توندوتیژیی خێزانی (دەستدرێژیی خێزانی یان توندوتیژیی ناوخۆیی) توندوتیژی یان دەستدرێژییەکە لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە یەکێکی دی ئەنجام دەدرێت لە ژینگە و ڕێکەوتێکی ناوخۆییدا وەک (لە ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیان). دەکرێت دەستەواژەی "توندوتیژیی نێوان ھاوبەشیی سۆزداریی" بۆ بەکار بھێنرێت کاتێک لەلایەن ھاوسەر یان ھاوبەشێکەوە ئەنجام دەدرێت لە دژی کەسەکەی تر کە لە پەیوەندییەکی سۆزداریدان، دەکرێت ڕووبدات لە ھاوسەگیری و پەیوەندیی سۆزداریی نێوان (ژن و پیاو، ھەمان ڕەگەز، ھاوسەرانی پێشوو یان کەسانی جیابۆوە.) ھەروەھا توندوتیژیی خێزانی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ، دایک و باوک یان بەساڵاچووانیش دەگرێتەوە.

ئەم توندوتیژییە چەند جۆر و شێوازێکی ھەیە، وەک (جەستەیی، زارەکی، سۆزداری، دارایی، ئایینی و سێکسی) و توندوتیژیی سێکسی وەک (زۆرملێیی، لاقەکردنی ھاوسەرگیری، دەستدرێژیی جەستەیی، خنکاندن، لێدان، خەتەنەکردنی ئافرەتان، ھێرشی ئەسیدی "تێزاب" کە دەرئەنجامەکەی شێواندنی ڕووخسار و مردنە.) کوشتنی خێزانی (بەردبارانکردن، سوتاندنی بووک، کوشتن لەسەر ناموس و کوشتنی مارەیی) دەگرێتەوە.

لەسەر ئاستی جیھاندا، قوربانییەکانی توندوتیژیی خێزانی بەشێوەیەکی بەرچاو ئافرەتن و ئافرەتان دووچاری شێوازێکی سەختتری توندوتیژی دەبنەوە[١][٢] و ئەگەرێکی زیاتریان ھەیە لە پیاوان کە توندوتیژیی سۆزداری بەکار بھێنن وەک شێوازێکی بەرگریکردن لە خۆیان.[٣] لە ھەندێک وڵاتدا، توندوتیژیی خێزانی بە ڕەوا تەماشادەکرێت و ڕێگەپێدراوە بەپێی یاسا بەتایبەتی لەو کاتانەی کە ناپاکی ڕوو دەدات.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە نێوان ئاستی یەکسانیی ڕەگەزی (یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بە گشتی) لە وڵاتێکدا لەگەڵ ڕێژەی توندوتیژیی خێزانی و دەرکەوتووە کە ئەو وڵاتانەی ئاستی یەکسانیی ڕەگەزیی کەمتریان ھەیە خاوەنی ڕێژەیەکی بەرزتری توندوتیژیی خێزانین.[٤] بەھۆی بیروبۆچوونە باوەکانی ناو کۆمەڵگەوە دەربارەی قوربانیبوونی ڕەگەزی پیاو، زۆر جار ئەو پیاوانەی دووچاری توندوتیژیی خێزانی دەبنەوە ئەگەرێکی زیاتریان ھەیە لەلایەن ناوەندە تەندروستییەکانەوە فەرامۆش بکرێن.[٥][٦]

ڕوانینە کۆمەڵایەتییەکان دەستکاری

بیروبۆچوون و ڕوانینە کۆمەڵایەتییەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تریش دەگۆردرێت، بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکانی دەرەوەی ڕۆژئاوادا زۆر بەکەمی و لاوازی لە دەستەواژەکە تێگەیشتوون. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو بە یەکسان دانەنراوە بەڵکوو ئافرەت دەبێت خۆی ڕادەستی پیاو بکات، وەکوو کاڵەیەک تەماشاکراوە کە خاوەندارێتییەکەی دەگەرێتەوە بۆ پیاوەکە. ئەم بیرکردنەوەیە تەنانەت لە ھەندێک وڵاتدا بە یاساش کراوە. بۆ نموونە، لە وڵاتی یەمەن یاساکانی ھاوسەرگیری ئافرەت ناچار دەکەن پابەند بێت بە مێردەکەیەوە و نابێت ماڵ بەجێ بھێڵێت بەبێ بوونی مۆڵەتی مێردەکەی.[٧]

کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵان دەستکاری

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ڕێژەی ٣. ٣ میلیۆن منداڵ بەشێکن لە توندوتیژیی خێزانی. ڕێژەی ئەو باوەڕە لە زیادبووندایە کە ئەو منداڵانەی بەرکەوتنیان ھەبووە لەگەڵ توندوتیژیی خێزانی دووچاری زیانی دەروونی و گەشەیی دەبنەوە لە کاتی پەروەردەکردنیاندا. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٩٠دا، لێکۆڵینەوەی ئەزموونە دژوارەکانی منداڵان (ACE) گەیشتە بەو دەرئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی ئەزموونی توندوتیژیی خێزان و جۆرەکانی تری دەستدرێژییان ھەیە خاوەنی مەترسییەکی زیاترن بۆ پەرەسەندنی کێشەی تەندروستیی جەستەیی و دەروونی و، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی کاریگەرییشی ھەیە لەسەر لایەنی سۆزداری، کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت و زیرەکیی منداڵەکە.

ڕێگریکردن دەستکاری

چەند ڕێگەیەکی جۆراوجۆر بەکار دێت بۆ ھەوڵدان لە ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و گرنگە کە ھەڵسەنگاندن بکرێت بۆ ڕێژەی کاریگەریی شێوازە بەکارھاتووەکە و ھەموارکردنەوە و چاکسازیکردن لە یاساکە بۆ دڵنیابوونەوە کە توندوتیژیی خێزانی دەچێتە بوار و مەودای یاساکانەوە. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی (World Health Organization - WHO) "کاتێک یاساکان ڕێگە دەدەن بە پیاو ھاوسەرەکەی ڕێکوپێک و تەمێ بکات بەشێوازی زۆرداریی جەستەیی (لێدان) ئەوا جێبەجێکردنی ڕێکارێک بە مەبەستی ڕێگریکردن لە توندوتیژیی ھاوسەری کاریگەری و ئەنجامێکی زۆر کەمی دەبێت."

بەھەمان شێوە یاساکانی ھاوسەرگیری جێی بایەخن و دەبێت پێداگیری بکەن و مافە بنچینەییەکانی ئافرەتان فەراھەم بکەن کە "ئافرەتان بەشێوەیەکی ئازاد ھاوسەرگیری بکەن، جیا ببنەوە لە ھاوسەرەکانیان، دڵنیایی و قەرەبووی دارایی بەدەست بھێنن یان خاوەندارێتی و کارگێڕیی موڵکەکانیان پێ بدرێت." ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) ئاماژەیان داوە بەوەی یاساکان دەبێت پێداگیری بکەن و دڵنیا ببنەوە کە ئەنجامدەرێکی توندوتیژی خێزانی (بە لاقەکردنی ھاوسەرگیرییشەوە) نابێت و نەتوانێت ئەو ڕاستییەی کە بڕی پارەی مارەیی داوە وەک بەرگرییەک بەرامبەر بە کردەی توندوتیژییەکە بەکار بھێنێت."

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ McQuigg, Ronagh J.A. (2011), "Potential problems for the effectiveness of international human rights law as regards domestic violence", in McQuigg, Ronagh J.A. (ed.), International human rights law and domestic violence: the effectiveness of international human rights law, Oxford New York: Taylor & Francis, p. 13, ISBN 9781136742088, archived from the original on 2016-05-15, This is an issue that affects vast numbers of women throughout all nations of the world. [...] Although there are cases in which men are the victims of domestic violence, nevertheless 'the available research suggests that domestic violence is overwhelmingly directed by men against women [...] In addition, violence used by men against female partners tends to be much more severe than that used by women against men. Mullender and Morley state that 'Domestic violence against women is the most common form of family violence worldwide. '
  2. ^ García-Moreno, Claudia; Stöckl, Heidi (2013), "Protection of sexual and reproductive health rights: addressing violence against women", in Grodin, Michael A.; Tarantola, Daniel; Annas, George J.; et al. (eds.), Health and human rights in a changing world, Routledge, pp. 780–781, ISBN 9781136688638, archived from the original on 2016-05-06, Intimate male partners are most often the main perpetrators of violence against women, a form of violence known as intimate partner violence, 'domestic' violence or 'spousal (or wife) abuse. ' Intimate partner violence and sexual violence, whether by partners, acquaintances or strangers, are common worldwide and disproportionately affect women, although are not exclusive to them.
  3. ^ Swan, Suzanne C.; Gambone, Laura J.; Caldwell, Jennifer E.; Sullivan, Tami P.; Snow, David L. (2008). "A Review of Research on Women's Use of Violence With Male Intimate Partners". Violence and Victims. 23 (3): 301–314. doi:10.1891/0886-6708.23.3.301. PMC 2968709. PMID 18624096.
  4. ^ Esquivel-Santoveña, Esteban Eugenio; Lambert, Teri L.; Hamel, John (January 2013). "Partner abuse worldwide" (PDF). Partner Abuse. 4 (1): 6–75. doi:10.1891/1946-6560.4.1.6. Archived from the original (PDF) on 5ی Februaryی 2016. Retrieved 29ی Julyی 2019. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help)
  5. ^ Strong, Bryan; DeVault, Christine; Cohen, Theodore (February 16, 2010). The Marriage and Family Experience: Intimate Relationships in a Changing Society. Cengage Learning. p. 447. ISBN 978-1133597469. Archived from the original on January 10, 2017.
  6. ^ Concannon, Diana (July 11, 2013). Kidnapping: An Investigator's Guide. Newnes. p. 30. ISBN 978-0123740311. Archived from the original on January 10, 2017.
  7. ^ Riviello, Ralph (July 1, 2009). Manual of Forensic Emergency Medicine. Jones & Bartlett Learning. p. 129. ISBN 978-0763744625. Archived from the original on January 10, 2017.