میرا عەلی
میرا عەلی[١] (لەدایکبووی ١٩٨٦، ھەولێر) گۆرانیبێژی کورد. میرا بۆیەکەمینجار لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی ئەستێرەکان لە کەناڵی زاگرۆس تیڤی دەرکەوت، لەبەرنامەکە پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٢] میرا بەیەکێک لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر دادەنرێت و زۆرینەی کارەکانی لەلایەن ناوبراوەوە کاری بۆکراوە.[٣]
میرا عەلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٦ |
نیشتەجێی | ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
ئایین | ئیسلام |
میرا بەزمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی وتووە، لەسەر کەسایەتییە ناودارەکان گۆرانی وتووە وەک (مستەفا بارزانی،[٤] پێشەوا قازی محەممەد،[٥] ئیدریس بارزانی، سەعید نورسی،[٦] ئیمام عەلی،[٣][٧] شێخ زاید) ھەروەھا یەکێک لەبەرھەمەکانی بۆ شاری سلێمانی بووە.
بەرھەمەکان
دەستکاریمیرا خاوەنی ٥ ئەلبوومی گۆرانییە لەگەڵ زیاتر لە ٤٠ تڕاک. لە چەند گۆرانییەکیش بەشێوەی ھاوبەشی (دوێت) لەگەڵ گۆرانیبێژان لۆکە زاھیر،[٢] دەشنێ موراد،[٨] ناسلی، ئالان عومەر، دینا و مۆنیکا بەشداربووە.
ئەلبوومەکان
دەستکاری- ئەلبومی ببورە ساڵی ٢٠٠٨.[٢]
- ئەلبومی شێوەی تۆ ٢٠١٠
- ئەلبومی اللە اکبر بەھاوبەشی لەگەڵ ھونەرمەند لۆکە زاھیر
- ئەلبومی دۆێت ٢٠١٢ لەگەڵ ھونەرمەندان لۆکە زاھیر، دەشنێ موراد، ناسلی، ئالان عومەر
- ئەلبومی یادم بکەن. ٢٠١٣
تاک گۆرانییەکان
دەستکاری- بەرھەمی بۆ کوردستان. ٢٠١٣
- سرودی ھەمەوەند بە ھاوبەشی لۆکە زاھیر ٢٠١٣
- گۆرانی حەیرانە غەمگین ٢٠١٤
- گۆرانی لائبن خال (بە زمانی عەرەبی) ٢٠١٤
- سرودی ئاینی حەج ٢٠١٥
- سرودی ڕابن ٢٠١٦
- سرودی کوردستان ٢٠١٦
- سرودی ئاینی جەژن ٢٠١٧
- سرودی شەھید ئیدریس ٢٠١٧
- سرودی پێشەوا قازی محەممەد ٢٠١٨
- گۆرانی تکا ئەکەم بەھاوبەشی دینا٢٠١٨
- گۆرانی جینۆساید بەھاوبەشی دینا ٢٠١٨
- سرودی نیشتمانی دار زاید بۆ وڵاتی ئیمارات ٢٠١٩
- سرودی ئاینی. بۆ بەدیع زەمان سەعید نەورەسی ٢٠١٩
- گۆرانی شای ٢٠١٩
- سرودی ئاینی، ئیمام عەلی ٢٠١٩
- گۆرانی عەوافی بەھاوبەشی عمار کۆفی٢٠١٩.
- گۆرانی یاحب بەھاوبەشی نادیا منفوخ عمار کۆفی ٢٠١٩
- گۆرانی غیرە ٢٠٢٠[٩]
- گۆرانی شێرپەنجە بەھاوبەشی دینا ٢٠٢٠[١٠]
- گۆرانی سەبری ئەیوب لەگەڵ دینا ٢٠٢٠.[١١]
- گۆرانی بارزانی ٢٠٢٠.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ میرا عەلی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سپیدمیدیا.
- ^ ئ ا ب میرە: لە ستۆدیۆی ئەستێران یەکەمی دووەم بووم ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، 24-11-2013 بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا میرا گۆرانییەکی بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە، ئێن ئارتی ٢، لە ٧ی شووباتی ٢٠٢٠ نووسراوە.
- ^ ئ ا بە ڤیدیۆ.. میرا لە یادی بارزانی نەمردا گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، 29/2/2020 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە.
- ^ میرا ڤیدیۆ کلیپێکی بۆ قازی محەممەد بەرھەم ھێنا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەڵک، 2018/09/19 - 1:46 PM.
- ^ میرا گۆرانی بۆ ناودارێکی تورک دەڵێت، ماڵپەڕی وشە[بەستەری مردوو]، لە PM:08:44:10/11/2018 نووسراوە.
- ^ بالفيديو.. المطرب الكوردي ميرا يطرح أغنية دينية جديدة بعنوان "الإمام علي بن أبي طالب"[بەستەری مردوو]، ڕووداوی عەرەبی، 05-05-2019 نووسراوە.
- ^ یار – میرە و دەشنێ مراد – Mira & Dashni – Yar ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی تێکستی گۆرانی، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ میرا بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان، 2019-12-02 16:18:00.
- ^ دینا و میرا کلیپی شێرپەنجەیان بە بەشداری دلێر تێلی بڵاوکردەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان، 2020-01-12 10:40:00نووسراوە.
- ^ عەمار و میرا و نادیا گۆرانییەکی عەرەبی پێکەوە دەڵێنەوە، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ نووسراوە.