ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی
ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ. |
ئەرشیڤەکان |
---|
Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری
دەستکاریئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت. |
سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.
ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)
بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری
زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا
- Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
- Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
- Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
- Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
- Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
- experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
- veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
- veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
- veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
- veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
- senior editor بەکارهێنەری باڵا
- senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
- senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
- master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
- master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
- master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
- master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
- grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
- grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
- vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
- senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
- Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)
هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂ ئێپین ♬ ٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ب Before December 2019 these Alternative Awards used "Lord" instead of "Grand", and uses of the original terms may still be seen in the wild. See Wikipedia talk:Service awards/Archive 7#Inclusivity? (or, Gender-Neutral Service Award Titles).
چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان
دەستکاریئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت. |
بەکارھێنەرێک داوای لێدوانی کۆمەڵگەی کردووە بۆ ئەم وتووێژە. تکایە بەشداری لە وتووێژی خوارەوە بکەن. کاتێک وتووێژ تەواو بوو، تکایە ئەم تاگە لەسەر لاپەڕەی وتووێژەکە لابەرن. |
سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس
دەستکاریئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟
- ژێرپۆلەکان: پۆل:ئەنیمەیشنی_ڕۆمانس
- ئەنیمی نا ئەنیمێ. ئەمانەش: ئەنیمێ و مانگای ڕۆمانتیک و ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک.-- چالاک وتووێژ ٠٩:٢٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
لێدوان
دەستکاریپۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase
دەستکاریبەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
لێدوان
دەستکاریپۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩
دەستکاریلێدوان
دەستکاریپۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان
دەستکاری- بەستەر: پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان
لێدوان
دەستکاریبێ کێشەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان
دەستکاری- بەستەر: پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان
لێدوان
دەستکاریپۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان
دەستکاریبەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان
لێدوان
دەستکاریدژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن
دەستکاریبەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن
لێدوان
دەستکاریپۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا
دەستکاریبەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا
لێدوان
دەستکاریپۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن
دەستکاریبەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن
لێدوان
دەستکاریپۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن
دەستکاریبەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان
لێدوان
دەستکاریپۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات
دەستکاریبەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟
لێدوان
دەستکاریئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە
دەستکاریبەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە
لێدوان
دەستکاریپۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس
دەستکاریبەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس
لێدوان
دەستکاریپۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)
دەستکاریبەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)
لێدوان
دەستکاریپۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩
دەستکارینوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩
لێدوان
دەستکاریپۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان
دەستکاریبەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان
لێدوان
دەستکاریپۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر
دەستکاریبەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر
لێدوان
دەستکاریپۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن
دەستکاریبەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن
لێدوانی گشتی
دەستکاریسپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
دەستکاری- بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
- پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی
لێدوان
دەستکاری
پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی
دەستکاریبەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی
لێدوان
دەستکاری:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک
دەستکاریبەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک
لێدوان
دەستکاریپۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری
دەستکاریپۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی
لێدوان
دەستکاریپۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی
دەستکاریبەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی
لێدوان
دەستکاریپۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن
دەستکاریبەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن
لێدوان
دەستکاریپۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون
دەستکاریبەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون
لێدوان
دەستکاری
پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠
دەستکاریبەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠
لێدوان
دەستکاریکرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٦:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ
دەستکاریبەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ
لێدوان
دەستکاریپۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری
دەستکاریبەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری
لێدوان
دەستکاریdivisibility
دەستکاریدابەشھەڵگری؟ Aza (لێدوان) ٠٦:٠٥، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza:
- credibility دەبێتە بڕواپێکراوی بەم پێیە divisibility دەبێتە دابەش پێکراوی. چالاک وتووێژ ٠٨:٢٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
self-consciousness
دەستکاریبە کەسێک لەڕادەبەدەر ھەستیار بێ بە نیسبەت ڕواڵەت و ڕەفتاری خۆی، دەڵێن self-conscious -ە. لە لایەکی ترەوە، self-consciousness دەتوانێ بە مانای خۆئاگاییش بێ. ئەگەر بکرێ بەرامبەرە کوردییەکەی ھەردوو ماناکەی بێ زۆر باش دەبێ. ئەگەریش نەکرا، زیاتر مانای یەکەم مەبەستە، یانی زۆر ھۆش و ھەواس بە لای ڕواڵەت و ئاکاری خۆوە بوون و ھەر سەرنجدان و دڵەودوابوونی و پێی شەرمەزاربوون. ئەم وشانەی خوارەوە دەبێ. ئێوە کامتان پێ باشترە یا خۆتان چی پێشنیار دەکەن؟
خۆپایین
ھەرخۆپایین
ھەرھۆشبەخۆوەبوون
هۆشدانەخۆ
هەرهۆشبەخۆدان
زۆرھۆشبەخۆدان
هۆش داگیری خۆ بوون
کەڵکەڵەی خۆ هەبوون
دڵ لە لای خۆ بوون
هەواس بە لای خۆوە بوون
هۆش بە لای خۆوە بوون
هۆشبەخۆدان
هۆشهەربەخۆدان
هۆشەولایخۆیی
هۆشەودوای خۆیی
ھۆشەودواییی خۆ
هۆشەودوایخۆبوون Aza (لێدوان) ٠٦:٠٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: دەڵێن فڵانی چاک ئاگای لە خۆیەتی. بۆیە دەتوانین بڵێین self-conscious دەبێتە ئاگالەخۆ و self-consciousnessیش ئاگالەخۆیی.
- لای ئێمە دەڵێن ئاگات لە خۆت بێ؛ وا بزانم لە ئەردەڵاندا دەڵێن ھۆش خۆتەو بێ. بۆیە پێشنیاری من بۆ ئەم دوو وشەیە ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی-یە چون ھۆش-مان بۆ consciousness داناوە.
- ئاگالەخۆیی باشترە بۆ self-awareness دابنێین لە بریی خۆئاگایی. سپاس. چالاک وتووێژ ١٠:٢٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak ئاگالەخۆبوون مانای ھەیە و بە کار دێ. وەک وتت دەڵێن ئاگات لە خۆت بێ. بەڵام نەمبیستووە بڵێن ھۆشت لە خۆت بێ، دەڵێن هۆشت بە خۆتەوە بێ. ئەردەڵانیش دەڵێ ھۆشۆ بە خوەتەو بێ. ھۆش لە خۆ بڕین ھەیە. ئاگات لە خۆت بێ و ھۆشت بە خۆتەوە بێ هەردوو یانی take care. ھۆشەولایخۆیی (ھۆش بە لای خۆوە بوون) و ھۆشەودوایخۆیی (ھۆشەودوایی وەک دڵەودوایی) چۆنن؟ Aza (لێدوان) ١٣:٠٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: بەڕاستی مانای ئەم وشانە زۆر ئاڵۆزن و ناتوانین ئاوا بەھاسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.
- لە کوردیدا دەڵێن «ھۆشت لە کوێیە» ئەمە بە ئینگلیزی دەبێتە where is your mind بە فارسیش «حواست کجاست». دەزانین «حواس» یانی sense بەم پێیە ھۆش بە مانای mind و senseە.
- مەککێنزی لە کتێبی The Dialect of Awromanدا ھۆش-ی ھەورامی "sense, awareness" مانا کردووەتەوە. لە پاڵیشیدا نووسیویەتی «ھۆشت جە وێت بۆ»؛ ئەمە بە سۆرانی دەبێتە «ھۆشت لە خۆت بێ» بۆیە ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی ھەڵە نین.
- لە وشەنامەکانیشدا ئەم مانایانە گشتیان تۆمار کراون [١][٢]. بۆیە منیش ڕەخنەم لەوەیە consciousnessت گواستووەتەوە بۆ ھۆش چون وشەیەکی فرەمانایە.
- جاران بۆ consciousness ھۆشیاری-ت دانابوو (ھەڵبەت لە کوردیدا ھۆشیار-مان نییە دەڵێن ھشیار یان وشیار). ئەمە باشترە. لە پاڵەویدا ئۆشیار یانی conscious دیارە ئۆشیاری دەبێتە consciousness. بەڵام لێرەشدا ھەمان کێشەمان ھەیە. لای ئێمە دەڵێن «وشیار بە» بە ئینگلیزی دەبێتە Be careful بەم پێیە وشیاری دەبێتە Care!
