ویکیپیدیا:یاسا و تایبەتمەندییەکان

ئەم داڕشتنە تایبەتە بە خستنەڕووی ئەو یاسا و تایبەتمەندیانەی لە ویکیپیدیا بوونیان ھەیە وەک بیرخستنەوەیەک بۆ بەکارھێنەرانی لە لەبیرکردن.

یاساکان دەستکاری

  • لە ٢٠١٥ وتووێژێک کرا لەسەر پێشگری (ئەل)ی عەرەبی بۆ ناوە بیانییەکان و بڕیاردرا نەنووسرێت و پشتگوێ بخرێت (بڕیار)
  • لەوەتەی ٢٠١٧ بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد ھۆشداری لەسەر دەدرێت و لە بەکارھێنەران پەسەند ناکرێت نووسەی ناستاندارد بەکاربھێنن (سیاسەت: یەک، دوو)
  • لەوەتەی کۆتایی ٢٠٢١وە ھیچ ناوەڕۆکێکی بێسەرچاوە لە ویکیی سۆرانی پەسەند ناکرێت و دەستەی بەڕێوەبەران جدی تر مامەڵە لەگەڵ ناوەڕۆکی بێسەرچاوە دەکەن بەراورد بە ساڵانی تر.
  • لەوەتەی ٢٠٢١ داواکراوە نوێکاری و ڕێکخستن لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بکرێت و لەگەڵ ویکیپیدیای مۆدێرن بگوجێنرێت (سیاسەت).
  • لەوەتەی ٢٠٢١ داوای ئەرشیڤکردنی داواکاری مافە کەڵەکەبووەکان کرا (داواکاری).
  • چیتر مافی بارکەر بە ئاسانی نادرێت بە بارکەر تا بەشداری لە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی_بارکردنی_پەڕگە نەبێت و شارەزایییەکی باش لە بارکردن پەیدا دەکات (سیاسەت).
  • لەوەتەی ٢٠٢٢ چیتر مافی پاسدەر بە جێگیری لەسەر بەکارھێنەران نامێنێتەوە، بەکارھێنەرێک بۆ ماوەی سێ مانگ نەتوانێت چالاکییەکانی بکات مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە (سیاسەت).
  • لەوەتەی ٢٠٢٢ دەنگدان بە پاڵێوراوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخرایەوە و ئەوەی لەمەولا دەنگ دەدات پێویستە بەچەند مەرجێک دا بڕوات ئەمە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لە دەنگی ساختە (سیاسەت).
  • لەوەتەی ٢٠٢٢ چیتر وتاری بێسەرچاوە پەسەند ناکرێت و بەجدی مامەڵە لەگەڵ ناوەڕۆکی بێسەرچاوە دەکرێت[تێبینی ١] یان دەسڕدرێتەوە، یان دەگوازرێتەوە (سیاسەت).
  • لەوەتەی ٢٠٢٢وە داواکارییە کۆنەکانی بەشی پاراستنی پەڕە ئەرشیڤ دەکرێن (داواکاری).
  • لەوەتەی ٢٠٢٢ سیاسەتی ناچالاکی بەڕێوەبەران پەسەندکرا کە تیایدا ناچالاکی بەرێوەبەران و بەکارھێنەران دەخاتە ڕوو (سیاسەت)

ئەو تایبەتمەندیانەی ویکیپیدیا زیادی کردووە دەستکاری

ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی تر و نوێکارییەکانی تر لە ویکیپیدیا:ھەواڵەکان دەبینرێت.

  • لە ٢٠١٤ داوای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پەڕەی دەستپێک کرا (داواکاری)
  • لە ٢٠١٦ داوای گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا کرا (داواکاری)
  • لە ٢٠١٦ بە فەرمی داوای دامەزراندنی پەیجی ویکیپیدیای سۆرانی کرا (داواکاری)
  • لە ٢٠١٧ داوای زیادکردنی پێشنیاری سڕینەوە کرا (داواکاری)
  • لە ٢٠١٧ دوای زیادکردنی پڕۆژەی WikiLove کرا (داواکاری)
  • لە ٢٠١٧ داواکرا تاگەکانی ناو وتارەکان بە شێوەی TopIcon لە دەربکەون بۆ ئەوەی وتارەکان ناشیرین نەبن (داواکاری)
  • لە ٢٠١٧ داواکرا (چیڕۆک) بکرێت بە چیرۆک (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠١٨ ئامرازی ھەگڵ بۆ ویکیپیدیا زیادکرا (داواکاری).
  • لەوەتەی ٢٠١٨ واژووی خۆکارانە بە ویکیپیدیا زیادکرا (داواکاری).
  • لەوەتەی ٢٠١٨ ویکیدیاری بۆ ویکیپیدیا زیادکرا (داواکاری).
  • لەوەتەی ٢٠١٨ چەناڵی یوتیووب بۆ ویکیپیدیا زیادکرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠١٨ گرووپی ویکیمیدیای کوردی زیادکرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠١٩ داوای چاکسازی ژمارەیی کرا بۆ ژمارەکانی کوردی سۆرانی لە xtools (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠١٩ داواکرا ھەژمارێک بکرێتەوە کە خەڵک لە دەرەوەی ویکیپیدیا بتوانن لەڕێگەوە بابەتی خۆیان بڵاو بکەنەوە (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ پاڵێوەرێک چالاکرا بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی وشە نالەبارەکان (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ داواکرا ئامرازی توڵڵامراز کێشەی نەبوونی (ی) چارەسەر بکات و لەناو ناوەڕۆکەکان زیادی بکات (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ داواکرا کێشەی بۆشایی وشەکان چارەسەر بکرێت (نموونە: بەھۆی یان بەھۆی؟) (داواکارێ)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ داواکرا کۆمەڵێک وشەی سحری بکرێت بە کوردی (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ بانەری تایبەت بە ویکیپیدیا زیادکرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢٠ وپکلینز زیادکرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢١ ھەژماری فەرمی کوردی سۆرانی لە ئینستاگرام کرایەوە (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢١ تەختەی بەڕێوەبەران زیادکرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢١ داوای لۆگۆیەکی نوێ کرا (داواکاری)
  • لەوەتەی ٢٠٢١ داوای پێرستێکی تایبەت کرا بۆ بەشی بارکردنی نائازاد تا داڕێژەی گونجاو بتوانرێت بەکاربھێنرێت (داواکاری)

لە وتارەکان دەستکاری

  • وتارەکان پێویستە بە شێوەیەکی ستاندارد بنووسرێت: شێوەزارەکان تەنھا بە کوردی سۆرانی دەبن، شێوەزاری کوردی سۆرانی شێوەی عەرەبی دەنووسرێت و لاتینی پەسەند ناکرێت، تەواوی ناوەڕۆکەکان لەسەر بنەمای یوونیکۆد دەڕۆن، فۆنتێکی کوردی ستاندارد، ڕێنووس و خاڵبەندی دروست، ژمارەکان پێویستە کوردی سۆرانی بن نەک عەرەبی و فارسی (سیاسەت).

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ ناوەڕۆکی بێسەرچاوە دوای ماوەیەک لە تاگی ئاگاداری لادەبرێت، دروستکردنی وتاری بێسەرچاوە ڕێگە پێنەدراوە لەدوای ماوەیەکی کورت لە ئاگاداری دەسڕدرێتەوە (گەر دروستکەر داوای مۆڵەتی کرد مۆلەتێکی کورتی پێدەدرێت)یاخوود وتارەکە دەگوازرێتەوە بۆ ژێرناوی دروستکەرەکەی (Draftifying، گەر وتارەکە بە پەیتا پەیتا دروستکرایەوە وتارەکە دەپارێزرێت لە دروستکردن (Salting)