محەممەدڕەزا کوڕی حاجی سەید ئەبولقاسمی کوردستانی، ناسراو بە «میرزادەی عیشقی» ساڵی ١٨٩٣ لە ھەمەدان لە دایک بوو و ساڵی ١٩٢٤ لە تاران تیرۆر کرا.

میرزادەی عیشقی

لەدایکبوون١٨٩٤
مەرگ٠٣ی تەممووزی ١٩٢٤
شوێنی دۆزینەی تەرمگۆرستان ابن بابویە
ناوەکانی ترسەید محەممەدڕەزا کوردستانی
پیشەشاعیر، ڕۆژنامەنووس و نووسەر

ژیان دەستکاری

عیشقی لە مێژووی ئەدەبی ئێراندا، ناوبانگی بە وێژەرێکی توانا و شاعیرێکی شۆڕشگێڕ ڕۆیشتووە. زمانی ئەو لە شێعردا، توندوتیژ بوو و بێباکانە بە دیکتاتۆرەکانی سەرووی دەسەڵات ھەڵدەپڕژا. لە دەورانی شەڕی یەکەمی جیھانیدا ڕۆیشتە ئەستەنبوڵ و لە دارولفنوونی ئەوێ خوێندی و پاشان گەڕایەوە تاران. لە سەردەمێکی پڕ گێرەو کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی، یانی ئاخروئۆخری دەسەڵاتی قاجاڕ و سەرەتای دیکتاتۆرییەتی ڕەزاشای پەھلەویدا، ڕۆژنامەی «قرن بیستم»ی لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٠٠ی ھەتاوی دەرکرد. عیشقی بە بێ وەبەرچاوگرتنی ھەر چەشنە بەرژەوەندییەکی کەسی، توندترین ڕەخنەکانی خۆی لە ئاست بیروباوەڕە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگای ئێرانی و ھەروەھا سیاسەتی سەردەمدا دەردەبڕی و بێباکانە لە ئاو و ئاوری دەدا. ئەم ھەڵوێستانەی عیشقی بووبە ھۆی ئەوە کە ڕۆژنامەکەی پاشی دوو مانگ، بە ماوەی ھەژدە مانگ ببەسترێ. لەو ماوەیەدا توانیبووی پێنج ژمارەی ١٦ لاپەڕەیی دەربکا. عیشقی لە خولی دوویەمی ڕۆژنامەکەیدا، لە بەفرانباری ١٣٠١ تا خاکەلێوەی ١٣٠٢، توانی ١٦ ژمارەی چوار لاپەڕەیی دەربکا. ساڵی ١٣٠٣ تەنیا ژمارەیەکی ھەشت لاپەڕەیی لە ٧ی پووشپەڕ دەرکرد، کە دوایین ژمارەی ڕۆژنامەکەی بوو. پێنج ڕۆژدوای ئەم ژمارەیە، واتە لە ١٢ی پووشپەڕ، بە پیلانی ڕەزاشا، بە دەستی دوو کەس لە ھاوشارییەکانی خۆی، لە حەوشەی ماڵەکەیدا تیرۆر کرا.[١]

نموونەی ھۆنراوەکانی دەستکاری

ترقی اندر این کشور محال استکە در این مملکت قحط الرجال است
خرابی از جنوب و از شمال استبراین مخلوق، آزادی وبال است
نباید پردە بگرفتن ز اسرارکە گردد شرح بدبختی پدیدار

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ عەبدوڵڵا سەمەدی(کوردی).

سەرچاوەکان دەستکاری

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی