مەھدی عامل
حەسەن عەبدوڵڵا حەمدان (بە عەرەبی: حسن عبد الله حمدان) بە نازناوی مەھدی عامل، ڕۆشنبیری مارکسیست و چالاکوانێکی سیاسی عەرەب بوو کە لە نێوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا دەژیا. مەهدی عامل لە سەردەمی ژیانی خۆی یەکێک لە بەکاریگەرترین ڕۆشنبیرانی مارکسیست لە جیهانی عەرەب بوو، و نووسراوەکانی هەتا بە ئێستاکە ڕێزلێگیراو و کاریگەر ماونەتەوە.[١]
مەھدی عامل | |
---|---|
ناوەکانی تر | هیلال بین زەیتوون |
لەدایکبوون | حەسەن عەبدوڵڵا حەمدان ١٩٣٦ حارووف، لوبنان |
مردن | ١٨ ئایار ١٩٨٧ بەیرووت، لوبنان تیرۆر |
نەتەوە | عەرەب |
ناوچە | جیھانی عەرەب |
قوتابخانە | زانکۆی لییۆن |
کتێبەکان | مارکس لە ڕۆژهەڵاتناسیی ئیدوارد سەعیددا |
نازناوی مەهدی عامل لە کێوەکانی جەبەل عامل گێڕاوەتەوە کە ناوچەیەکی شیعەنشین لە باشووری لوبنانە.[١]
مەهدی عامل مامۆستایی فەلسەفە لە زانکۆی لوبنان لە شاری بەیرووت بوو، و هەروەها ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی لوبنان و یەکێتیی نووسەرانی لوبنانیش بوو. ئەو هەروەها لە گۆڤاری ئەتتەریق (ألطریق، بە مانای ڕێگا) بەشداری دەکرد کە نوێنەری هەڵویستەکانی حیزبی کۆمۆنیستی لوبنان بوو.[٢]
مەهدی عامل لە نێوان ئاژاوە و تۆنوتیژیەکانی شەڕی ناویی لوبنان (١٩٩٠-١٩٧٥) لە تەمەنی ٥١ ساڵی تیرۆر کراو، و نیشانە و بەڵگەی یەکجار کەمێک بە دەست گەیشتووەتەوە کە بکوژەکەی ئاشکرا بکات.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ماڵپەڕی کۆلێکتیڤی زانستە کۆمەڵایەتییەکان: گرامشیی عەرەب (بە ئینگلیزی)، نووسراوی ڤیجای پراشاد، لە ڕێکەوتی ٥ی ئاداری ٢٠١٤؛ ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩.
- ^ ماڵپەڕی جەدەلییە: حەسەن حەمدان (مەهدی عامل)، فایلێک لە ئەرشیڤ (بە ئینگلیزی)، بێ ڕێکەوت؛ ٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩.