ماساشی کیشیمۆتۆ (بە ژاپۆنی: 岸本 斉史؛ لەدایک بووی ٨ تشرینی دووەمی ١٩٧٤ لە ویلایەتی ئۆکایاما لە دورگەی ھونشو لە ژاپۆن) نوسەرێکی مانگای ژاپۆنییە. گرنگترین کارەکانی ئەنیمێ و مانگای ناروتۆ'یە کە بڵاودەکریایەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ. بەھۆی کارەکانییەوە بۆ خۆی وێنەی یەکێک لە باشترین نووسەرەکانی مانگای دروست کردووە لە ماوەیەکی کورتدا، وە بووە بە خاوەنی یەکێک لە پڕ فرۆشترین مانگاکان لە مێژوودا.

کار و خەڵاتەکان دەستکاری

  • لە ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی hop step award بردەوە لەسەر مانگای Karakuri.
  • ساڵی ١٩٩٧ ھەڵسا بە بڵاو کردنەوەی Naruto pilotی چاپتەری تاقیکردنەوەی یەکەم لە نارۆتۆ لە، گۆڤاری ئاکامارۆ جەمپ.
  • لە ساڵی ١٩٩٨ مانگای Karakuri بەڕێکی بڵاو کردەوە لە گۆڤاری شۆنن جەمپ لە مانگی نیسان بۆ مانگی مایس.
  • لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی مانگای ناروتۆ لە مانگی نیسان بۆ ١٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٤.
  • سێ کتێبی داتا بوکی تایبەت بە نارۆتۆی نوسیوە، کتێبی فان بوک، وە دوو کتێبی ئارت بوک.
  • بینش وان شوت- (تشرینی یەکەمی ٢٠١٠).

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی: Masashi Kishimoto

ویکیپیدیای عەرەبی: ماساشی کیشیموتو