ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ڕێکخراوەی ڕاسان

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ڕێکخراوەی ڕاسان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ڕاسان ڕێکخراوێکی ناحکوومیی کوردیی مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پارێزگای سلێمانی، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، و ماوەی دوو دەیەیە چالاکە. ڕاسان کار بۆ مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات و چەندین پڕۆژەی ھاندان بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو کردووە بە بەکارھێنانی ھونەر و سیمینار و وەرکشۆپ و ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، و ھەروەھا تێکەڵکردنی پێشڕەوەکانی گرووپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە لە وتووێژ دەربارەی شووناسی جێندەری و یەکسانی و پێکەوەژیان. لە سەرەتادا لە ٢٠٠٤–٢٠١٢، ڕاسان تەنیا ڕێکخراوێکی فێمێنێستی مافی ژنان بوو، بەڵام لە ٢٠١٢ دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانیان بۆ ماوەیەک، بواری کارەکانیان فراوانتر کرد و دەستیان کرد بە کارکردنی لەسەر ئەو کێشانەی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ڕووی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، بەوەش بوونە یەکەم ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراو لەعێراق کە کار بۆ مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات. ھەرچەندە ڕاسان بە شێوەیەکی گشتی بانگەشەی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ دەکات، زۆرینەی چالاکییەکانیان بۆ ھۆشیاری دانە لە بارەی مافەکانی ژنان و کەسانی ھاوڕەگەزخواز لەگەڵ ھەوڵی دیکە بۆ ھۆشیاری دان لە بارەی کێشەی توندوتیژی خێزانی و ھاوسەرگیریی مناڵان. نووسینگەی سەرەکیی ڕاسان لە پارێزگای سلێمانییە و زۆربەی چالاکییەکانیان سلێمانی و ناوچە نزیکەکانی دەگرێتەوە، بەڵام بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری زیاتر لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ھەوڵ دەدەن، ئەمەش لەڕێی بەکارھێنانی پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە. پەیامەکانی ڕاسان دەربڕینی پشتگیرییە بۆ ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، ھاوکات ھاندانی حکوومەت و دامەزراوە یاسادانەرەکانە بۆ پێدانی مافە سەرەتایی و یاسایییەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و مافی پاراستنیان لە سەرکوتکردن بۆ دابین بکەن.

--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:١١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

  • دژ، ڕاستییەکەی ھەست ناکەم ئەم وتارە بۆ ھەڵبژاردن گونجاو بێت. بە ڕای من باشترە بۆ وتاری باش بپاڵێورێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Aram: لەبەر چ هۆکارێک؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٠٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • بەشێوەیەکی گشتی ھەست دەکەم زیاتر بە لای بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوەکە دەچێت بەوەی کە لە مێژووەکەی زیاتر باسی چالاکییەکان کراوە. گەر ئەوەشی لێ دەرچێ، وتارەکە ھێندە ناوەڕۆکی نییە. بەپێی سیاسەتی وتاری ھەڵبژێردراو، دەبێت پەڕگەی باشی تێدا بێت، بەڵام لێرەدا تەنیا دوو پەڕگەی تێدایە. ھیچ پۆلێکی نییە. بەگشتیش من بۆ ھەڵبژێردراو بەباشی نابینم، بەڵام دەکرێت ببێتە باش. ماوەیەکی ئێجگار زۆریش بوو پاڵێوراو بوو و ھیچ دەنگێکی لەگەڵی وەرنەگرتبوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٣، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram: براکەم تۆ دەمێکە لێرەیت و دەبێت بتوانیت بە شێوەیەکی دروست وتارەکان هەڵبسەنگێنیت. تازە هەڵنەبژێردراوە قەینا، بەڵام ئەم شتانەی باست کردن هیچ مەعنایان نییە. مێژوو یەعنی مێژووی ڕێکخراوەکە، هەر دەبێ باسی ڕێکخراوەکە بکات. ئەمە نابێت بە لایەنگری. وتارەکە ناوەڕۆکێکی زۆر باش و پوختی هەیە. سەبارەت بە سیاسەتەکانیش، سەیریان بکە، دەڵێت «پەڕگە (وێنەیی و دەنگی) تێدا بەکارھاتووە لە شوێنە شیاوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان بە خوێنەر، وێنەکان و پەڕگە دەنگییەکان دەبێت پەیوەندییان ھەبێت بە وتارەکەوە»، لە حاڵەتێکدا پەڕگە نەبێت ئیتر چی دابنێین؟ دواتر قانوون لێرە هەر وابوو ئەگەر دەنگی دژی نەبوو دەبێ هەڵبژێردرێ، سەیری ئەرشیڤەکە بووە، هەر وابووە. ئێستا تەنیا دەنگی دژ تۆیت و تەنیا هۆکار کە هەڵنەبژێردراوە دەنگی جەنابتانە. سوپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Épine: گەر چی وتووێژەکەش داخراوە، بۆ ئەوەی کە بڵێی کاتی بەسەردا تێپەڕیوە و دەبووایە ھەڵبژێردرێ، ئەوا گەر وتارەکە بشیایە، لانی کەم لەو ماوەیە و لەو ھەموو بەکارھێنەرە دەنگێکی لەگەڵی وەردەگرت، بەس دوای ئەو ماوە زۆرە ھیچی وەرنەگرتووە. بۆ پەڕگە دەزانم چۆنە، بەڵام دەشبێت پەڕگەی باشی تێدا بێت، بەس ئەمانە زۆر کەمن. کە نەشبێت، دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی وتارەکە. وەختی خۆیشی یەکێک لەو ھۆکارانەی کە گۆرانمان پێی لابرد، نەبوونی پەڕگە بوو. ئێستاش دەڵێم کە بۆ وتاری باش کێشەی نییە. گەر نەشمتوانیوە ئەم پڕۆژەیە بەباشی بەڕێوە ببەم، ئەوا بەڕاستی کارەکان زۆر بوونە و منیش جگە لە ویکی بە خوێندنەوە سەرقاڵم بۆیە، کەمتەرخەمیم نەکردووە؛ تەنیا کاتم بۆ ھەموو شتەکان نەبووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن دەستکاری

  • جارێ دەنگم بێلایەنە، بەڵام پێشنیاری ئەوە دەکەم کە زیاتر پەرەی پێبدرێت بەوەی زۆر گشتگیر باسنەکراوە، وتارەکە زیاتر لایەنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی باسکردووە لەگەڵ ڕەوشی هاوڕەگەزخوازان لە عێراق و کوردستان کە بەشێک لەو پەرەگرافانە شایستەی ئەوەن وتاری سەربەخۆیان هەبێت لەژێرناوی "هاوڕەگەزخوازی لە عێراق" یان ناوێکی هاوشێوە. بەم شێوەی ئێستا، پێم چاکە ببێتە وتارێکی باش — Kushared (لێدوان) ‏١١:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام
ھەڵنەبژێردرا

ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٢، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.