مێرگی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Oscar's Oasis) زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی فەرەنسی-کۆریای باشوورە، لە ٧٨ ئەڵقەی حەوت خولەکی پێکھاتووە.[١] لەلایەن تیم تۆ و توبا ئینتەرتەیمێنت بەرھەمھێندراوە، بە بەشداری لەگەڵ ″کێک ئینتەرتیمێنت″. لە سەرەتادا زنجیرەکە ناوی ″Oohhh Asis″ بوو، کە ئەڵقەیەکی ٧ خولەک و نیوە ئەڵقەیەکی دیکەش پێکھاتوو. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٨ بۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩ لەسەر TF1 پەخش دەکرا.[٢][٣] «مێرگی ئۆسکار» بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی نوێ لە ساڵی ٢٠١٠ لە کەناڵی (MIPTV Media Market) پەخش کرا.[٤] دواتر زنجیرەکە لەسەر (کەناڵ +) لە ئەیلوولی ٢٠١٠ نیشاندرا، لە ھاوینی ٢٠١١ لەسەر TF1 پەخشکرا،[٥][٦] ھەروەھا لە تەممووزی ٢٠١١ بە شێوەیەکی 3D بڵاوکرایەوە.[٧] دواتر لەسەر کەناڵی «گوڵی» لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ دەستی کرد بە پەخشکردن.

کورتکراو دەستکاری

ئۆسکار مارمێلکەیەکە لە بیابانێکی دیارینەکراو دەژێت، بیابانەکە چەند تایبەتمەندییەکی ڕاستەقینەی تێدایە، وەک بیابانی ″سەحارا″، بیابانی کالاھاری، بیابانی باکووری ئەمریکی. ڕێگایەکی قیری گشتی لە بیابانەکەدا ھەیە، تەنھا بۆ ئەوە بەکارھاتووە، کە ھەندێک جار لۆرییەک بەوێدا تێپەر دەبێت، ئۆسکار بەشێوەیەکی گشتی بەدوای خۆراک یان ئاو دەگەرێت، ھەروەھا گۆمێکی ئاو لە بیابانەکەدا ھەیە، بەڵام چەند تیمساحێکی جینگز و شەرانی چاودێری دەکەن و لەوێ دەژێن. ھەروەھا ئۆسکار زۆر حەز بە ھێلکەی مریشک یان باڵندە دەکات، زۆربەی جار ھێلکەکان دەدزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئۆسکار بۆ مریشکەکان خواردنێکی خۆشە، ھەندێک جار شلە لە بوتڵ یان لە شوێنی تر دەدۆزێتەوە، بەڵام زۆربەی جار لەبەر ئەو خواردنەوەیە نائومێد دەبێت، ھەندێک جار ئۆسکار لە کەڵەکەی زبڵ شت دەدۆزێتەوە. (پۆپی) ڕێوی، (ھاچی) کەمتیار، (بەک) ھەڵۆ، ئەمانەش لەناو بیابانەکە دەژێن، بەزۆری وەک ھاوڕێی یەک بەیەکەوەن، لە شوێنێکی چۆڵ کە پاسێکی تێکشاوی لێیە، زۆربەی جار بەعارەبانەیەک ڕاو دەکەن، ھارچی پاڵ دەنێت، بەک ئاراستە دەکات، پۆپی فەرمان دەکات. بۆنمونە ئۆسکار، ھەر سێکیان بەدوای خۆراک و ئاو دەگەڕێن، ھەندێک جار ئۆسکار بەکاردەھێنن، وەفێڵی لێدەکەن، زۆرجار ئۆسکار و ئەو سیانە دەبێتە شەریان لەسەر ئاو یان خۆراک.

کارەکتەرەکان دەستکاری

  • ئۆسکار: کارەکتەری سەرەکی زنجیرەکەیە، ھەمیشە لەگەڵ پۆپی، ھارچی، بەک، بەتایبەت لەگەڵ مریشکەکان دەبێتە گرفتی. ئۆسکار ھەمیشە ھەوڵ دەدات کە مێش بگرێت، ئاویش بدۆزێتەوە، ھەرکاتێک ئۆسکار شتێکی سەرنجراکێشی ھەبێت، ئەوسیانە لێی دەسێنن، ئەویش بۆ بەدەستھێنانی شتەکەی زۆر شت دەکات.
  • پۆپی: ڕێویەکە، بەڕێوبەری سیانەکەیە، فەرمان دەکات، ھەروەھا زۆر زیرەک و فێڵبازە، فێڵ لە گیانەوەرەکانی دیکە دەکات، بەتایبەتی دوانەکە، لە زۆربەی ئەڵقەکان کەسێکی توڕە و خراپ و چاوچنۆکە، دەنگەکەی لەلایەن (ماری فاکۆندۆ).
  • ھارچی: کەمتیارەکە، ھێزێکی ماسولکەی ھەیە، لە کەسانی ناو زنجیرەکە بەھێزترە، زۆرجار پاڵ بە عارەبانەکەوە دەنێت، بۆ ئەوەی دوای مریشک یان ئۆسکار بکەون، ھەرەوەھا کەسانی ناو زنجیرەکە بە زۆری خۆیان لەو سیانە بەدوور دەگرن. دەنگەکەی لەلایەن (سڵای جانسن).
  • بەک: جۆرێکە لە ھەڵۆ، ھەمیشە ئەو شتانەی پێی دەڵێن پەسەندی دەکات، دەنگەکەی لەلایەن (سڵای جانسن).
  • مانۆلۆ: شۆفێری لۆرییەکە، ئەو لۆرییەی کە گواستەوەی جۆراوجۆری پێیە، لەناو زنجیرەکەدا، مانۆلۆ ھەمیشە خەوتووە، سەگەکەی لەجیاتی ئەو شۆفێری دەکات، دەنگەکەی لەلایەن (مارتیاڵ مینۆکس).
  • ڕۆکۆ: سەگە بەوەفا و دڵسۆزەکەی مانۆلۆ، ھەمیشە ھەوڵ دەدات، ئەو بارەی پێیەتی لەسەر لۆرییەکە بەسەلامەتی بیھێڵێتەوە، زۆرجار ڕاوی ئۆسکار سیانەکە دەنێت، بەشێوەیەکی گشتی برادەرانەیە لەگەڵ ئۆسکار و سیانەکە، زۆربەی جار لەگەڵ ئەوان دەدینرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Oscar's Oasis". Cake Entertainment. Archived from the original on 3 August 2016. Retrieved 28 September 2016.
  2. ^ "Des News de l'anim - No 16" (بە فەڕەنسی). Syndicat des Producteurs de Films d'Animation. March 2008. Archived from the original on 18 July 2008. Retrieved 28 September 2016. ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Pickard, Christopher (16 June 2015). "TeamTO AT 10: A Timeline". Variety. Archived from the original on 17 June 2015. Retrieved 28 September 2016.
  4. ^ "Des News de l'Anim - No 35" (بە فەڕەنسی). Syndicat des Producteurs de Films d'Animation. March 2010. Archived from the original on 8 October 2010. Retrieved 28 September 2016.
  5. ^ "Des News de l'anim - No 16" (بە فەڕەنسی). Syndicat des Producteurs de Films d'Animation. March 2008. Archived from the original on 18 July 2008. Retrieved 28 September 2016. ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Pickard, Christopher (16 June 2015). "TeamTO AT 10: A Timeline". Variety. Archived from the original on 17 June 2015. Retrieved 28 September 2016.
  7. ^ "Download the free Nintendo Video application, only for Nintendo 3DS" (Press release). Nintendo. 11 July 2011. Retrieved 28 September 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری