حوسێن مۆرۆوە (بە عەرەبی: حسين مروة) (١٩١٠ - ١٧ی شوباتی ١٩٨٧) ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوان و ڕەخنەکەری ئەدەبیی مارکسیستی خەڵکی لوبنان بوو. ئەو نووسەری کتێبیە بە نێوی فەلسەفەیی عەرەبی-ئیسلامی (٢ بەرگ، ١٩٧٩) کە لە نێوی سوننەتی دەقە عەرەبیەکانی فەلسەفەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕوانگەیەکی مارکسیستی بازخوانی دەکاتەوە.[١]

حوسێن مۆرۆوە
لەدایکبوون١٩١٠
حەداسا، لوبنان
مردن١٧ی شوباتی ١٩٨٧
بەیرووت، لوبنان
تیرۆر
نەتەوەعەرەب
ناوچەجیھانی عەرەب
کتێبەکانفەلسەفەیی عەرەبی-ئیسلامی

ژیان دەستکاری

مۆرۆوە لە ساڵی ١٩٠٨ یان ١٩١٠ لە شاری حەداسا لە باشووری وڵاتی لوبنان لە دایک بووە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٧ تیرۆر کراو و کوژراوەتەوە. ڕەبیع مۆرۆوە هونەرمەندی ئەکتەری عەرەب یەکێکە لە منداڵانی حوسێن مۆرۆوە.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری