میھرەبان (١٨٥٨ مایی، ئامێدی – ١٩٠٥ مایی) شاعیرێکی کورد بوو. لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە تا سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە، و بە شێوەزاری بادینی شیعری نووسیوە.

ژیاننامە دەستکاری

میھرەبان کچی مەلا حەسەنی مایییە. مایی گوندێکە لە ناوچەی عەشیرەتی بەرواریی باڵا لە باکووری ئامێدی. میھرەبان لە ساڵی ١٩٥٨ لەو گوندەدا لە دایکبووە. لە ماڵەوە بەھۆی باوکییەوە فێری نووسین و خوێندەواری بووبێ.

میھرەبان کچێکی شۆخ و شەنگ و ژیر و دەست ڕەنگین بووە. لە چنین و نەقش و نیگاری مافوور ھونەری نواندووە. لە ناو خەڵکی بە میھرەبان خاتوون ناوبانگی دەرکردووە. خەڵکی عەشرەت و دەوروبەر ڕێزیان لێ ناوە. لاوان گرفتاری بوون و خەونیان پێوە دیوە ڕۆژێ لە ڕۆژان ببێتە ھاوسەری یەکێکیان، میھرەبان لە لای خۆیەوە دڵی چووبووە ئامۆزای خۆی کە ناوی فەقێ ئەحمەد بووە.

میری بەرواری وەکوو خەڵکەکە ھەواڵی جوانی میھرەبان بیستبوو. ئارەزووی ئەوەی ھەبوو بیخوازێ، بۆ ئەم مەبەستە ڕووی کردووەتە گوندی مای و بووەتە میوانی ماڵی میھرەبان و لە مەلا حەسەنی باوکی داوای کردووە. بێ گومان باوک بە خۆشحاڵییەوە ڕازی بووە. ئەم ڕووداوە بووەتە مایەی کارەساتێک بۆ میھرەبان و ھەستی شاعیرییەتی بزواندووە و ئەم شیعرەی ھۆنیوەتەوە وەک وڵامێ بۆ میری بەرواری:

ئەز چی بێژم چی بەیان کەم کی ب حالێ من دزانیمەخفیاتان ئاشکرا کەم ئاھ ژ ڤێ دەردێ گران
ئاھ ژ دەست و عەشق و ئەڤینا کەفتمە تازیی و شیناکێ دێ ساغ کات ڤان برینا چو ژ دل سەد ئاخ و ژان
دەردێکی زۆری گرانە عەقڵ و ھۆش من چ نەھانەمام پەپیکو بێ خووانە کی دییە ئەڤ چ زەمان
من نەما سەبر و قەرارە دل ژ من بوو پارە پارەجەھ نە زۆر و گەرم و ھارە لەو ژ من چوون ھەست و خوان
یێکە دل نابیت دوو چوار نابیتن مەحەببەت چەپ و خوارتشتەکە ناچیتە بازاڕ نە بە دەست شێخ و مەلان
دوو دلا یەکدو حەباندن زەحمەتە ژ یەکدی ڕەڤاندنئایەتا عیشقێ ب خواندن نایێتە شەح و بەیان
عیشق نەزانیتن گەداھی عیشق نەزانیت پادشاھیشوعلەکە ژ نوورا ئیلاھی ھەر وەکی ڕووح و ڕەوان

لەو کاتەی ئەم شیعرە دەکەوێتە بەر گوێی میری بەرواری، بۆی ئاشکرا دەبێ، میھرەبان پەیوەندی دڵداریی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ھەیە، میر دەستی لێ ھەڵدەگرێ و ئەم دێرە شێعرەی بۆ دەنووسێ؛

بۆ ئەڤینی نینە چارە تشتەکی ڕوھنە دیارەژ داستانا تە دە بارە ھەر شوکور ئەی میھرەبان

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٦١٧ تا ٦١٨، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.