ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەحمەد کایا

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ئەحمەد کایا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ لە مەلەتی، تورکیا – ١٦ی تشرینی دوەمی ٢٠٠٠ لە پاریس، فەڕەنسا) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو کە لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە دوای ئەوەی باوکی سازێکی بۆ کڕی، ئەحمەد لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خەریکی مۆسیقا بووە. پێش ئەوەی وەک گۆرانیبێژ دەرکەوێت، ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی بووە ھەروەھا لەگەڵ دۆستێکی خۆشەویستی بەناوی بەشار ئابی کاری شۆفێری پاسیشی کردووە.

--هیوا (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دەستکاری

دژایەتی

دەستکاری

--◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢٢:٤٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن

دەستکاری

لێدوانەکان

دەستکاری
  • نامەوێ بیانوو بگرم، بەڵام بە ڕاستی بە ڕاددەیەک کورتە جارێ ماویەتی بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. بە ڕای من بۆ وتاری باش بپاڵێورێت باشترە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٥٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاکە ئارام ماڵت ئاوابێ بەڵام ئازاد بە تۆش دژێکی لێ بدە. وامزانی کە پاڵێورا دەستێکی ئەدەنێ، وتار نابێ یەک کەس بینوسێت. چار ئەوەیە داوای گۆڕینی یاسای ژمارەی بایتی هەڵبژێردراو بکەم لە شوێنی خۆی. چی بپاڵێوم کورد هەموو نوسراوی کورد لەچاڵدێرانەوە تا ئەمڕۆ ناگاتە ۱٠مب. —هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    • ئێمە لە بەسەرداچوونەوە و چاککردنەوەی ھەڵەکان یارمەتی دەدەین بەس نووسینەوەی وتارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، ئەگەر بتوانیت کۆمەڵە سەرچاوەیەکی تریش بدۆزیتەوە و درێژتری بکەیتەوە باشترە، ئەگەر نا بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم وتارێکی وا کورت ببێت بە ھەڵبژێردراو، شتێکی داد نییە بەرامبەر وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا کە نووسەرەکانیان زۆر بەدیاریانەوە ھیلاک بوون. ھەمان پێشنیاری ئارام بکرم ھەیە، بیپاڵێوە بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان٠٨:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      • کاک @هیوا: وەک Épine وتی ئێمە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و باشترکردنی دەدەین، ئینجا زۆرینەی بایتەکانیش بیرخستنەوە و پەراوێزەکان دەیبەن. لە پێشتریشدا گۆران ھەڵبژێردراو بوو. ئەخر توخوا وتارێکی ئاوا بێ پەڕگە و کورت شیاوی بوونە وتاری باشە؟ زۆرتریش لە وپ:ھوھ ببینە. وە من یەک مانگ وتاری لێکۆڵەر کۆنانی ساکاتا گینتۆکیم ڕاگرت و لەو ماوەیەشدا توانرا باشتر بکرێت و سەری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. جا ھیوادارم بۆ وتاری باش بیپاڵێویت و بێگومان شیاوی بوونە باشە، بەڵام ھەڵبژێردراو نایابترینە و دەبێت ھەستیارتر بین لە بەرامبەری. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        • کاک @ئارام بکر: بێنە پێشچاوت تۆ ئەتەوێ لەسەر گۆران بنوسی. کوا سەرچاوە؟ نابێ لەوێدا پێوەر سەرچاوە بێت. بەڵێ بینیم ڕێکنەخراوە. وەلحاڵ لەولا لەسەر پێوەرەکان دەستم کردوە بە ئیشکردن. توانیم چاکتری ئەکەم کەسیش تاقەتی نەبوو، پێم خۆش نیە وتاری تاکە کەسی ئامادە بکەم.هیوا (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          • وتارەکە لە ھیچ ویکییەک بەو ئەندازەیە درێژ و ڕێکوپێک نییە کە بتوانین وەرگێڕانی بۆ بکەین، لێرە دەبێت کەمیی سەرچاوە لەسەر بابەتی وتارەکان لەبەرچاوبگرین. ڕەنگە بتوانین لەوەی ویکیی کوردیی کورمانجی یان تورکی بڕێک زانیاری تر بەدەست بێنین، بۆ ئەوەش وەرگێڕمان پێویستە. بەھەرحاڵ بە بڕێک دەستکاریی تر، بەڕای من شیاو دەبێت بۆ ھەڵبژاردن. سەرچیا — ‏١٩:٠٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵنەبژێردرا . وتارەکە لە ئاستی وتاری باشدایە، تکایە بیپاڵێون بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان٠٣:٢٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.