- بە ھەر حاڵ ئەگەر ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی-شت بە دڵ نییە پێم وایە خۆوشیار و خۆوشیاری بەرامبەرێکی باش و دروست بن. خۆوشیار یانی وشیاری خۆیەتی و بۆ ھەر دووک مەبەست وا وتت دەست دەدا. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٩:٣٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak ئاگالەخۆبوون مانای ھەیە و بە کار دێ. وەک وتت دەڵێن ئاگات لە خۆت بێ. بەڵام نەمبیستووە بڵێن ھۆشت لە خۆت بێ، دەڵێن هۆشت بە خۆتەوە بێ. ئەردەڵانیش دەڵێ ھۆشۆ بە خوەتەو بێ. ھۆش لە خۆ بڕین ھەیە. ئاگات لە خۆت بێ و ھۆشت بە خۆتەوە بێ هەردوو یانی take care. ھۆشەولایخۆیی (ھۆش بە لای خۆوە بوون) و ھۆشەودوایخۆیی (ھۆشەودوایی وەک دڵەودوایی) چۆنن؟ Aza (لێدوان) ١٣:٠٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
introspection
دەستکاریتێڕوانین؟ Aza (لێدوان) ١٤:١٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: تێڕوانین نابێتە inspection؟ پێم وایە introspection دەبێتە تێوەڕوانین. ئەی لەخۆڕوانین چۆنە؟ چالاک وتووێژ ٠٩:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak ھەردووکی دەبێ. بەڵام تێوەروانین باشترە. تێوەنواڕی چۆنە؟ Aza (لێدوان) ٠٩:٤٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: بۆ ڕوانین و نواڕین لە کرمانجیدا دەڵێن نھێڕین و لە کەڵھوریشدا نووڕسن. بۆیە منیش نواڕین-م پێ باشترە.
- کێشە intro-یە بە کوردی دەبێتە چی. ھەروەھا دژماناکەی extro-. بۆ نموونە extrospection دەبێتە چی؟
- ئێمە سێ پێشگرمان ھەیە تێدا-، تێڕا- و تێوە- و فەرقی ئەمانە بە جوانی نازانین. داخۆم ناتوانین بڵێین تێداڕوانین وەک دەڵێن تیاڕامان؟
- دەزانین intro- یانی inward. پێم وا نییە ئێمە شتێکمان بۆ inward ھەبێ وەک چۆن بۆ outwardمان نییە. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٣٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak بەرەوناو دەبێ بە inward. بەرەوناوڕوانین یا بۆناوەوەڕوانین یا بۆدەروونڕوانین بۆناخڕوانین ڕێک یانی introspection. دژەکەشی (extrospection) دەبێ بە بۆدەرەوەڕوانین. Aza (لێدوان) ٠٧:١٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: ئەمانە زۆر دوورودرێژن. من خۆم ئەم ماوەیە ھەر فکرم لەمە دەکردەوە ئەگەر toward دەبێتە بەرەو، چۆن دەتوانین لەسەر بنەمای ئەم وشەیە بۆ وشەکانی inward و outward و ... بەرامبەرێکی کورت و گونجاو دابنێین. چالاک وتووێژ ١٣:٢٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak دوورودرێژن بەڵام دروستن و ھەموو کەس بەئاسانی لیان تێ دەگەیێ. ئەمە و ئەمەش ببینە. Aza (لێدوان) ١٥:٣٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza، نێو(ە)نۆڕی چۆنە؟ ئەژ نێو(ە)نۆڕین. Gêjełûk ١٩:٥٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk دەمانەوێ intro ڕێک بەرەونێو بێ نەک نێو. Aza (لێدوان) ١٢:٠٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: دیایەنە-م دی. دیایەنە یانی تێڕوانین. پاشگرەکانی ھەورامی (و لەکی) لەگەڵ ھی سۆرانی جیاوازان. تێ-ی سۆرانی بە ھەورامی دەبێتە -ئەنە. ڕوانین-یش بە ھەورامی دەبێتە دیای بەم پێیە تێڕوانین دەبێتە دیایەنە.
- پاشان ئەگەر بە دروستی بێ بۆچی نەڵێین خۆڕانی؟ کێشەی چییە؟ چالاک وتووێژ ٠٤:٥٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak کە من خۆڕوانی ئەبیسم وا ئەزانم مەبەست ئەوەیە ئینسان بە چاوی خۆی بڕوانێ. introspection یانی بۆ ناخی خۆت بڕوانی نە بە چاوی خۆت بڕوانی. Aza (لێدوان) ٠٦:٢١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: ؽەی لەخۆڕوانی کێشەکەی چییە؟ چالاک وتووێژ ١٩:١١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak ھیچ. وتم بەشکەم «خۆ»ی تیا نەبێ. Aza (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: ؽەی لەخۆڕوانی کێشەکەی چییە؟ چالاک وتووێژ ١٩:١١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak کە من خۆڕوانی ئەبیسم وا ئەزانم مەبەست ئەوەیە ئینسان بە چاوی خۆی بڕوانێ. introspection یانی بۆ ناخی خۆت بڕوانی نە بە چاوی خۆت بڕوانی. Aza (لێدوان) ٠٦:٢١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk دەمانەوێ intro ڕێک بەرەونێو بێ نەک نێو. Aza (لێدوان) ١٢:٠٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza، نێو(ە)نۆڕی چۆنە؟ ئەژ نێو(ە)نۆڕین. Gêjełûk ١٩:٥٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak دوورودرێژن بەڵام دروستن و ھەموو کەس بەئاسانی لیان تێ دەگەیێ. ئەمە و ئەمەش ببینە. Aza (لێدوان) ١٥:٣٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: ئەمانە زۆر دوورودرێژن. من خۆم ئەم ماوەیە ھەر فکرم لەمە دەکردەوە ئەگەر toward دەبێتە بەرەو، چۆن دەتوانین لەسەر بنەمای ئەم وشەیە بۆ وشەکانی inward و outward و ... بەرامبەرێکی کورت و گونجاو دابنێین. چالاک وتووێژ ١٣:٢٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak بەرەوناو دەبێ بە inward. بەرەوناوڕوانین یا بۆناوەوەڕوانین یا بۆدەروونڕوانین بۆناخڕوانین ڕێک یانی introspection. دژەکەشی (extrospection) دەبێ بە بۆدەرەوەڕوانین. Aza (لێدوان) ٠٧:١٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak ھەردووکی دەبێ. بەڵام تێوەروانین باشترە. تێوەنواڕی چۆنە؟ Aza (لێدوان) ٠٩:٤٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
connective
دەستکاریوەک لە logical connective دا خۆم ئەڵێم لێکگرێدەر. Aza (لێدوان) ١٦:٢٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza:لەکوردیدا بە ar:حرف ربط دەڵێن ئامرازی پێکبەستن. یانی ربط دەبێتە پێکبەستن. لە زمانی پاڵەویشدا بە connection دەڵێن hambandīh کە ھەر پێکبەستن-ی کوردییە.
- بۆ connective لە فارسی و عەرەبیدا رابط-یان داناوە کە ناوی بکەری ربط-ە. دیارە ناوی بکەری پێکبەستن دەبێتە پێکبەستەر. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٠٠، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak سپاس. ناوی سەرەکیی وتارەکەم کرد بە ئامراز. چونکە لە سەرچاوەکانی فارسی و عەرەبیدا زیاتر دەڵێن ادوات منطقی. Aza (لێدوان) ١٠:٤٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak پێکبەستن چاوگێکی ناسادە نییە؟ ئەگەر وایە، ناوی بکەرەکەی دەبێ پێکبەست یان پێکبەس بێ. Gêjełûk ١٢:٢٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak سپاس. ناوی سەرەکیی وتارەکەم کرد بە ئامراز. چونکە لە سەرچاوەکانی فارسی و عەرەبیدا زیاتر دەڵێن ادوات منطقی. Aza (لێدوان) ١٠:٤٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
Hornet
دەستکاریژەنگەسوورە؟ سوورەمۆزە؟ Gêjełûk ١٩:٤٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk ھەردووکی دەبێ. ژەنگەسوورەم نەبیستووە، شەنگەسوورە دەڵێن. سوورەمۆزە و سیرەمۆزەش دەڵێن. Aza (لێدوان) ٠٥:١٢، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- لای ئێمە پێی دەڵێن ژەنگەسوورە. منیش شەنگەسوورە-م نەبیستبوو. چالاک وتووێژ ٠٥:٤٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)