ئێلن بورستین

ئه کته ر ئه مه ریکی

ئێلن بورستین (بە ئینگلیزی: Ellen Burstyn؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢) خانمەکتەری فیلم و شانۆی ئەمریکییە، ئەو بە بەرجەستەکردنی ژنی ئاڵۆز لە دراماکان ناسراوە. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆنی. ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت.[١][٢]

ئێلن بورستین
بە ئینگلیزی: Ellen Burstyn
لەدایکبوون (١٩٣٢-١٢-٠٧) ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ (تەمەن ٩١ ساڵ)
Detroit، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونEdna Rae Gillooly
ھاوسەرNeil Nephew
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەر، ئەکتەری کەسایەتی، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم
پەروەردەCass Technical High School، Lee Strasberg Theatre and Film Institute
دەستپێکی چالاکی١٩٥٥
شێوازی ژیانڤیگنیزم
ئایینسۆفیگەری
ئەندامیjury at the Berlin International Film Festival، jury at the Cannes Festival
وێبگەhttp://ellenburstyn.net/

ئێلن لە دایکبووی دێترۆیتە. ئەو لە سەرەتادا قوتابخانەی جێھێشت و ڕووی کردە کاری نمایشکردنی جلووبەرگ و سەماکردن. لە ساڵی ١٩٥٧، بۆیەکەمینجار لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، دوای ئەوەش لە چەند زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی بەشداری کرد. دواتر ئێلن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٩، لە فیلمی (Pit Stop) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧١، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی دوایین نمایشی فیلمەکە (The Last Picture Show)، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر بەڵام بەدەستی نەھێنا، سەربارەی ئەوەش بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٧٥، بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی چیتر ئەلیس لێرە ناژی (Alice Doesn't Live Here Anymore) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ellen Burstyn | Biography, Movies, TV Series, Plays, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ Berkshire, Geoff; Berkshire, Geoff (2016-08-12). "Ellen Burstyn Recalls First Emmy Win, Missing Her Oscar Moment". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  3. ^ Davidson, Denton; Davidson, Denton (2021-01-07). "Ellen Burstyn ('Pieces of a Woman') poised to make Oscar history in two ways". GoldDerby (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.