نەجمەدین ئەرباکان

(لە نجمەدین ئەرباکانەوە ڕەوانە کراوە)

نەجمەدین ئەرباکان (٢٩ تشرینی یەکەمی ١٩٢٦ - ٢٧ شوباتی٢٠١١) ئەندازیار و سیاسەتمەداری تورکیە کە سەروکی پارتی رەفاە و سەروک وەزیری تورکیا لە نێوان ١٩٩٦ و ١٩٩٧ بوو، ھەروەھا کەسێکی ئیسلامگەرا بوو.

نەجمەدین ئەرباکان
Necmettin Erbakan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Sinop لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی شوباتی ٢٠١١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٤ ساڵ ژیاوە)
ئەنقەرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMerkezefendi Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Istanbul Technical University
  • RWTH Aachen University
  • University of London
  • زانکۆی شا سعوود
  • Istanbul High School
  • ITU School of Mechanical Engineering لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، ئەندازیار، مامۆستای زانکۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Istanbul Technical University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبWelfare Party، National Order Party، National Salvation Party، Virtue Party، Felicity Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرNermin Erbakan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵFatih Erbakan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەئەندام پەرلەمانی تورکیا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا (١٩٩٦–١٩٩٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئەرباکان لە شاری سینوپ لە تورکیا لە سالی ١٩٢٦ لە دایک بووە. باوەڕنامەی دکتورا لە زانکوی (ئاخن) ی ئەلمانی لە بواری ئەندازیاری دا لە سالی ١٩٥٦ وەرگرتووە. لە ماوەی خوێندنی لە ئەلمانیا وەک سەرۆکی ئەندازیاری لێکولینەوە لە کارگای "کلوفز - ھومبولدت - دویتز" لە شاری کولونیا کار کردووە. و لە ماوەی کارکردنی داھێنانێکی نوێ بو پێشخستنی پیشەسازی بزوێنەرەکانی تانکەکان ئەنجامدرا کە ئەویش کار کردنی تانکەکان بە ھەموو جورە سووتەمەنیەک بوو. کاتێک کە بو وولاتەکەی گەڕایەوە یەکەمین کار کە ئەنجامی دا و ھێشتا نەگەیشتبوو تەمەنی ٣٠ سالی، ئەوە بوو کە لەگەل ٣٠٠ کەس لە ھاوڕێکانی کارگەی بزوێنەری زیوی دامەزراند و ئەم کارگەیە تا ئێستاش لە بەرھەمھێنان دا بەردەوامە.

ژیانی سیاسی دەستکاری

لە سالی ١٩٧٠ بە ھاوکاری بزووتنەوەی نورسی پارتی (سیستەمی نیشتمانی) کە یەکەمین ڕێکخراوی سیاسی بە مورکی ئیسلامیەوە بوو کە دەولەتی نوێی تورکیا ھەر لە سەردەمی ھەڵوەشاندنەوی خیلافەت لە سالی ١٩٢٤ بە خوویەوە بینی. ئەرباکان دوای دەرچوونی لە کۆلێژی ئەندازیاری دەست بە ژیانی سیاسی کرد و بوو بە سەرۆکی یەکێتی سەندیکای بازرگانان و دواتر وەک نوێنەری خەڵکی قونیا بوو بە ئەندامی پەڕلەمانی تورکیا، بەڵام ڕێگری لێکرا کە بەشداری لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکاندا بکرێت لەبەر چالاکیەکانی لە دژی عیلمانیەت، و دامەەزراندنی پارتەکەی یەکەمین پریشکی جیددی بو ڕەد کردنەوەی ھێزی زەبەلاحی عیلمانی بوو.

ھەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی دەستکاری

پارتەکەی ئەرباکان (سیستەمی نیشتمانی) تەنیا ٩ مانگ لە کار کردن دا بەردەوام بوو و دواتر بە بڕیاری دادگای دەستوری ھەڵوەشێندڕایەوە دوای ئەوەی لە لایەن سەرکردەی لەشکەری موحسن باتور ھوشداری پێی دڕا. لەبەر ئەوە ئەرباکان بە ھاوکاری ھاوپەیمانەکانی پارتی (سەلامەتی نیشتمانی) لە سالی ١٩٧٢ دامەزراند و ئەم جارە لە داخی لەشکەر رزگار بوو و توانی لە ھەڵبژاردنە گشتیەکاندا بەشدار بێت و تێدا ٥٠ کورسی بە دەست ھێنا کە ئەمەش بوی بەس بوو کە لە سەرەتای سالی ١٩٧٤ لە حکومەتێکی ئیتیلافی لەگەل پارتی کۆماریی گەل بەشداری بکات.

سەرۆک وەزیری دەستکاری

ئەرباکان پوستی جێگری سەرۆک وەزیری وەرگرت و لەگەل سەرۆکی حکومەت بوڵەند ئەجەوید بڕیاریان دا کە دەستوەردانی لەشکەری لە قوبرس دا لە ھەمان سال دا بکەن. شتێکی دیار بوو کە یەکێک لە پاڵنەرەکانی بەشداریکردنی ئەرباکان لە ئیتیلافەکە ئەوە بوو کە ئەو توانی ئیمتیازاتی گەورە بو تەوەری ئیسلامیزم بە دەست بھێنێت کە گرنگترینیان دانپێدان بەم تەوەرە بوو و گرنگیەکەی لەوە دا بوو کە مەیدانێکی سیاسی بوی کرایەوە. ئەرباکان زور دابەزینیش بو پارتی کۆماریی گەل کرد لە پێناو ئامانجەکانی. لەو ماوەیەدا کە ئەرباکان لە ناو حکومەتی ئەجەوید دا بوو، ھەوڵ دا کە ھەندێک لە بیروباوەرەکانی خوی لە سەر بڕیاری سیاسی تورکیی، و ھەولی دا کە زەبرێکی بەھێز لە ھەندێک لە سەنتەرە بەھێزەکانی یاریدەدەر بو ڕێبازی عیلمانی بدات، لەبەر ئەوە کەمێک پاش لە پێکھێنانی حکومەت پڕوژە بڕیارێک پێشکەشی پەڕلەمان کرد کە تێدا ڕێگری لە ماسونیەت لە تورکیا دەکرد و ڕێگری لە ساز کردنی ئاھەنگەکانی دەکرد، و داکۆکی لە سەر پەیوەندیەکانی لەگەل جیھانی عەرەبی دەکرد و زورتر تەئکیدی لە سەر دوستایەتی گەلی فەلەستین و دوژمنایەتی ئیسرائیل دەکرد و متمانەی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتە خەیرەددین ئەرکەمان لە دەست دا، چونکە ئەو پتشگیری لە دەولەتی ئیسرائیل دەکرد.

زیندانکردنی دەستکاری

تەنانەت دوای ئەوەی ئەرباکان لە حکومەت دەرچوو، پارتەکەی ئەرباکان پروژە یاسایەک لە ھاوینی ١٩٨٠ پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێدا داوا لە حکومەتی تورکیا کرد کە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ببڕێت، لە دوای ئەوەش دا خوپیشاندانێکی گەورە لە دژی بڕیاری ئیسرائیل بو گرتنەوەی شاری قودس ڕێکخرا. ئەم خوپیشاندنە زور گەورە بوو کە لە مێژووی ھاوچەرخی تورکیادا بێ وێنە بوو ئەمەش ئەو چەندە دیار دەکرد کە ئیسلامیزم بە بەڕێبەرایەتی ئەرباکان لایەنگرانی زور ھەبوو. لە دوای چەند روژێک بە سەروکایەتی سەرکردەی لەشکەری کەنعان ئیڤرین کودەتای سەربازی ئەنجامدڕا و حکومەتی ئیتیلافی لە دەسەلات لادڕا، و چەندین کار ئەنجامدڕان کە تێدا ھێز بو باڵی عیلمانی گەڕاندڕایەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکھێنڕا و دەستوری دەولەت لادڕا و پارتەکان ھەڵوەشێندڕانەوە و چالاکوانە ئیسلامیەکان دەستەسەر کران. ئەرباکان یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو کاتە دا زیندانیکرا و پاش سێ سال و لە سەردەمی حکومەتی تورگوت ئۆزال لە زیندانەکە دەرچوو. لە سالی ١٩٨٣ پارتی رەفاە دامەزراند کە لە ھەمان سال دا بەشداری لە ھەلبژاردنەکان دا کرد، بەلام تەنیا توانی ١٫٥% لە دەنگەکان بە دەست بھێنێت، بەلام لەم ئەنجاژمە بێ ئومێد نەبوو و بەەوامی بە چالاکیە یایەکانی خوی دا تاکو لە ھەلبژاردنەکانی ١٩٩٦ زورینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا و ئەرباکان بە ئیتیلاف کردن لەگەل پارتەکەی تانسو چیلەر بوو بە سەرۆک وەزیری توکیا. لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت دا ئەرباکان ھەول دا بە جیددی پەیوەندیەکانی لەگەل جیھانی ئیسلامی گرێبدات بە شێوەیەک ھەروەکو ئەو دەیویست تورکیا ڕولی سەرۆکایەتی جیھانی ئیسلامی وەربگریت. بەم شێوەیە سەردانی وولاتی لیبیا و ئێران کرد و دامەزراندنی گرۆپێکی ھەشت وولاتی ئیسلامی راگەیاند کە لەگەل تورکیا حەوت وولاتی ئیسلامی لەم گرۆپە دا ئەندام بوون: ئێران، پاکستان، ئیندۆنیزیا، میسر، نیجێیریا، بەنگلادیش و مالیزیا.

سەرچاوەکان دەستکاری