مەحموود دەروێش

شاعیری فەلەستینی

مەحموود دەروێش (بە بە عەرەبی: محمود درويش‎، لاتینی: Maḥmūd Darwīsh، ١٣ی ئازاری ١٩٤١ - ٩ی ئابی ٢٠٠٨) شاعیر و نووسەرێکی فەڵەستینی بوو کە بە شاعیری نەتەوەیی فەڵەستین دادەنرا.[١] بەهۆی بەرهەمەکانییەوە، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. دەروێش فەڵەستینی وەک نموونەیەک یان مێتافۆرێک بۆ لەدەستدانی عەدەن، لەدایکبوون و هەستانەوە، و دڵەڕاوکێ لە دەستبەسەرکردن و ئاوارەبوون بەکاردەهێنا.[٢][٣] ئەو بە "ڕابەری شیعری سیاسیی لە ئیسلامدا، هەروەها بە پیاوی کردار کە کردارەکانی شیعرن" وەسف کراوە.[٤] ئەو وەک سەرنووسەرێک بۆ چەندین گۆڤاری ئەدەبی لە فەڵەستین کاری کردووە.

مەحموود دەرویش
مەحموود دەرویش لە زانکۆی بەیت لەحم، (٢٠٠٦)
مەحموود دەرویش لە زانکۆی بەیت لەحم، (٢٠٠٦)
ناوی خۆماڵی
محمود درویش
لەدایکبوون١٣ی ئازاری ١٩٤١
گوندی ئەلبروە, جلیل، فەلەستین لەسەدەمی ئینتدابی بەریتانیا
مردن٩ی ئابی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٨-٠٩) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ھۆستن, تێکساس, ئەمریکا
پیشەشاعیر و نووسەر
نەتەوەفەلەستینی
ماوە١٩٦٤-٢٠٠٨
چەشنشیعر

ژیان دەستکاری

مەحمود دەروێش لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئەل-بیروە لە ڕۆژئاوای جەلیل لەدایکبووە، دووەم منداڵی سەلیم و حوڕیە بوو.[٥] خێزانەکەی خاوەن زەوی و زار بوون. دایکی نەخوێندەوار بوو، بەڵام باپیرەی فێری خوێندنەوەی کرد.[٦] لە ماوەی جەنگی عەرەب و ئیسڕائیل لە ساڵی ١٩٤٨، گوندەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیسڕائیلیەوە داگیرکرا و خێزانەکە بەرەو لوبنان هەڵاتن، سەرەتا بۆ جەزین و پاشان بۆ دامور.[٦] گوندەکەیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە وێران کرا و وێرانکرا بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی بۆ ماڵەکانیان لە ناو دەوڵەتی نوێی جولەکە.[٧][٨][٩][١٠][١١]

دوای ساڵێک، خێزانی دەروێش گەڕانەوە بۆ ناوچەی عەکا، کە بەشێک بوو لە ئیسڕائیل، و لە شارۆچکەی عەرەبنشین بە ناوی دیر ئەسەد نیشتەجێ بوون.[١٢] دەروێش خوێندنی ئامادەیی لە کەفر یاسیف، دوو کیلۆمەتر لە باکووری جەدیدە وەرگرت. لە کۆتاییدا چوو بۆ هایفە.

کاتێک تەمەنی ١٩ ساڵان بوو، یەکەم دیوانە شیعری بەناوی باڵندە بێ باڵەکان بڵاوکردەوە. دەروێش لە سەرەتاکاندا بەرهەمەکانی لە بڵاوکراوەی ئەلجەدید بڵاودەکردەوە، کە گۆڤارێکی ئەدەبیی بوو لەلایەن حزیبی کۆمۆنیستی ئیسرائیلیی بڵاودەکرایەوە، دواتر هەرخۆشی بوو بە سەرنووسەر لەو بڵاوکراوەیە. لەپاشان بووە یاریدەدەری سەرنووسەر لە بڵاوکراوەی ئەلفەجر، کە بڵاوکراوەیەکی ئەدەبیی بوو لەلایەن پارتی کرێکارانی ئیسرائیل بڵاودەکرایەوە.

