ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ٧


چالاکردنی بۆشاییی ناوی ڕەشنووس/Draft

بۆشایی ناوی ڕەشنووس زیادکرا و داوای سنووردارکردنی درووستکردنی وتار بۆ بەکارھێنەرێک خاوەنی مافی پەسەندکراوی خۆگەر نییە ڕەتکرایەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بابەت

لە ماوەی ڕابردوو کۆمەڵە وتارێکی زۆر نووسرا بەبێ پێداچوونەوە لەم وتارانەش وتاری قوتابییەکان بوو تکایە بڕواننە ویکیپیدیا:وتارە پزیشکییەکان کە بەبێ شارەزایی باش لە شێواز و بەرێوەچوونی ویکیپیدیا وتاریان دەنووسی، یان ئەو وتارانەی بەھۆی وەرگێڕانی ئامێرەوە کرابوون بەکارھێنەرە چالاکەکان و بەرێوەبەرانیش ئاگاداری کێشەکەن تەنانەت پێوەرێکی نوێمان ھەر بۆ ئەو باسە چالاک کرد (پێوەری سڕینەوەی خێرا گشتی ژمارە ١٥)(بڕوانە گفتوگۆکە). لە ماوەی پێشوو زۆر بابەتی لەم شێوەیەمان سڕیوە یان خۆمان خەریکی چارەسەرکردن و بەسەرداچوونەوەی بووین، یان زوو زوو تاگی سڕینەوەمان لێیان دەدا، بەڵام ھیچ لەمانە کێشەکەیان چارەسەر نەکرد، تەنانەت تاوەکوو ئێستاش کێشەکان بەردەوامە و ھەرچی کەسێک بیەوێت بە وەرگێڕانی ئامێر وتار بڵاو دەکاتەوە بەبێ کێشە.

نموونەی ڕەشنووس لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە (یەکەم پەڕەیەک ڕەتکراوەتەوە ببیت بە وتار بەھۆی کێشەی بایەخداری). (پۆل:وتارە ڕەشنووسکراوەکان)
دواتر چی ڕوودەدات؟ بە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە ڕێگە لە بەکارھێنەری زۆر نوێ دەگرین لە درووستکردنی پەڕە لەژێر بۆشایی ناوی وتار کە ئەو بەکارھێنەرانەن کە تەمەنی بەکارھێنەریان لە چوار ڕۆژ کەمترە و کەمتر لە ١٠ دەستکاریان ھەیە.
کێ توانای درووستکردنی وتاری دەبێت؟ گشت ئەو بەکارھێنەرانەی مافی پەسەندکراوی خۆگەریان ھەیە کە ئەویش لە ڕێگەی سیستم دەدرێ بەو ھەژمارانەی تەمەنیان لە چواڕ ڕۆژ زیاترە و زیاتر لە ١٠ دەستکاریان کردووە.
کێ سوودبەخش دەبێت؟ ئەم پڕۆژەیە دەبێت بە فلتەرێک بۆ ڕێگریکردن لە پەڕەی بێ بنەما لەژێر بۆشایی ناوی وتار، و کات و ھێز بۆ بەڕێوەبەران و چاودێرانی ویکیپیدیا دەگەڕێتەوە، و پەڕە بێ بنەماییەکان ھەر بە ڕەشنووس دەمێننەوە و پەڕە باشەکان ئەوانەی کوالێتی وتاریان ھەیە دەبن بە وتار.


داواکاری

بەپێی ئەو بابەتەی کە باسم کرد بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بنبڕ بکەین و لە ڕەگەوە چارەسەریان بکەین، پێشنیار دەکەم بۆشایی ناوی ڕەشنووس چالاک بکەین پاشان وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی و فارسی پڕۆژەی درووستبوونی وتارەکان بکەینەوە. ئەمە دەکرێ بڵێین کاری دەوێت و کێشەی پێداچوونەوەمان بۆ درووست دەکات و ژمارەمان کەمە، بەڵام من پێم باشترە پەڕەکان لەژێر بۆشایی ناوی ڕەشنووس بمێنەوە لەوەی وتاری بێکەڵک و بێ بنەما بڵاو ببێتەوە لە پڕۆژەکە، وتاری نوێ بڵاو نەبێتەوە بەبێ پێداچوونەوە باشترە لەوەی ھەموو شتێک بکرێت بە وتار و کوالێتی پڕۆژە لاواز ببێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کورتەی بابەت

بۆ ڕێگەگرتن لە درووستبوونی پەڕەیەک کە شایەنی ئەوە نییە ببێت بە وتار (ویکیپیدیا:وتار چییە؟) بە تایبەت ئەو پەڕانەی لەلایەن بەکارھێنەرە زۆر نوێکان درووست دەکرێن کە تەمەنیان زیاتر نییە لە چوار ڕۆژ. و پەڕەکانیان پێداچوونەوەی پێویست بێت پێش ئەوەی ببێت بە وتار، تکایە بۆشایی ناوی ڕەشنووس چالاک بکە.

بانگھێشتنامە

@Kushared:, @Serchia:, @Calak:, @Tessla: 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود، @ئاریا سالار، @مامۆستا، @1silent scientist، @Zamand Karim, @Gejeluk, @Sako Nanakli, @Hamaredha, @Mamozk, @Kurd2021, @MFTG, @Central Kurdish, @Paraw, @Aza, @هیوا, @Pirehelokan, @GoRaN909, @-Haryad. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری

  دژایەتی

  دژ لاموایە ئەم ئیشە تازەکارەکان بتۆقێنێت. گشت کەسێ دەبێ بتوانێ وتار بنووسێ. ئەگەر خراپ بوو دەیسڕینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  دژ MFTG (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  دژ لەگەڵ قسەی Central Kurdish و پیرەھەڵۆ دام.مامۆزک وتووێژ ‏١٥:٠١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  دژ بۆ ویکییە بچووکەکان ئەمە زۆر پێویست نییە. سەرچیا‏١٥:١٤، ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Central Kurdish بابەتەکە تەنھا وتاری بێکەڵک نین، لێرە باسەکە وەرگێڕی ئامێرە دەتوانن ببنە پاسدەر و بەسەرداچوونەوە بۆ ئەو ھەموو وتارە بکەن کە مانگانە کەڵەکە دەبێت بەسەر تیمی بەسەرداچوونەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٤، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Sakura emad: لێت تێدەگەم، ئەوەندەی ئاگاداربم، و وەک خۆشت باست لێوە کرد، کە بەڕێز Tessla و تۆ، ھەڵبەتە بەیەکەوە وتاری باشتان پاسداوە. بۆیە لەو بڕوایە نیم تیمی بەسەرداچوونەوەکەر پێویستیان بە کەسانی تر بێت بۆ پاسدانی وتارەکان. Central Kurdish (لێدوان) ‏١٥:١٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  واتا چی پێویستمان پێ نییە ئێمە مرۆڤین بەرێز @Central Kurdish خۆ بۆت نین، بەڕێز گەر یەکێکمان ماندوو بین تەواوی کاری ویکیی دەکەوێتە سەر دانەکەی تر و بەتەنھا، ئەگەر بێت و درەنگ پاسیان دەین یان لەبیریان بکەین پاسیان بدەین سیستمی ویکیپیدیا خۆی وتارەکان لە لیستی پاسنەدراوەکان دەھێنێتە دەرەوە و بەرەو پاسدانیان دەبات بەم شێوەیە پەڕەی بێکەڵک بڵاو دەبێتەوە کوالێتی ئێرە ویکی سۆرانی دادەبەزێت ئەزانی چەن بە سەختی کارمان کردووە تا کوالێتی پڕۆژەکە بەرز بکەینەوە؟ و بەربەستمان لەبەر دەم چەن شتی ھەڵە داناوە لە ڕوودان تا ئێستا، گەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەکەین چی ڕوودەدات پێت وایە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئەو باسەت بریتییە لە هەرکاتێک بەکارهێنەرێکی تازە وتارێک دروست دەکات بخرێتە پەڕەیەک بەناوی پێداچوونەوەی وتارە تازەکان ئینجا بڵاو بکرێتەوە؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود سەرەتا پەڕەکان دەبن بە ڕەشنووس ئێمە بڕیاری لەسەر دەدەین کە شایەنی بڵاو بوونەوەن یان نا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: دەستت خۆش❤️.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Pirehelokan بەڕێزتان ڕاستە ئەو قسەیە دەکەن، گەر خراپ بوو "دەیسڕینەوە" بەڵام بەخوا بەڕێزتانم نەبینیوە لەگەڵ تیمی بەسەرداچوونەوە کاربکەن بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان و دڵنیابوونەوە لە کوالێتیان، ھەموو ئەوانەی دژایەتی دەکەن با بێن لەگەڵ تیمی چاودێری کاربکەن من چ کێشەیەکم نییە، بەڵام کە ئەم پێشنیارە خراوەتە ڕوو ھەڵبەتە لە قازانجی پڕۆژەکەیە و بارودۆخی پڕۆژە لەبەرچاو گیراوە نەک بۆ ئێستا ھی چەن ساڵ پێش ئێستاس، ئەزانی مانگانە چەن وتارمان لەسەر کەڵەکە دەبێت کە من بەتەنھا نازانم چیان لێ بکەم بیانسڕمەوە کورتیان بکەمەوە؟ وازیان لێبێنم؟، کوالێتی پڕۆژە لە مەترسییە، ھەر درووستبوونی وتار نییە بابەتەکە، و تازەکار ناتۆقێنین تازەکار ئەتوانێت پەڕە لەژێر ناوی ڕەشنووس درووست بکات لە ویکیی ئینگلیزی و فارسیش ھەیە گەر پەڕەکە شایەنی بوون بە وتار بوو. تیمی چاودێری پەسەندی دەکەن، گەرنا بە تازەکار دەڵێن کێشەی چییە و ئاگاداری دەکەنەوە لە کێشەکەی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
و بیریشم چوو ئەوە بخەمە ڕوو ئەو ماوەیە تێسلا بەڕێوەبەر بوو ڕێژەیەکی باشی وتارەکانی چارەسەر کرد گەرنا ھەمووی کەڵەکە ببو بەسەر یەک. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokanی بەڕێز @Sakura emad: ڕاست دەکات، بەڕای من هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە کە ئەتوانرێت لە قەوارەیەکی زۆر بچوکدا ویکیپدیایەکی گەورەی ٤٧ هەزار وتاری بپارێزرێت لە ناحەزەکانی، @Sakura emad: بەڕاستی جێگای بەڕێوبەری ڕوکارت زۆر بەجوانی پڕکردۆتەوە   زۆر سوپاس! — ئەم لێدوانە لەلایەن ئارۆ سالار محمود‏ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:٥٤، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣‏ (UTC)
پێم وایە ئەمەیان باشترین چارەسەر بێت بۆ ئێستا، بەڵام وەکوو وتارە پزیشکییەکان کۆنەبێتەوە و بێبەسەرداچوونەوە بێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad زۆر لام گونجاوترە کۆبێتەوە وەک ڕەشنووس. و بە ھێمنی و ئارامی بەسەرداچوونەوەیان بۆ بکەین; لەوەی کۆمەڵە وتاری بێ بنەما درووست بکرێت و نەتوانین بەسەر ھەمووی دابچینەوە و سیستمی ویکیپیدیا پاش ماوەیەک لە بەشی وتارە پاسنەدراوەکان لایان بدات و ئینجا بڵاو ببنەوە و کوالێتی ئێرە نزم بکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mamozk ئایا لەلات ئاساییە وتاری بێکەڵک و بێسوود بەسەر یەک کۆببێتەوە و کوالێتی سۆرانی دابەزێت؟
تێبینی بکە تیمی بەسەرداچوونەوە ژمارەمان زۆر کەمە و تا ئێوارە دوو کەس لەو تیمە چالاکە و ناتوانین ئەو ھەموو وتارە بەسەر یەک کۆنتڕۆل بکەین. و پاشان ئەوانەی توانای درووستکردنی وتاریان نابێت تەنھا تازەکارن ئەو وتارەی درووستی دەکەن دەبێت بە ڕەشنووس لەجیاتی وتار. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەزۆری من بە شەوان مەجالم ھەیە ئەگینا یارمەتیم دەدان لە کارێک کە ئێوە پێی دەڵێن زەحمەت لە ئێستادا، ھەربۆیە بەڕای من ویکیپیدیای سۆرانی ھێشتا پێویستی بەو ڕەشنووسە نییە کە بخرێتە بواری جێبەجێکردن، بەھۆی ترس و تێکچوونی شێوازی دروستکردنی وتار لەلایەن تازەکارانەوە. مامۆزک وتووێژ ‏٢٠:١٤، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Mamozk من سپاسی ھاوکارییەکەت دەکەم بەڵام کێشەکە ھەر ھی ئەمڕۆ نییە تا من پێی بڵێم زەحمەت، زانیاریم نییە لەسەر ئەوەی بەڕێزتان چەندە ئاگاداری ویکیپیدیای سۆرانین و بەپێی تەمەنی ھەژمارەکەتان بڕیار نادەم، ئەم کێشەیە زۆر زۆر لەمێژەیە ھەیە و ھی مانگێک و دوان نییە و ساڵانێکە بەردەوامە و ئێمە ھەر خەریکی چارەسەرکردنیان و بنبڕ نابن، پێشووتر کە ژمارەمان زۆر بوو و چالاک بووین بە کۆمەڵ کارمان لەسەر وتارەکان دەکرد و چاکسازیمان لە وتاری بێ بنەما و وەرگێڕی ئامێر، وتاری کێشەلەسەر دەکرد ھەر بنبڕ نەبوو، دواتر پێوەری داڕێژە:سخ-گ١٥مان درووستکرد تا کێشەکە باشتر چارەسەر بکەین، بەم سیاسەتە باشتر وتارەکانی وەرگێڕی ئامێرمان کۆنتڕۆل دەکرد بەڵام ھەر نەمان توانی بنبڕی بکەین و دەبووە کەڵەکە لەسەرمان، یاسامان دانا کە چیتر وتاری بێسەرچاوە پەسەند ناکەین، ھەر چارەسەر نەبوو، ئێستا کۆتا شت بۆ من ئەو پڕۆژەیە دادەمەزرێنم بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی ئەو پەڕانە بکەین کە لەلایەن بەکارھێنەری زۆر نوێ درووست دەبن و بیان کەین بە ڕەشنووس چاک و خراپ لەیەکتر جیا بکەینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad من ئاگاداری کارەکانی ویکیپیدیا بوومە و ئێستاش هەست بە دەستکارییەکان دەکەم، من نوێ نیم و لە ٢٠١٦ و ١٧ کارم لێرە کردووە و دواتر دیار نماوم. دەزانم ڕەنگە ماندووبیت، هەروەها تۆ بەتەنیاش نیت کەسانی تر لەگەڵتدان، ئێستاش من لەگەڵ بوونی پڕۆژەکە نیم و هەروەها منیش بێگومان لەبەر سوودی ویکیپیدیامە، ھێشتاش پێم باشە وتارە نوێەکان لە بەشی پاسنەدراوەکان بمێننەوە، نەک بگوازرێنەوە بۆ درەفت، چونکە کەسانی چالاکمان کەمە بۆ دروستکردنی وتاری نوێ. مامۆزک وتووێژ ‏٠٩:٣٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Marmzok لێرە پێدەچێت ھەڵە تێگەیشتنێک ھەبێت کێ وتی وتاری نوێی وتارە پاسنەدراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ درافت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا ھەڵە تێگەیشتن نییە، من ناڵێم بگوازرێنەوە بۆ درەفت، دەڵێم وتارە نوێکان هەر بچنە بەشی پاسنەدراوەکان باشترە لەوەی بچنە درەفت. ھەروەھا کەسێکی ھەڵەت تاگ کردووە، سپاس. مامۆزک وتووێژ ‏٠٩:٥٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mamozk تکایە واژووەکەت چاک بکە و لەگەڵ ناوی بەکارھێنەریت بیگوونجێنە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من سەیرم پێدێت ھەموو ئەوانەی دژایەتی دەکەن ئایا بارودۆخی ئێمە نابینن؟ و ھەنێکیان تازە ھاتوون کێشە نییە بەڵام ئەوانەی لەمێژە لێرەن خۆ دەزانن حاڵی ئێرە چۆنە، من قەت لەخۆمەوە و بۆ قازانجی خۆم پڕۆژە ناخەمە بوارەوە مەگەر بە قازانجی ویکیپیدیای سۆرانی نەبێت، و پلانی ئێستا ئەوەیە کوالێتی وتارەکانمان stabilize- جێگیر بکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، دەستکاریی ویکیپیدیا کارێکی خۆبەخشانەیە. سپاسی ئێوە دەکەم کە ھەوڵ دەدەن بۆ باشترکردنی وتارە تازەکان. منیش ئەگەر کاتم بێت کار لەسەر ئەوە دەکەم و پێشتریش کردوومە. قسەکەی من ئەوەیە زۆرێک لە بەکارھێنەرەکان (وەک من و فرەیەک لە بەکارھێنەرە متمانەپێکراوەکان) سەرەتای کاریان بە نووسینی وتارێکی تازە بوو. بۆیە ئەگەر ھەزار ھەڵەشیان ببێت نابێ بیانترسێنین. پێویستە یارمەتی و ھاوکارییان بکەین. پشتیوانیان بکەین و بڵێین ئافەرین بۆ ھەنگاوی یەکەم. من باسی ئەوانە ناکەم زانکۆ تەکلیفیان لێکردوون وتار بنووسن و بە وەرگێڕان دەینووسن و ھەمووی ھەڵەیە و زمانەکەی لە عەرەنگلیزی دەچێ تا کوردی... ئەوە ھەر سەرەتاش وتم لەگەڵی نیم. زۆربەیان ھەر بسڕێنەوە باشترە، چون ھیچ مۆتیڤەیشنێک لە پشتی نیە. ویکیپیدیا شوێنی تاقیکاریی زانکۆ نیە. ئەو بەکارھێنەرانەش ھیچکامیان نابن بە ویکیپیدیانووس (مەگەر بە دەگمەن کە من ئاگاداری نەبم). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ڕاستدەکەیت خۆبەخشییە، بێگوومان بەڕێزت ئازادی لەوەی چەند دەستکاری ویکیپیدیا دەکەیت، من تێبینیم لەسەر ئەوە ھەبوو گەر بەڕێزتان یان کەسێکی تر ناتوانێت ببێتە ئەندامێک لە تیمی بەسەرداچوونەوە و یارمەتیمان بدات لانی کەم با نەبێتە بەربەست لەبەردەم پڕۆژەکانمان، چونکە من کە لێرەم دەمەوێت کوالێتی ئەم پڕۆژەیە بەرز بکەمەوە کاری تێدا بکەم، بەگوێرەی حاڵەت و بارودۆخ چارەسەر بۆ کێشەکان بھێنمە پێشەوە، زۆر باسی تۆقاندنتان کرد بەڕاستی چالاکردنی بۆشایی ناوی ڕەشنووس ھەرگیز بەکارھێنەری تازەکار ناتۆقێنێت ئەسڵەن یارمەتی دەدات لەجیاتی ئەوەی وتارەکەی ھەر لە ڕەگەوە بسڕیتەوە وەک بەڕێز ئێپین وتی، ئەوا ھەر لە ڕەشنووس دەمێنێتەوە و پێی دەوترێت ھەڵەکەی چییە و چۆن چاکی بکات یان بۆچی ناتوانێت ببێت بە وتار. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Épine ھەموومان دەزانین ئەگەر بەشێوازی سیناریۆ و کورتەی دەستکاری و نامەی جێھێڵدراوی وتووێژی بەکارھێنەر بڕۆین، بێگوومان دەڵێین با چالاک بکرێت، بەڵام من لەگەڵ ئەوەدا نیم لە ئێستادا چالاک بکرێت، چونکە کەسانی چالاک لە ویکیپیدیا سۆرانی کەمن بۆ بەرەوپێشچوونی وتاری نوێ. ئەگەر ڕۆژی ١٠ وتاری نوێ دروست بکرێت، ئەوا هەریەکە لە دوو بەسەرداچوونەوەکەر دەتوانن پێنج بە پێنج ڕابگەن، تەنانەت گەر من کاتم ھەبوایە ١٠یەکە خۆم دەمکرد، بەس بەداخەوە کاتم نییە و ئاگاداری بەشی پاسنەدراوەکانم. ھەروەھا بۆ تازەکارانیش ھێشتا پێم باش نییە باش بێت. مامۆزک وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

پێم باشە بزانم بەڕێز Pirehelokan ھەر ھەمان بیرورایان ھەیە " یان بیرورای خۆیان دەگۆڕن. و بەھەمان شێوە MFTG کە نەمزانی لەسەر چی دژایەتی دەکەن و ھۆکار چیە ھەر دژ دەبن یان بیرورای خۆیان دەگۆڕن، و بەرێز Mamozk ویستم ئاماژە بەوە بدەم Central Kurdish بیرورای خۆی گۆڕیوە و چیتر دژایەتی ناکات ئێوەش چیدەڵێن؟   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک عەرزم کرد لام وایە تازەکارەکان بترسێنێ ئەمە و پێم باش نیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بمبورە بەڵام ھێشتا منیش لەسەر ڕایەکەی پێشووتری خۆمم. مامۆزک وتووێژ ‏١٥:٢٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


Tech News: 2023-13

MediaWiki message delivery ‏٠١:١١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-14

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٧، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-15

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-16

MediaWiki message delivery ‏٠١:٥٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Graph extension disabled

Yesterday the Wikimedia Foundation noted that in the interests of the security of our users, the Graph extension was disabled. This means that pages that were formerly displaying graphs will now display a small blank area. To help readers understand this situation, communities can now define a brief message that can be displayed to readers in place of each graph until this is resolved. That message can be defined on each wiki at MediaWiki:Graph-disabled. Wikimedia Foundation staff are looking at options available and expected timelines. For updates, follow the public Phabricator task for this issue: T334940

--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-17

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٠١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-18

MediaWiki message delivery ‏٠١:٤٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-19

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٣٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Automatic citations based on ISBN are broken

Apologies if this message does not reach you in your favorite language. You can help translate it centrally at Meta. Thanks for your help.

We have recently become unable to access the WorldCat API which provided the ability to generate citations using ISBN numbers. The Wikimedia Foundation's Editing team is investigating several options to restore the functionality, but will need to disable ISBN citation generation for now.

This affects citations made with the VisualEditor Automatic tab, and the use of the citoid API in gadgets and user scripts, such as the autofill button on refToolbar. Please note that all the other automatic ways of generating citations, including via URL or DOI, are still available.

You can keep updated on the situation via Phabricator, or by reading the next issues of m:Tech News. If you know of any users or groups who rely heavily on this feature (for instance, someone who has an upcoming editathon), I'd appreciate it if you shared this update with them.

Elitre (WMF), on behalf of the Editing team.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-20

MediaWiki message delivery ‏٢١:٤٢، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-21

‏١٦:٥٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-22

MediaWiki message delivery ‏٢١:٥٩، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-23

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٥٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-24

MediaWiki message delivery ‏١٤:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-25

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-26

MediaWiki message delivery ‏١٦:١٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-27

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٤٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-28

MediaWiki message delivery ‏١٩:٥١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-29

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-30

MediaWiki message delivery ‏٠٢:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-31

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٥٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-32

MediaWiki message delivery ‏٢١:١٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-33

MediaWiki message delivery ‏٠٥:٥٧، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-34

‏١٥:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-35

MediaWiki message delivery ‏١٣:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-36

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-37

MediaWiki message delivery ‏٢١:٠٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-38

MediaWiki message delivery ‏١٩:١٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-39

MediaWiki message delivery ‏١٦:٥١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Temporary accounts for unregistered editors

Read this in your languagePlease help translate to your language • Please tell other users about these changes

 
Next year, unregistered editors will start using temporary accounts.

In 2024, editors who have not registered an account will automatically begin using temporary accounts. These editors are sometimes called "IP editors" because the IP address is displayed in the page history.

The Trust and Safety Product team gave a presentation at Wikimania about this change. You can watch it on YouTube.

There is more information at m:IP Editing: Privacy Enhancement and Abuse Mitigation.

SGrabarczuk (WMF) (لێدوان) ‏٠٢:٠٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-40

MediaWiki message delivery ‏٠١:٢٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-41

MediaWiki message delivery ‏١٤:٣٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-42

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]