مێگان، دەچی سەسیکس (لە دایکبووی ٤ی ئابی ١٩٨١) ئەمریکییەکی ئەندامی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە و پێشتر ئەکتەر بووە.

مێگان
دەچی سەسیکس
ھاوسەر
  • تریڤەر ئێنگلسۆن (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ ٢٠١٣)
  • شازادە ھاری (ھاوسەرگیری ٢٠١٨)
منداڵ(ەکان)ئارچی ماونباتن وینزەر
باوکتۆماس مارکڵ
دایکدزڵیا ڕاگلاند
لەدایکبوونڕەیچڵ مێگان مارکڵ
(١٩٨١-٠٨-٠٤) ٤ی ئابی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
واژوو

مێگان لەدایکبووی لۆس ئانجلەس لە کالیفۆرنیایە و ھەر لەوێ گەورە بووە. ئەو دەستی بەکاری نواندن کرد لەوکاتەی لە زانکۆ دەیخوێند. وەک ئەکتەرێک مێگان بۆ ڕۆڵبینینی وەک ڕەیچڵ زەین ناسرا لە درامایەکی ئەمریکیدا کە لە ساڵانی ٢٠١١–٢٠١٧ پەخش دەکرا. لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٧ مێگان بلۆگێکی بڵاودەکردەوە کە تێیدا تیشکی دەخستە سەر ژیانی ژنانی کاریگەر. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ سەرنجی بۆ خۆی ڕاکێشا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی دوو جۆری جلوبەرگ.

مێگان لە ساڵی ٢٠١٧دا بوو بە دەستگیرانی شازادە ھاری، دووەم کوڕی شازادە دایانا. دوای ھاوسەرگیرییان لە ساڵی ٢٠١٨ مێگان بوو بە دەچی سەسیکس. ساڵی ٢٠١٩ پێکەوە بوون بە خاوەنی کوڕێک بەناوی ئارچی. ساڵی دواتر ھاری و مێگان خێزانی شاھانەیان جێھێشت و چوون بۆ کالیفۆڕنیای باشوور لە ئەمریکا کە شوێنی لەدایکبوونی مێگانە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "About Archewell". Archewell. Retrieved December 31, 2020. We do this through our non-profit work within Archewell Foundation 501(c)(3), in addition to creative activations through the business verticals of audio and production.
  2. ^ "Meghan Markle and Prince Harry Nod to Princess Diana in Archewell Website Update". Town & Country. Retrieved December 31, 2020.