مێیر دیزنگۆف (بە عیبری: מֵאִיר דִּיזֶנְגּוֹף، بە ڕووسی: Меер Янкелевич Дизенгоф میر یانکێلێڤیچ دیزنگۆف، ٢٥ی شوباتی ١٨٦١ – ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦) سەرکردە و سیاسەتمەدارێکی زایۆنیستی و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی شارەوانی تەلئەبیب بووە (١٩١١–١٩٢٢ وەک بەرپرسی پلاندانانی شار، ١٩٢٢–١٩٣٦ وەک سەرۆکی شارەوانی). کارەکانی دیزنگۆف لە فەلەستینی عوسمانی و ئیختیاری بەریتانیا بۆ فەلەستین یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل. دەیڤید بن گوریۆن لە ساڵی ١٩٤٨ لە شوێنی نیشتەجێبوونی دیزنگۆف لە تەلئەبیب سەربەخۆیی ئیسرائیلی ڕاگەیاند. ماڵی دیزنگۆف ئێستا ھۆڵی سەربەخۆیی ئیسرائیلە.[١]

مێیر دیزنگۆف
پەیکەرێکی مێیر دیزنگۆف کە سواری ئەسپەکەی بووە، دەکەوێتە سەر شەقامی ڕۆتشیڵد لە تەلئەبیب

مردن دەستکاری

دیزنگۆف لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کردووە.[٢][٣] لە گۆڕستانی ترامپێڵدۆر لە تەلئەبیب بە خاک سپێردرا.[٤]

یادکردنەوە دەستکاری

پارکەکەی مێیر و شەقامی دیزنگۆف بە ناوی ئەوەوە ناونراون[٥] ھەروەھا یەکێک لە گۆڕەپانە گشتییەکانی تەلئەبیب بە ناوی گۆڕەپانی دیزنگۆفەوە ناونراوە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shchori, Ilan (1 September 2020). "The Sheriff of Tel Aviv". Segula: The Jewish History Magazine. 54: 18–29.
  2. ^ Limited, Alamy. "Stock Photo - Palestine disturbances. Funeral of Meir Dizengoff, mayor of Tel-Aviv. Died on September 23, 1936. The funeral took reimagined". Alamy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-31.
  3. ^ "Independendence Hall of Israel". eng.ihi.org.il. Retrieved 2020-10-31. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Steinberg, Jessica. "For Israel's early leaders, burials were all about location". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-31.
  5. ^ "Meir Dizengoff". www.jewishvirtuallibrary.org. Retrieved 2020-10-31.