نێوانی ئەستێرەکان (فیلم)
فیلمێکی ٢٠١٤، لە دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلان
نێوانی ئەستێرەکان (بە ئینگلیزی: Interstellar) فیلمێکی پاڵەوانیی خەیاڵی زانستیی ٢٠١٤یە، کە بە ھاوبەشیی لەلایەن کریستۆفەر نۆلان و جۆناتان نۆلانەوە نووسراوە، و لەلایەن کریستۆفەر نۆلانەوە کاری بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ کراوە.
نێوانی ئەستێرەکان | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلم | |
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆلان |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران | |
مۆسیقا | ھانس زیمەر |
وێنەگری سینەمایی | ھۆیت ڤان ھۆیتیما |
مۆنتاژ | لی سمیت |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٦٩ خولەک[١] |
وڵات | |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٦٥ ملیۆن $[٣] |
داھات | ٧٠١٫٨ ملیۆن $ [٣] |
چیرۆکی فیلمەکەدەستکاری
زەوی تووشی لەدەستدانی چەندین ھێزی تایبەتی کێشکردن دەبێت، کەدەبێتە ھۆی نەمانی چەنین پێداویستی سەرەکی مرۆڤەکان لەسەر زەوی. بۆیە دەزگای ناسای تایبەت بە بواری (بۆشایی ئاسمان) لە ھەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ڕەگەزی مرۆڤ، بۆیە ھەوڵی دۆزینەوەی «نیشتنگە» یەکی نوێ دەدەن کە ژیانی لەبار بۆ مرۆڤ فەراھەمبکات.
کاست و کەسایەتییەکاندەستکاری
- ماتیو مەکانەھێی بە ڕۆڵی جۆزێف کووپەر، فڕۆکەوانێکی پێشووی ناسایە، دوای ئەوەی ئاژانسەکە لەلایەن حکوومەتەوە داخرا، بووە بە جووتیار.ماتیو مەکانەھێی و ئان ھاتوەی ڕۆڵی کەسایەتییە سەرەکییەکانی نێوانی ئەستێرەکانیان گێڕاوە.
- ئان ھاتوەی بە ڕۆڵی دکتۆر ئەمیلیا براند، زانا و ئەستێرەگەڕێکی ناسایە.
- جێسیکا کاستەین بە ڕۆڵی مێرفی «مێرف» کووپەر، کچی جۆزێفە، کە لە کۆتاییدا دەبێتە زانایەکی ناسا.
- مەکێنزی فۆی ڕۆڵی مێرفی لاو دەگێڕێت
- ئێلن بورستین ڕۆڵی مێرفی بەتەمەن دەگێڕێت.
- جۆن لیتگۆ بە ڕۆڵی دۆناڵد، خەزوورە پیرەکەی کووپەرە.
- مایکڵ کەین بە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر جۆن براند، زانایەکی پایەبەرزی ناسایە، خاوەنی بیرۆکەی پیلانی ئەیە، ڕاوێژکاری پێشووی کووپەر، و باوکی ئەمیلیایە.
- دەیڤد جاسی بە ڕۆڵی ڕۆمڵی، ئەندامێکی پایەبەرزی ناسایە، و ئەندامی دەستەی ئیندورەنسە.
- وێس بێنتلی بە ڕۆڵی دۆیڵ، ئەندامێکی پایەبەرزی ناسایە، و ئەندامی دەستەی ئیندورەنسە.
- کەیسی ئافلێک بە ڕۆڵی تۆم کووپەر، کوڕی جۆزێفە، کە پاشجار گەورە دەبێت و دەبێت بە جووتیار.
- تیمۆتی شالامێ ڕۆڵی تۆمی لاو دەگێڕێت.
- مات دەیمن بە ڕۆڵی مان، ئەستێرەگەڕێکی ناسایە کە لە ماوەی بەرنامەی لازەرەسدا بۆ ھەسارەیەکی بەستەڵەک نێردراوە.
- بیڵ ئیروین بە ڕۆڵی تارس (دەنگ و بووکەڵەجووڵێنی) و کەیس (بووکەڵەجووڵێنی)
- جۆش ستیوارت بە ڕۆڵی کەیس (دەنگ)
- تۆفەر گرەیس بە ڕۆڵی گێتی، ھاوڕێ و خۆشەویستی مێرفە.
- لیا کێرنز بە ڕۆڵی لویس، ھاوسەری تۆمە.
- دەیڤد ئۆیەلۆوۆ بە ڕۆڵی بەڕێوەبەری خوێندنگە.
- کۆلێت وۆڵف بە ڕۆڵی خاتوو ھانلی.
- ویلیام دێڤەین بە ڕۆڵی ویلیامز، ئەندامێکی تری ناسایە.
- ئێلیەس گەیبڵ بە ڕۆڵی کارگێڕ.
- جێف ھێفنەر بە ڕۆڵی پزیشک.
- ڕەس فێگا بە ڕۆڵی سەرۆکی دەستە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Interstellar (12A)". British Board of Film Classification. October 20, 2014. Retrieved October 20, 2014.
- ^ ئ ا "Interstellar (2014)". British Film Institute. Archived from the original on ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. Retrieved December 10, 2014. Check date values in:
|archive-date=
(help) ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا "Interstellar (2014)". Box Office Mojo. Retrieved August 29, 2015.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نێوانی ئەستێرەکان (فیلم) تێدایە. |
- نێوانی ئەستێرەکان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- نێوانی ئەستێرەکان لە ئۆڵمووڤی
- نێوانی ئەستێرەکان لە TCM Movie Database
- نێوانی ئەستێرەکان لە پێڕستی دامەزراوەی فیلمی ئەمریکی
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |