۆوی) لە ماڵەکەدا دەردەکەوێت و تەقە لە جەیمس دەکات و دەیەوێت بیکوژێت لەبەر ئەوەی ڕێگە نادات کچەکەی ببینێت. پاش ئەوە ئەو گروپەی بە دوای کەسەکە کەوتبوون دەگەنە ماڵەکە و داوای ئەوە دەکەن کە کەسەکەیان ڕادەست بکەنەوە ئەگینا سیستەمی بەرگرییەکە دەشکێنن و دێنە ماڵەوە و ھەموویان دەکووژن. ئایا جەیمس کە سەرۆک خێزانەکەیە چۆن بڕیارێک بدات، کەسێکی بێ تاوان ڕادەست بکات بۆ ئەوەی بکوژرێ، یان ژیانی خانەوادەکەی خۆی بخاتە مەترسییەوە؟

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکە دەستکاری

خانەوادەی ساندن دەستکاری

  • ئێثان ھاوک لە ڕۆڵی جەیمس ساندن.
  • لینا ھێدی لە ڕۆڵی ماری ساندن.
  • ئادێلەید کەین لە ڕۆڵی زۆوی.
  • ماکس بۆرکۆڵدەر لە ڕۆڵی چارلی

پاککەرەوەکان دەستکاری

  • ڕایس وێکفیلد لە ڕۆڵی سەرۆکی گروپ.
  • جۆن وێسیڵکۆچ.
  • ئالیسا ڤێلابایلی.
  • ئارۆن کوبان.
  • بۆیما بلەیک.
  • ناثان کلارکسۆن.
  • چێستەر لۆکھارت.
  • تیلێر ئۆستەرکامپ.
  • ئاڕ جەی وۆڵف.
  • ترازاریا شێلس.

ڕۆڵەکانی تر دەستکاری

  • ئێدوین ھۆج لە ڕۆڵی کەسە نامۆکەی کە چارلی یارمەتی دەدا.
  • تۆنی ئۆڵێر لە ڕۆڵی ھێنری.
  • ئاریجا باڕێیکس لە ڕۆڵی خاتوو گرەیس فێرین.
  • دانا بەنچ لە ڕۆڵی بەڕێز فێرین.
  • کریس مەڵکی لە ڕۆڵی بەڕێز ھاڵڤێرسۆن.
  • تیشا فرێنچ لە ڕۆڵی خاتوو ھاڵڤێرسۆن.

کاتی دەرچوونی فیلمەکە دەستکاری

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی ستانلی لە ٢ی ئایاری ٢٠١٣ پەخش کرا، ھەروەھا لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەوتە سینەماکان. ھەروەھا فیلمەکە بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕای لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری