ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ناروتۆ

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ناروتۆ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ھۆکاگێیە. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوەیشادا ھاتووە.

--Hershedm96 (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

بێلایەن بابەتێکی جوانە و بێلایەن دەمێنمەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوانەکان دەستکاری

  • بەسەرداچوونەوە لەژێر کاردایە...--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • پێشەکی زۆر سوپاس بۆ دروستکەری ناروتۆ (Hershedm96) کە یەکەمین وتاریەتی دروستی کردبێت و گەیشتیشە پاڵاوتن بۆ بوونە وتاری ھەڵبژێردراو، و سوپاس بۆ Kurdaw Shaban کە ھات و بەسەر بڕێک لە دەقەکاندا چووەوە؛ ئەوە منیش بە ماوەی کاری بەسەرداچوونەکەدا چوومەوە و تەواوم کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دەستخۆش کاک ئارام.Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کێشەیەک لەم وتارەدا ئەوەیە، @ساکاتا گینتۆکی: ڕێک ھاوشێوەی لێکۆڵەر کۆنان زۆر درێژە. دەبێت کورت بکرێتەوە. بەڕاستی چەند وەختە ھەڵبژێردراوە ئەمەوێ بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەم کە ئەیکەمەوە تاقەتم نامێنێ. بەتەنیا ناتوانم ئەو ھەمووە تەواو بکەم، لایەنی کەم ئەبێت ئەم وتارە پارچە پارچە بکات بەپێی وپ:قو. @ئارام بکر: ڕات چییە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دروستە کە درێژە، بەڵام ناگاتە ھاوڕەگەزخوازی. بەڕاستی من ئەوەنەی توانیبێتم بەسەرداچوونەوەم بۆی کردووە و لەوە زیاتریشم پێ ناکرێت. ھۆکاری ھەڵنەبژاردنەکەشی سەرچاوەدانانەکەی بوو کە Épine وتی نابێت سەرچاوەکان بەوشێوەیە بن و دەبێت بەشێوەی سایتەیشن بنووسرێت؛ لەوکاتەوە تائێستا ئاوایە. ئەوە چەند مانگێکیشە وتاری ھەڵبژێردراومان نییە و پەڕەی دەستپێک ھەر وەکوو خۆیەتی! ئەگەر شتێکی تریشم پێ بکرێت، بەپێی توانا لە خزمەتام. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • ڕاستە ھاوڕەگەزخوازی درێژترە، بەڵام سەیری ئەو وتارە بکەیت دەبینی کە تەنیا بە پێی پێویست پەڕگە بەکار ھاتوون، دەقی ئینگلیزی تیا نییە و ھتد ھتد. یانی کە سەیری ئەو وتارە ئەکەیت وتارێکی ڕێک و پێکە لە گشت ئاسپێکتەکانییەوە. لەسەر بابەتی نەگۆڕانی وتاری ھەڵبژێردراو، پێشتر بڕیار وابوو کە ئەگەر وتاریش لەپاڵێورابوو کۆنێک دابنێینەوە. کە من غیاب بووم ئەو چەند مانگە و چالاکیم کەم بووە، کەس نەی کردووە. تەبعەن ئەمە ئەرکی بەڕێوەبەرانە نەک بەکارھێنەرانی تر بۆیە ھەر بەڕێوەبەران ھەن ھێخەیان بگرین. نازانم بۆ کەس گرنگی بەم پرۆژەیە نایات؟ خەڵک ڕوو ئەکەنە ویکیپیدیا ئەم جۆرە وتارە پوختانە بخوێننەوە نەک وتارێکی دوو دێڕی. دەبوایە ڕێخۆشکەر بین بۆ بەکارھێنەران کە وتاری ئاوا بنووسنەوە و ئێستا تەنێک خۆبەخش ھەبوونایە بۆ بەسەرداچوونەوەی ئەم وتارانە. لە کۆتاییشدا وا نییە و ھەر من و تۆین و ئەگەر بەکارھێنەرێکی تریش جار جار بڵێ سەلام.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • حەزناکەم لە بابەتی پاڵاوتنەکە دەرچین، بەڵام من ئەوەنەی توانابێتم گرنگیم بە پرۆژەکە داوە، و بۆ دانانەوەی وتارە کۆنەکانیش بەڕاستی من داوای لێبووردنم ھەیە و ئیشەڵڵا بۆ مانگی ئایندە دەیگۆڕم ئەگەر دانەیەکی نوێ ھەڵنەبژێردرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام
ھەڵنەبژێردرا

— ئەم لێدوانە لەلایەن Aram واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٠١، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ناروتۆ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ھۆکاگێیە. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوەیشادا ھاتووە.

-- Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری


 لێدوانەکان دەستکاری

@ساکاتا گینتۆکی:، بەڕێزتان دەتوانن شتێک بکەن لەسەر ئەم بارەیەوە؟ Ali Sardar 06 (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ali Sardar 06: @ئارام بکر: گەر بەڕاستی گەر کێشەی ئێوە درێژی بێت دەتوانن وتارێکی سەربەخۆ بۆ کەسایەتییەکان دابنێن و ھەموو کەسایەتییەکان بۆ ئەوێ بگوازنەوە و لەسەر وتارە سەرەکییەکە ئاماژەی پێبکەن (ھەر وەک چۆن من لە لێکۆڵەر کۆنان و وەن پیسدا کردوومە)، وە بۆ ئەوەی خودی وتارەکە زۆر دوورنەکەوێتەوە و کەمێک وردەکاری دەربارەی چیرۆکەکەی تێدا بمێنێت با بۆ ھەر کەسایەتییەک دێڕێک یان دوو لە وتارە سەرەکییەکەدا بنووسین. گەر ئەم پلانەتان بەدڵە ئەوا لەگڵیدا بڕۆن و گەر شتێک بە ئێوە نەکرا یان شتێک بێزارکەر بوو بۆتان دەتوانن ئاگەدارم بکەنەوە. خۆی کێشەی سەرەکی وتارەکە ئەوەیە زۆر وتار تێکەڵ کراوە، خۆی ئەو ھەموو زنیاریاریانە ڕاستە پەیوەندی دارە بەڵام ئەوان وتاری سەربەخۆی خۆیان ھەیە. بەھەر حاڵ، ھیوادارم بەردەوام بن 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٣٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام
ھەڵبژێردرا

— ئەم لێدوانە لەلایەن Aram واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٩:٤٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.