دەروێش لە ساڵی ١٩٧٠ ئیسڕائیلی بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت بخوێنێت.[١٣] بۆ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی ویلایەتی مۆسکۆ لە لۆمۆنۆسۆڤ خوێندوویەتی، ئەمەش پێش ئەوەی بچێتە میسر و لوبنان.[١٤][١٥] کاتێک لە ساڵی ١٩٧٣ چووە پاڵ ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل لێ قەدەغەکرا.[١٤]

لە ساڵی ١٩٩٥ گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی هاوکارەکەی، ئمیلی حەبیبی، بۆ ئەوەش مۆڵەتی وەرگرت بۆ مانەوە لە شاری حەیفا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ.[١٦] دواتر لەو ساڵەدا، ڕێگای پێدرا کە لە ڕامەڵا نیشتەجێ بێت، بەڵام وتی هەست دەکات کە لەوێ لە ئاوارەبووندا دەژی، و کەناری ڕۆژئاوا بە "نیشتیمانی تایبەتی" خۆی نابینێت.[١٧][١٨]

مەحموود دەروێش مێژووی لەگەڵ نەخۆشی دڵ بوو، لە ساڵی ١٩٨٤ تووشی جەڵتەی دڵ بوو. دوو نەشتەرگەری دڵی ئەنجامدا، لە ساڵانی ١٩٨٤ و ١٩٩٨.[١٩]

دوایین سەردانی ئەو بۆ ئیسڕائیل لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ بوو، بۆ بەشداریکردن لە کۆنسێرتێکی شیعر لە هۆڵی چیا کارمەل لە حەیفا.[٢٠] لەوێ ڕەخنەی لە توندوتیژیی نێوان فەتح و حەماس گرت وەک "هەوڵدانێکی خۆکوژی لە شەقامەکاندا".[٢١]

ژیانی ئەدەبی دەستکاری

لەماوەی ژیانیدا، دەروێش زیاتر لە ٣٠ بەرگی شیعر و هەشت کتێبی شیعری بڵاوکردەوە. لە یەک کاتدا، سەرنووسەری ڕۆژنامەکانی ئەل-جەدید، ئەل-فەجر، شون فەلەستینیە، و ئەل-کارمێل بوو. ئەو ھەروەھا یەکێک بوو لە بەشداربووانی گۆڤاری لۆتۆس، گۆڤارێکی ئەدەبی کە لەلایەن میسر و یەکێتیی سۆڤیەتەوە پاڵپشتی دەکرا.[٢٢]

لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا، دەروێش شیعری دەربارەی ئازارەکانی پەنابەران لە نەکبە و نەبوونی هەلی گەڕانەوەیان دەنووسی، هەروەها دەستیشی کرد بە خوێندنەوەی شیعرەکانی لە فێستیڤاڵەکانی شیعر.[٢٣] دوای حەوت ساڵ، لە ١ی ئایاری ١٩٦٥، کاتێک گەنج بوو ئەوا هۆنراوەیەکی "بیتاقەت هەویە" (بە کوردی: ناسنامەی کەسی) بۆ خەڵکێک لە سینەمای نەزارەر خوێندەوە، کاردانەوەیەکی گەورەی درووستکرد. لەماوەی چەند ڕۆژێکدا شیعرەکە لە سەرانسەری وڵات و جیهانی عەرەبیدا بڵاوبوویەوە.[٢٤] شیعرەکە لە بەرگی دووەمی "گەڵای زەیتون" (هەیفا، ١٩٦٤)دا بڵاوکراوەتەوە، تێیدا شەش بڕگەی شیعرەکە بە دووبارەیی و گریانەوە نووسراوە "بنووسە: من عەرەبم".[٢٥] لە ساڵانی حەفتاکاندا، "دەروێش، وەک شاعیرێکی فەڵەستینی لە بەرخۆدان، خۆی تەرخان کرد بۆ ئامانجی پەرەپێدانی بینینی شکستی و کارەسات (دوای جەنگی حوزەیرانی ١٩٦٧) ، تا ئەو ئاستەی کە "لە دڵی نەوەکانی داهاتووی دەدا".[٢٦] دەروێش باس لە داگیرکاری ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان دەکات لە قەسیدەی وەرد ئەقەل (گوڵی کەم، ١٩٨٦)، هەروەها قەسیدەی باربارییەکانی دیکەش دێن. [٢٧]کارەکانی دەروێش چەندین خەڵاتی بردۆتەوە و بە ٢٠ زمان بڵاوکراوەتەوە.[٢٨] ناوەڕۆکی شیعرەکانی دەربارەی وڵات و نیشتمانن.

شێعر دەستکاری

 
لە ڕاست بۆ چەپ: جۆرج حەبەش لەگەڵ مەحموود دەروێش و یاسر عەرەفات لە ۱۹٨۰

شێعرێک لە دەفتەری "گەڵاکانی زەیتوون"، ناوی ئەم شعرە «لە مرۆڤەوە»یە:[٢٩]

زنجیریان لە دەمی نا
دەستیان بە بەردی مردووان بەست
وتیان: قاتڵی!
نان و لیباس و ئاڵاکەیان لێ سەند
خستیانە ناو بەندیخانە بۆ مردن
وتیان: دزی!
لە تەواو بەندەرگەکان دووریان خست
دڵدارەکیان لێ سەند
وتیان: ئاوارەیت!
ئەی چاو سووری دەس خوێنین
شەو دەڕوات
نە بەندیخانە دەمێنێت
نە ئەڵقەی زنجیر
نیرۆن مرد، بەڵام ڕۆم نە!
بە چاوانی دەڕوات
ھەرواکە دانەکانی گوڵێکی وشک
لە دواڕۆژدا دنیا پڕگوڵ دەکەن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Palestinian 'national poet' dies", BBC News, 9 August 2008.
  2. ^ Adam Shatz, "A Poet's Palestine as a Metaphor", New York Times, 22 December 2001.
  3. ^ Maya Jaggi, "Profile: Mahmoud Darwish – Poet of the Arab world", The Guardian, 8 June 2002.
  4. ^ "Prince of Poets", The American Scholar.
  5. ^ "Death defeats Darwish" Error in webarchive template: Check |url= value. Empty., Saudi Gazette, 10 August 2008.
  6. ^ ئ ا Maya Jaggi, "Profile: Mahmoud Darwish – Poet of the Arab world", The Guardian, 8 June 2002.
  7. ^ Azar, George Baramki (1991). Palestine: A photographic journey. University of California Press. p. 125. ISBN 978-0-520-07544-3. He was born in al-Birwa, a village east of Acre, in 1941. In 1948 his family fled to Lebanon to escape the fighting between the Arab and Israeli armies. When they returned to their village, they found it had been razed by Israeli troops.
  8. ^ "al-Birwa...had been razed by the Israeli army". Mattar, Philip (2005). Encyclopedia of the Palestinians. New York, NY: Facts on File. p. 115. ISBN 0-8160-5764-8.
  9. ^ Taha, Ibrahim (2002). The Palestinian Novel: a communication study. Routledge. p. 6. ISBN 978-0-7007-1271-7. al-Birwa (the village where the well-known Mahmud Darwish was born), which was destroyed by the Israeli army in 1948.
  10. ^ Jonathan Cook (21 August 2008). "A poet for the people". New Statesman. Retrieved 20 August 2012.
  11. ^ Jonathan Cook (12 August 2008). "The National". Archived from the original on 14 January 2013. Retrieved 20 August 2012.
  12. ^ GeoCities Mahmoud Darwish Biography. Sameh Al-Natour.
  13. ^ Salman Masalha. (September 2008). He made a homeland of words Haaretz.
  14. ^ ئ ا Maya Jaggi, "Profile: Mahmoud Darwish – Poet of the Arab world", The Guardian, 8 June 2002.
  15. ^ Diaa Hadid, "Palestinian poet Mahmoud Darwish dead at 67", Seattle Times, 9 August 2008.
  16. ^ Joel Greenberg, "Ramallah Journal; Suitcase No Longer His Homeland, a Poet Returns", New York Times, 10 May 1996.
  17. ^ Mahmoud Darwish, Palestinian poet, is dead Error in webarchive template: Check |url= value. Empty., New York Times, 10 August 2008.
  18. ^ Salman Masalha. (September 2008). He made a homeland of words Haaretz.
  19. ^ Maya Jaggi, "Profile: Mahmoud Darwish – Poet of the Arab world", The Guardian, 8 June 2002.
  20. ^ Yoav Stern, "Palestinian poet Mahmoud Darwish to attend event in Haifa" Error in webarchive template: Check |url= value. Empty., Ha'aretz.
  21. ^ "Palestinian poet derides factions", BBC News, 16 July 2007.
  22. ^ Firoze Manji (3 March 2014). "The Rise and Significance of Lotus". CODESRIA. Archived from the original on 9 June 2021. Retrieved 24 October 2021. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Maha Nassar (2017), Brothers Apart: Palestinian Citizens of Israel and the Arab World, Stanford: Stanford University Press, p. 93
  24. ^ Snir, Reuven. "'Other Barbarians Will Come': Intertextuality, Meta-Poetry, and Meta-Myth in Mahmud Darwish's Poetry": Conclusion: "The Poet Cannot Be But a Poet", in Hala Khamis Nassar and Najat Rahman (eds), Mahmoud Darwish, Exile's Poet: Critical Essays. Northampton, MA: Interlink Books, 2008, pp. 123–66.
  25. ^ Wedde, Ian and Tuqan, Fawwaz (introduction and translation), Selected Poems: Mahmoud Darwish. Cheshire: Carcanet Press, 1973:24.
  26. ^ Butt, Aviva. "Mahmud Darwish, Mysticism and Qasidat al-Raml [The Poem of the Sand"]. Poets from a War Torn World. SBPRA, 2012: 8–15 (9).
  27. ^ Snir, Reuven: 124-5.
  28. ^ "Fencemag.com". Archived from the original on 1 October 2002. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ لو Library of Congress، ئەرشیڤ کراوە
  29. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Novemberی 2016. Retrieved 30ی Januaryی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری