ویگین

هونەرمەندی ئێرانی

ڤیگێن (ڤیگوین دەردریان، بە فارسی: ویگن دردریان؛ بە ئەرمەنی: Վիգէն Տէրտէրեան) بە پاشای پۆپی ئێرانی و سوڵتانی جازی ئێرانی ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئەکتەری مۆسیقای پۆپ کە لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئاسیا ناسراوە. ڤیگێن ھەم بە فارسی و ھەم بە ئەرمەنیی گۆرانیی گوتووە، بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە و لە سەردەمی زێڕینی پۆپی فارسیدا دەرکەوتووە.[١]

ویگین

سەرەتای ژیانی دەستکاری

ڤیگێن ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٢٩ لە بنەماڵەیەکی ئێرانی-ئەرمەنی کە لە ٨ کەس پێکھاتبوون لە شاری ھەمەدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. کاتێک تەمەنی ھەشت ساڵان بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی ھەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دواییی کردووە. «کارۆی» برا گەورەی شاعیرێکی ناسراوی ئێرانی بووە و تێکستی گۆرانی «لالەعی»(Lullaby) بۆ ڤیگێنی برای نووسیووە.[٢]

لە جەنگی جیھانی دووەمدا، ئەو بنەماڵەیە ڕوویان لە شاری تەبرێز لە باکووری ئەو وڵاتە کرد و لەوێ ناسیۆنالیستە ئازەرییەکان ناوچەکەیان بە کۆمارێکی دابڕاو ناساند بە ھاوکاریی ھێزەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، لەوکاتەدا ڤیگێن بۆ یەکەمینجار ئاشنای گیتار دەبێت کە لە سەربازێکی ڕووسی دەکڕێت، لەوکاتەدا نزیکایەتی پەیدا دەکات بۆ میوزیکی ئەمریکی و ئیتاڵی و ئیسپانی، و زۆرێک لەو میوزیکە بیانیانەی وەرگرت و بۆ گۆرانییەکانی کە بە تێکستی فارسیی نوسیبوونی بڵاوی کردەوە کە بوونە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی ئێران تاکوو ئێستا.

ڤیگێن لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە لۆس ئانجلەس ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دواییی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iranian pop legend dies at 74" (بە ئینگلیزی). 2003-10-27. Retrieved 2022-08-05.
  2. ^ Saba, Sadeq (2003-11-26). "Obituary: Vigen Derderian". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-06.
  3. ^ "Iran Chamber Society: Iranian Music: Vigen Derderian". www.iranchamber.com. Retrieved 2022-08-06.