وتووێژ:حەلیم (ناوی خوا)

دوایین لێدوان: ٣ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ئەل لە ناوەکاندا

ئەل لە ناوەکاندا

دەستکاری

@مامۆستا: سپاس بۆ دروستکردنی ئەم وتارانە. پێویست بە ئەل ناکا لە کوردیدا. لە کوردیدا ئەلمان نیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٠٢، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا ئەل -یان نەبێ باشترە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پیرەھەڵۆ Aza ڕاستە ئەلمان نییە لە کوردیدا بۆ جیاکردنەوە لە وتارەکانی کە ئەل م بەکارهێناوە، دەنا دەبێ لەلای هەموو ناوەکان بنوسم (ناوە پیرۆزەکانی خوا لەئیسلامدا)، بۆیە ئەوەی یەکەمیانم پێ باستر بوو، شتێکی کەش ناوەکان هەمیشە بە ئەل خویندراونەوە بەتایبەتی هەندێکیان وەک قادر و فەتاح ئەگەر بەبێ ئەل بنوسرێن زیاتر لەناوی مرۆڤ دەکەن. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وتاری قادر و فەتاحمان نیە کە تێک بچێ لەگەڵیان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ئەم بەکارهێنەرە ژمارەیەک وتاری دروست کردووە کە لە ناوە پیرۆزەکانی خوا لە ئیسلامدا دانراون. ڕێگەیەک هەیە ئەلەکان لە ناوی وتارەکان بقرتێنین بە پۆل؟ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بەڵێ، دەکرێ بەڵام لەگەڵ ئەعلا، سەلام، سەمیع، سەید، شەھید، عالم، عەلی، کەبیر، وەکیل و سەید بەر یەکتری دەکەون. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش بۆ وردبینیتان. بەبڕوام بتوانین وەک ویکیی عەرەبی لە کەوانەدا بنووسین ناوی خوا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٩، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan بۆ گشتیان ڕوونکردنەوەکە بنووسین یان بەس ئەوانەی دام ناون؟ ڕەوانەکەری ئەلەکان بەجێ بێڵین یان نا؟ ئەگەر یەکدەنگن، گواستنەوەکان دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٥٩، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
ڕای من ئەوەیە بۆ گشتیان ئەو ڕوونکردنەوەیە لە کەوانەدا دابنێین- وەک ویکیی عەرەبی. ھۆکارەکەشی ئەوەیە زۆرێک لەم ناوانە چەندمەبەستین و مەعنای تریان ھەیە. بۆ نموونە ناوی مرۆڤن یان وەک نموونەی تر سەلام واتای سڵاو و دروشمێکی ئیسلامییە و ناویشە. یان حەق مەعنای یاسایی و عیرفانیی ھەیە و... دەتوانین ناوە ئەلدارەکان وەک ڕەوانەکەر بێڵینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan زۆر باشە، بەڵام پێش گواستنەوەکان، بیرم بۆ ئەلکھول و ئەلقاعیدە چوو کە ھەردووکیان بە وتووێژەوە ئەلەکانیان پێوە کراوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٣٨، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەکارنەهێنان یان نەبوونی شتێک لە کوردیدا واناکا کە وتار لەسەر ناو نوسرا نەتوانین بەکاریبێن، ئەگەر مەسەلەش گۆکردنە ئەوا هەموویان لەکاتی گۆکردن ئەلیان لەگەڵ دەگوترێ، نموونەی تریش هەن لەوانەئەلگۆریتم ئەلجەزەری کە ئەلیان پێوەیە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا ھەموویان لە کاتی گۆکردنا ئەل -یان نییە. بۆ نموونە، ئەلتەوواب نییە، ئەتتەوواب -ە. ھیچ کوردێ ناڵێ خوا ئەلکەریمە، ئەڵێ خوا کەریمە، خوا عالیمە و لەمانە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دووری مەبینە تۆ لە کەریمی بەھانەجۆ/ ھەرچی کە کوردە پاکی ببەخشێ بە بولوەفا (مەحوی). زاتی حەق حەکیم عەدڵ و وەھابەن/ڕەئووف و ڕەحیم، ڕەبب و تەووابەن (فەقێ قادری ھەمەوەن). ئەمانە مەلا و سۆفین. خودی کوردیش لە زمانی ڕۆژانەدا ئەل بە ھیچ وشەیەکەوە نالکێنن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٦، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan تەواو؟ گواستنەوەکە بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٠٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بە ڕای من بکرێ. کەسی تریش وا دیارە دژایەتییان نەکردووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan، Aza، و مامۆستا:   کرائارام وتووێژ ‏١٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "حەلیم (ناوی خوا)".