مەسعوود کیمیایی سینەماکار و نووسەری ئێرانی، لە ٧ی ئابی ١٣٢٠ لە دایکبووە. یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سینەمای ئێران و یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێرانە. ناوبراو بە نووسەر و دەرھێنەرێکی کاریگەر دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکھێنانی ئابووری سینەما لە ئێراندا بینیوە. کیمیایی بە وەستای دروستکردنی پاڵەوان لە سینەمای ئێرانیشدا ناسراوە. بە دروستکردنی فیلمی قەیسەر (١٣٤٨)، دوو جەمسەری سینەما و ھونەر و بازرگانی بەیەکەوە گرێدا و ھاوکات لەگەڵ چەند سینەماکارێکی دیکەدا دەستپێشخەری ئەو قۆناغەی کرد کە شەپۆلی نوێ لە سینەمای ئێراندا ناسرا. زۆربەی بەرھەمەکانی کیمیایی لە چەشنی کۆمەڵایەتی-سیاسیدایە. جگە لە چالاکییە سینەمایییەکان، ئەزموونی نووسینی ڕۆمان و شیعریشی ھەبووە.

مەسعوود کیمیایی
لەدایکبوون (١٩٤١-٠٧-٢٩) ٢٩ی تەممووزی ١٩٤١ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
تاران، ئێران
ھاوسەرگووگووش، Giti Pashaei
منداڵPoulad Kimiai
زمانەکانی ئاخاوتنفارسی
پیشەدەرهێنەری فیلم، سیناریۆنووس، مۆنتێر، وەرگێڕ، نووسەر
بواری کارنووسین
پەروەردەUniversity of California
دەستپێکی چالاکی١٩٦٨

سەرچاوەکان دەستکاری