ناحیەی کەورگۆسک (بە عەرەبی: ناحیة کورکوسک، بە ئینگلیزی: Kawrgosk Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای خەبات لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی کەورگۆسکە.[١][٢]

ناحیەی کەورگۆسک
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاخەبات
ناوەندکەورگۆسک
بوون بە ناحیە٢٠٠٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی کەورگۆسکە.[٣]
کەورگۆسک لە بنەڕەت ناوی گوندێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی زێی گەورە، سەبارەت بەناوی (کەورگۆسک) لە دووبەش پێک هاتووە (کەور - گۆسکە) ووشەى (کەور) لە ڕووی زمانەوانی وفەرهەنگی کوردی بەمانای تاشەبەرد یان تاوێر دێت کە بەقەد شاخێک یان شوێنێکی بەرزەوەیە، ووشەى (گۆسکه‌) بەمانا شەربە یان گۆزە دێت، بەلام بنەچەى ناوی ئەم گوندە لە کەڤرا (تاوێر، بەرد) + گۆسک (گۆسکە) هاتووە، لە کەندەڵانێکی نزیک ئەم گوندە گۆسکەو جەڕەو جۆرەها کەل و پەلی لەبەردو لە قوڕ دروستکراو بەبەردەوامی دەردەکەوێت، ناوی گوندەکەش لە ناوی ئەم تەلان یا کەندەڵانە هاتووە ، ناوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گردێکی شوێنەواری کەناسراوە بە (خرابەی کەورگۆسک) بۆیەکەم جار لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراق دوای تۆمارکردنی وەک شوێنەوار ناسیندراوە بەژمارە (336، ژ. رۆژنامە 2372 لە 27/5/1946)، بەپشت بەستن بەو کەل وپەل وپاشماوانەى لە سەر ڕوو ولێواری گردەکە دۆزراوەتەوە بۆ ئەوکاتە سەردەمەکەى گەڕێندراوەتەوە بۆماوەى فەرمانڕەوای ئاشورییەکان، بەڵام دوای تێپەر بوونی زياتر له‌ نیو سەدە بەسەر ئەم تۆمارکردنە جارێکی تر ڕووپێوی بۆئەو ناوچەیە کراوە لە چوارچێوەى ڕووپێوی شوێنەواری دەشتی هەولێر، لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەولێر بە هاوکاری زانکۆی (هارڤارد)ی ئەمریکی، لە ئەنجامە سەراتاییەکاندا گەیشتوونەتە ئەوەى ئەم گردە دەگەرێتەوە بۆ هەزارەى چوارەمی پێش زاین و سەردەمی برۆنزی و لەگەڵ نیشینگەکانی سەردەمی ساسانی وسەرەتای سەردەمی ئیسلامی. ئەمانە دوایین زانیارین کەتائێستا بەدەست گەیشتبن لەسەر ناو ومێژووی کەورگۆسک، بەڵام ئەم توێژینەویە ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە ناوچەکە بۆ سەردەمێکی زووتر دەگەرێتەوە ئەمەش بە هۆی دۆزینەوەى چەندین شوێنەواری نوێ لە تەواوی سنوری کەورگۆسک، وەک گردو گۆڕستان وئاشی ئاو کۆشک نیشینگەى کۆن ئەو پێگانەى بۆیەکەم جارە تۆمار دەکرین لێکۆڵینەوە شیکاری بۆ پاشماوە بەجێماوەکان دەکریت، بەتایبەت پارچەى گلێنەکان، وەک بەڵگەو سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دەست نیشان کردنی ئەو سەردەمە شارستانیانەى ناوچەکە پێدا تێپەڕیوە، دوای لێکۆلینەوە ئەنجامەکان دەری دەخەن تەواوی سنوری کەورگۆسک چەند قۆناغیکی  گرنگی پێش مێژوو ومێژوویەکان لە خۆ دەگەرێت بریتین لەهەریەک لەسەردەمەکانی (حەلەف، عوبێد، سەردەمی ئاشوری، فرثی (ئەشکانی)، ساسانی، ئیسلامی مێژووی نوێ وهاوچەرخ لە خۆدەگرێت. 

هەموو ئەو سەردەمانە لە ئەنجامی ڕووپێوکردن و دۆزینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، بەبێ ئەوەى هیچ کنەو پشکنینێکی زانستی بەگشتی بۆ ناوچەکەکرابێت، بۆ ئەوەى زیاتر مێژووەکەى ڕوونتربێتەوە. هەر لەسەر بنەمای ئەو گردە شوێنەواریەى کەباسمان کرد (خرابە کەورگۆسک) بەهۆی بوونی زۆری پاشماوەى شوێنەواری پارچەى کۆزەو (کۆسکە) ناونراوە (کەورگۆسک)، بەنزیکەى (250) ساڵ پێش ئێستا ئەم گوندە ئاوەدانکراوەتەوە لەلایەن بەشێک لە هۆزی (شێخ بزێنی، کۆچیان کردوە بۆ ئەو شوێنەو ناوچەکانی تری دەوروبەری ئەو گوندە ناوی ئەو شوێنەیان ناوە کەورگۆسک، ڕەنگە ناوی ڕاستەقینەى خۆی نەبێت، هەروەک باسمانکرد هیچ لێکۆڵینەوەیه‌کی کرداری زانستی نەکراوە بۆ ئەوەى بگەینە ئەنجامێکی ڕاست بۆ ناو ومێژووی ئەو ناوچەیە، ده‌كرێت له‌ داهاتوودا ئەمە ڕووبدات و ڕاستیەکان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی ئاشکرابکرێن، ئەوەى پەیوەستبێت بە شارەدێی کەورگۆسک مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی ڕژێمی بەعسی پێشوو لە ساڵی (1987) دەست بەدروست کردنی کراوە وەک (ئۆردوگایەکی زۆرەملێ) خەڵکی زۆربەى ناوچەکانی کوردستانی تێداجێگیرکراوە، لەگەڵ بەشێک لە گوندکانی دەورووبەری ئەمەش دوای تێکدانی گوندەکان. بەم بەشێوەیە تاوەکو ڕاپەرینی بەهاری ساڵی(1991) خەڵکی کوردستان، ئەم کۆمەڵگایە لە ژێر دەستی ڕژێم ماوەتەوە پاشان لە (12/3/1991) دوای ئازادکردی شاری هەولێر کۆمەڵگای کەورگۆسکی ئەو کاتە ئازاکراوە.[٤]

جوگرافیا

دەستکاری

سنوری ناوچەى لێکۆڵینەوە هەر لەکۆنەوە بەشێک بووە لە سنوری جوگرافی (دەشتی هەولێر)( ) لە ئێستادا یەكێكە لە ناحیەكانى سەر بە قەزاى خەبات بەدووری (14کم) لە ناوەندی  قەزاکە، سنوری جوگرافی ناحیەى كەورگۆسك لە بەشى باكورى ناحیەى دارەشەكران سنورەكەی پێكدەهێنێت، ناحیەى بەحركەى سەر بە قەزاى عەنكاوە كەوتووتە بەشى ڕۆژهەڵاتى، ناوەندی قەزای خەبات وناحیەى ڕزگارى (تۆپزاوە) لە بەشى باشور وباشورى ڕۆژئاواى ئەم ناحیەیە هەڵكەوتووە، هەروەها ڕووبارى زێى گەورە و قەزای بەردەڕەش  سنوری ڕۆژئاواى پێک دەهێنن، لە ڕووی شوێنگەى جوگرافیەوە ناحیەى کەورگۆسک دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەى پانی (36,24- 36,42) پلەى باکووری گۆی زەوی هەردوو وهێلی درێژی (43,35- 43,50) پلەى ڕۆژهەڵات، ڕووبەری گشتی ناحیەى کەورگۆسک دەگات نزیکەى (45345) دۆنم کەدەکاتە (113,4کم2)( ). (نەخشەى ژمارە 5).

لەڕووی بەرێوەبردنەوەش پیکهاتووە لە (17) (گوندنشين)، لەگەڵ سەنتەری ناحیەکە کە بەپێ فەرمانی کارگێری ژمارە (7899) لە( 30/4/2008) لەڵایەن وەزارەتی ناخۆ پارێزگای هەولێر بۆتە ناحیە وەک یەکەیەکی کارگێری لە سنوری قەزای خەبات ناسێنراوە.[٥]

دانیشتوان

دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی (٦٢٢٣) ھەزار کەسە.[٦]

کشتووکاڵ

دەستکاری

بۆیە ناوچەى لێکۆڵینەوە وەک بەشیکی گرنگە لە دەشتی هەولێر سەیر دەکرێت کە هەر لە کۆنەوە خەڵکەکەى خەریکی پیشەى کشتوکاڵی وئاژەڵداری بوونە، ئەمەش بەبوونی لەوەرگاو زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵکردن، ئەویش بەهۆی تەختی زەوییەکەو جۆر وبەپیتی خاکەکەى بوونی ئاوی ڕووباری زێی گەورە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆری لە ڕووبەری ئەو زەویانەى کەنزیکن لە لێواری زێی گەورە بەراووبێت کە چەند دەشتێکی بچووکی پچر پچر لەپاڵ کەناری زێی گەورە پێکهاتووە بە درێژایی سنوری شارە دێی کەورگۆسک، کە ناوچەکە بە چەمی (شێوەڕەش وکەورگۆسک وئاغولان) ناسراون، ئەمە جگە لەو زەویانەى کە پشت دەبەستن بە ئاوی باران و ئاوی بیرەکان ڕووبەری زەوی شیاو بۆ کشتوکاڵ بریتییە لە (35,155) هەزار دۆنم بە بەراورد بە ڕووبەری گشتی زەوی ناوچەکە کە (45,345) هەزار دۆنمە، بەشی زۆری زەوییەکانی بۆ کشتوکاڵ گونجاوە کەئەمانیش دابەش بوونە بە سەر زەوی چاکسازی (حکومی) و زەوی مولک. بەشێکی زۆری سایتە شوێنەوارییەکان کەوتوونەتە ناو ئەو زەوی یانەى بۆکشتوکاڵ دەشێن، بەتایبەت زەوی چاکسازی (حکومی)، ساڵانە دەکرێن بە کشتوکاڵ ئەمەش وای کردووە زۆرترین زیان بە پاشماوە شوێنەوارییەکان بکەوێت تایبەت خرابەو گردەکان.

شوێنەوار:

دەستکاری

کەورگۆسک چەندێن ناوچەی شوێنەواری گرنگی تێدایە کە بەشێک لەو شوێنەوارانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی پێش مێژوو لەوانە خراپەی کەورگۆسک کاولە شیوەڕەش ئاغولان خرابەدراو گردە شێر.

کارگێڕی

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری


سەرچاوەکان

دەستکاری


  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ ڕووپێوی شوێنەواری بۆ شوێنە شوێنەواری وکەلەپوورییەکانی سنوری شارەدێی کەورگۆسک نموونەى هەڵبژێردراو (توێژینەوەیەکی مەیدانی شوێنەوارییە) (کۆلێژی ئاداب ed.). زانکۆی سەلاحەددین. p. ٣٦-٣٨.
  5. ^ ڕووپێوی شوێنەواری بۆ شوێنە شوێنەواری وکەلەپوورییەکانی سنوری شارەدێی کەورگۆسک نموونەى هەڵبژێردراو (توێژینەوەیەکی مەیدانی شوێنەوارییە). هەولێر: زانکۆی سەلاحەددین. p. ٢٠.
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)