میرزا شەفیعی جامەڕێز

میرزا شەفیعی جامەڕێز (لەدایکبووی ١٧٧٦ لە جامەڕێز، کەرکووک — مردووی ١٨٢٦ لە جامەڕێز) شاعیرێکی کوردیی سەدەی ١٨-١٩ باشووری کوردستان بوو.

میرزا شەفیعی جامەڕێز

لەدایکبوون١٧٧٦
جامەڕێز، کەرکووک
مەرگ١٨٢٦
جامەڕێز
نەتەوەکورد

ژیان دەستکاری

شەفیع کوڕی عەباسی دەلۆیییە لە ساڵی ١٧٧٦ لە گوندی جامەڕێز لە نزیک کەرکووک لەدایکبووە. لەناو خەڵکی بە میرزا شەفیعی جامەڕێزی ناوبانگی دەرکردووە. شاعیر ناوی تایبەتی خۆی کە «شەفیع»ە وەکو لە شیعریدا بەکاری ھێناوە. زانیاری لەبارەی ژیانی ئەم شاعیرە کەمە. لە تەمەنی منداڵییەوە لە حوجرەی مزگەوت دەستی بە خوێندن کردووە. ماوەیەک لە سلێمانی ژیاوە دواتر گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی. شەفیع لە شیعرەکانی دا دەردەکەوێ خوێندەوار بووە، کە نەیویستووە خوێندنی حوجرەی مزگەوت تەواو بکات لەبەر ئەوەی بووە نەبێ بە مەلا. بە ھەوڵ و تێکۆشینی خۆی زانست و زانیاریی وەرگرتووە و بووە بە ڕۆشنبیر، واتە خۆی خۆی فێرکردووە. بەم جۆرە شارەزایی لە مێژوو و جوگرافیا و ئەنتۆگرافیا و ژیانی کۆمەڵایەتیی کوردەواریی پەیدا کردووە. لە ئەدەبدا بایەخی بە مێژووی دڵداریی ڕۆژھەڵات داوە، ئاگادارییەکی تەواوی ھەبووە لە چیرۆکەکانی دڵداریی و بەسەرھاتی قارەمانەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ھەواڵی وا لە ناوەوە ھەیە شەفیع بۆ دابینکردنی لایەنی دارایی و ماڵداری خێزان بەڕێوەبردن خەریکی کشتوکاڵ بووە، لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا میرزایەتی کردووە. لەو سەردەمەدا میرزایەتی پیشەیەک بووە، میرزایان ھەموو کارێکی خەڵکی پەیوەندی بە نووسینەوەی ھەبوایە جێبەجێیان دەکرد. شەفیع لە ناوچەی ژیانی خۆی لە ساڵی ١٨٣٦ کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی جامەڕێزی مەڵبەندی لەدایکبوون و ژیانی نێژراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٢٤٧ تا ٢٦٠، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٣.
  • مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی دووەم، سدیق بۆرەکەیی، لاپەڕە ٥٤٩ تا ٥٥٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٣.
  • مێژووی ناودارانی کورد، بەرگی یەکەم، بابە شێخی مەردۆخی، لاپەڕە ٣٣٧، چاپی یەکەم ٢٠١١.